٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد کۆتایی هات
دوێنێ شەممە ٢١ ئەیلولی ٢٠٢٤ سی و دووهەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد کە دەیان هەزار کەس لە چوار لای ئەوروپاوە تێیدا بەشداربوون، بە درووشمی بەرخۆدان کۆتایی هات.
٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد
٣٢ هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد بە تێمای “گۆشەگیری و داگیرکاری دەشکێنین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین” بە جۆشێکی مەزن ئەنجامدرا، دژی قڕکردنی جەستەیی و کەلتووری دەوڵەتی تورک کە ساڵی ٢٠٢٤ دژی گەلی کورد ئەنجامی داوە، وەک گۆڕەپانێکی گرنگی تێکۆشان و بەرخۆدانی کەلتووری ڕۆڵی گێڕا.
فیستیڤاڵەکە بە بەشداری دەیان هەزار کەس بە جۆشەوە ئەنجامدرا، دژی ئاسیمیلاسیۆنی کەلتووری، دڵسۆزی گەلی کورد بۆ بەها کەلتوورییەکانی خۆی هەستی پێ کرا.
لە گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکەدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە هەڵوێستێکی بەهێز پیشاندرا.
فیستیڤاڵەکە بە بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەندان ئەردۆگان ئەمیر و عومەر گوندی کۆتایی هات.