سەید ئەڤران، شۆڕشگێڕی دۆزی ئازادی و ڕاستی

21
0
هاوبەشی :

ANF رۆژ دەنیز / دەریا عەفرین

لە چیا ئازادەکانەوە بەرەو باکوور، لە باشوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ گەلەکەیدا ڕێبازی ڕاستی گرتەبەر. ڕۆژنامەنووس و شاگردانی سەید ئەڤران ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی خاوەنداری لە میراتەکەی دەکەن.

هەر کەسێک بۆ یەکجار سەید ئەڤرانی بینیبێت، هەستی دەکرد بە ساڵانە دەیناسێت. مرۆڤ لە یەکەم ساتەوە لەگەڵ شەهید سەید دەکەوتە بیر هێنانەوەی مێژووی ڕابردوو. لە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانیدا، هەرکەسێک گوێی لێدەگرت، لەگەڵ یادەوەرییەکانیدا بەدوای بیرەوەرییەکانی شاخدا دەگەڕان.

لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، سەید ئەڤران، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ڕاستیەکانی شۆڕشی بە هەموو جیهان دەناساند، لەوێ گوند بە گوند لە عەفرینەوە تا دێرکی حەمکۆ هەنگاو بە هەنگاو دەناسی. لە سەرەتای شۆڕشەوە تا شەهیدبوونی بەردەوام بووە لە خەباتی ڕۆژنامەوانی.

لە سەرەتای دامەزراندنی ڕاگەیاندنی ئازادەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، سەید ئەڤران ڕۆڵی گەورەی نواند. لە ساڵی ٢٠١١وە هەتا ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ سەید ئەڤران نەک هەر بە قەڵەم و کامێراکەی تێکۆشانی کرد، بەڵکوو شەڕڤانیشی دروست کرد. ئەمڕۆش شەڕڤانانی شەهید سەید ئەڤران خاوەنداری لە میراتی ڕێگەی ڕاستی دەکەن و درێژە بەو تێکۆشانە دەدەن.

لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤران، ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە پەروەردەی شەهید سەید ئەڤرانیان بینیوە، بۆ یادی بەرزی هەڵوێست و هەستی خۆیان دەربڕی.

‘هاوڕێ سەید ئەڤران هەستێکی پڕاوپڕ زیندووی هەبوو’

ڕۆژنامەنووس لاڤا ئیبراهیم یەکێک لە شاگردەکانی باسی لە ئاشنابوونی خۆی لەگەڵ ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤران کرد و وتی: “من و هاوڕێ سەید لە ئەکادیمی ڕاگەیاندنەکانی شەهید فایەق یەکترمان ناسی. لە سەرەتای ناسینمەوە بۆ یەکەمجار وا هەستم دەکرد بە ساڵان دەیناسم، هەموو کەسێک هەستێکی وەهای بوو. ئەوەش شانسێکی گەورە بوو بۆ من. چونکە هاوڕێ سەید ئەڤران ڕەنجێکی زۆری دابوو، مرۆڤ ناتوانێت بە چەند ڕستەیەک باسی کەسایەتی بکات. بەڵام ئەو شۆڕشگێڕێکی بزووتنەوەی ئازادی و ڕۆژنامەنووسێکی شۆڕشگێڕ بوو کە ٥٣ ساڵی ژیانی خۆی لە پێناو ڕاستیدا بەخت کرد.

هەروەها ئیبراهیم باسی هاوڕێ سەید ئەڤرانی کرد و وتی: “هەستێکی پڕاوپڕ و زیندووی هەبوو، بە سۆزێکی زۆرەوە باسی یادەوەرییەکانی دەکرد، واهەستمان دەکرد ئێمەش لەگەڵیدا لەوێ ژیاوین. هەڤاڵ سەید لە چوار پارچەی کوردستان ڕەنجێکی گەورەی دابوو. بەردەوام ئەوەی لاگرنگ بوو گەل بوو و بەردەوام دەیگوت؛ ‘لەبیرتان نەچێت، ئێمە کار بۆ گەلەکەمان دەکەین’. پێی دەگوتین ڕۆژنامەنووس پێویستە بەردەوام لە گەڕان و ئاشکرا کردنی ڕاستیەکاندا بێت.”

‘هاوڕێ سەید تەنها ڕۆژنامەنووس نەبوو، بەڵکوو شۆڕشگێڕێکیش بوو’

هەروەها پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی تیڤی، زەکەریا شێخۆ، ڕایگەیاند، لە عەفرین بەشداری ڕاهێنانی ڕاگایاندن بووە و لەوێ هاوڕێی سەید ئەڤرانی ناسیوە و دەڵێت “تایبەتمەندی هاوڕێی سەید کە قەد لەبیرم ناچێت، ئەوە بوو کە سۆزێکی تایبەتی بە پەروەردە دان هەبوو. سەید ئەڤران تەنیا ڕۆژنامەنووس نەبوو، لەڕاستیدا شۆڕشگێڕیش بوو و بەردەوام هەوڵی دەدا کۆمەڵگا بناسێت و لێی بکۆڵێتەوە. هەڤاڵ سەید ئەڤران گەنجینەی ڕۆژنامەگەری پەکەکە بوو. ئەو شارەزایانە باسی لە ڕاستیەکانی پەکەکە دەکرد و بە وردی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی شیرۆڤە دەکرد. سەید ئەڤران بە تایبەتی بۆ ڕۆژنامەنووسانی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک هێمایەک بوو.”

‘ئێمە تێکۆشانی هاوڕێ سەید درێژە پێ دەدەین’

هەروەها ڕۆژنامەنووس نور حەسەن باسی لەوەشکرد، سەرەتا لە ئەکادیمیای ڕاگەیاندنەکانی شەهید فایەق هاوڕێی سەیدی ناسیوە و وتی: “هەڤاڵ سەید تەمەنێکی بوو، بەڵام بە دڵێکی گەنجانەوە لە گەنجان نزیک دەبووەوە. هەروەها باسی کەسایەتی ڕۆژنامەنووسان و پەیوەندییەکانیان لە کۆمەڵگادا بۆ دەکردین. من لە نێو هاوڕێکانم لە ئەکادیمیا بچووکترینیان بووم. هاوڕێ سەید بەردەوام پێی دەگوتم پێویستە هەوڵی باشتر بدەیت و پێشبکەویت، چونکە داهاتووت گەورەیە. هەمیشە قسەکانی لەبیرمە. پاش پەروەردە لەوێ بەڵێنم دا لە کارەکانمدا سەربکەوم. چاوەڕێی هاوڕێی سەید بووم کە بێت و ئەو بەرنامەیەی کە ئامادەم کردبوو بیبینێت، بەداخەوە دەرفەت نەبوو. هەرچەندە شەهیدبوونی هەڤاڵ سەید دڵی ئێمەی ئێشاند، بەڵام ئەم ئازارە دەکەینە هێز و لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانماندا ڕێگای هەڤاڵ سەید درێژە پێ دەدەین.

هاوبەشی :