ریکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی ساڵ یادی تیرۆر کردنی شەهید جیهان تەهای بەرز ڕاگرت

35
0
هاوبەشی :

دوێنێ پێنج شەممە لە پایتەختی سکۆتلەند لە شاری ئیدنبەر لە ماڵی کوردانی ئەو شارە بۆ یەکەم جار لەلایەن ریکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی ساڵ یادی تیرۆر کردنی شەهید جیهان تەها بەڕێوەچوو .

دەستپک مەراسیمەکە بە خولەکیک وەستان بۆ روحی شەهیدان دەستی پیکرد
دواتر لەلایەن عومەر ساڵح \سەرۆکی ئەنجومەنی شاری نیوکاسڵ و گڵاسگۆ ی ریکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی ، باسی رەوشی ئیستایی کورد و پرسەگەرمەکانی رۆژی کرد لە ناویاندا پرسی ئاشتی لە باکوری کوردستان ، لە دریژەی وەتەکانیدا باسی چۆنیتی شەهیدکردنی مامۆستا جیهانی کرد وە سەتەمو زولمی پارتی دەسەڵات داری ئەو سنورە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ماڵ باتی شەهید وو هەموو ئازادی خوازان کرد ،
دواتر وتاری خانەوادەی شەهید مامۆستا جیهان خویندرایەوە لەلایەن سادر سەلیم ئەندامی ریک خراو
پارچە شعریک لەلایەن دارەوان ئیسماعیل یّشکەش کرا دواتر رەشید مەعروف وتاریّکی بەزمانی ئینگلزی پشکەشی ئامادەبوان کرد ،
راپۆرتی پاریّزەرانی شەهید لە وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمەریکا لەلان دڵدار لوقمان وە خویندراییەوە
“بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، سەرسوهێنەرانە، وردەکارییە ترسناکەکانی پیلانی تاوانکاریی بارزانی بۆ پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ کە چەندین ساڵە بەردەوامە و بە سوتاندنی ژنێکی کوردیشەوە، بە تەواوی و بە ئاشکرا لە ژێرڕۆشنایی دادپەروەریدا ئاشکرا دەکرێت. ئەو گەندەڵی و بێ یاسایەی کە بە قووڵاییەکی زۆر لە ڕژێمی بارزانیدا ڕۆچووە، لە دادگای فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشنتۆنی پایتەخت لە تەنیشت هۆڵەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت کە بە وریاییەوە چاودێری دەکەن. سندوقی قوربانیانی کورد ئامادەیە بۆ سەلماندنی کەیسەکە – بە بەڵگەی تێکشکێنەر، ڕاستی وێرانکەر و شایەتحاڵی ناوخۆیی سەرسوڕهێنەر. بەرتیل و تۆقاندنی ڕژێمی بارزانی ناتوانێت ڕێگری بکات لەوەی ئەم بەڵگەنامە ترسناکانە پێشکەش بە دادگای ئەمریکا و خەڵکی جیهان بکرێت“
یادومان بورهان بە ووتەی
“دەبا منیش هەندێ بە ئازادانە قسە بکەم
داوای حەقی خۆم بکەم
داوای حەقی گەنج بکەم
فەقیر هەژار “
کورتەیەک لە ژیاننامە و کەسایەتی مامۆستا جیهان تەهایی پیّشکەشکرد کە هاوریّی شەهەهید
پەری تاهیر ئامادەی کردبوو
لەدریّژەی چالاکیەکەیاندا بریارمەحموود کۆتا وتاری پیّشکەشکرد و \ئەمرۆ ٢٤ گەڵاێڕزانی ٢٠٢٤ کە لێرە لە شاری ئەدنبرا کە کۆبووینەتەوە بۆ یادی ژیانی پەروەردەکار شەهید جیهان تەها، بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆرە دڵتەزێنەکەی. ئێمە وەک چالاکوانانی سەر بە داکۆک، یەکگرتوو بووین بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خۆمان لە دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە بە بەرپرسیاریان دەزانین لەو توندوتیژیانەی کە لە دژی چالاکوانان و ڕۆشنبیران و مامۆستایان ئەنجام دراون و بەتایبەت پارتی دیموکرات کە بکوژی مامۆستا جیهان تەهایە.

ئامانجی گردبوونەوەکەمان تیشک خستنە سەر و پێویستییە ڕەخنەگرانەیە بۆ دادپەروەری و لێپرسینەوە، سەرنج ڕاکێشان بۆ کەشوهەوای ترس کە لەلایەن ئەم لایەنە سیاسییانە دروستکراوە. داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیەدان بەو سەر کوت و سەرکوتکردنەدا بنێن کە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری لە کوردستان دەکەن. بەڵێنمان دوەا کە درێژە بە میراتی جیهان بدەین بە داکۆکیکردن لە داهاتوویەکی دوور لە توندوتیژی و نایەکسانی.
لێرەشەوە ئەلێم ڕووحی پاکت شاد شەهیدی حەق بێژ
سەری ڕێز و نەوازش بۆ بنەماڵەی مامۆستا جیهان تەها
لەکۆتایدا گوڵی ریّزو وەفا لەلایەن هەموو ئەندامەنی ریکخراوی داکۆک پیّشکەش بە روحی بەرزەفی شەهید کرا .

هاوبەشی :