کەجەکە، ڕەخنەی لە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا گرت، سەبارەت بە گۆشەگریی سەر ڕێبەری گەلی کورد
کەجەکە، ڕەخنەی لە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا گرت، سەبارەت بە گۆشەگریی سەر ڕێبەری گەلی کورد
کەجەکە سەبارەت بە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا دەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عە+بد*وڵا ئ*ۆ*ج•ا•لان ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیی و ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە ڕەوایەتی بە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەدات.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ڕەخنەی لە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عە+بد*وڵا ئ*ۆ*ج•ا•لان کە کاتی داوە بە دەوڵەتی تورک کە هەنگاو بنێت، گرت، لەو بارەیەشەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکاندا کە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەکرێن و گۆشەگیرییەکی ڕەها کە بە هیچ شێوەیەک جێگای ڕەوایەتی پێدان و قبوڵکردن نییە، دەبوو کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا دەستبەجێ هەنگاوی بنایە.