هەپەگە، شەهید بوونی فەرماندەی قارەمان، فەرماندە شیار عەفرین ئاشكرا كرد

21
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، لە لێدوانێکدا شەهیدبوونی فەرماندەی تێکۆشەر “شیار عەفرین”ی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.

لە لێدوانەکەی هەپەگەدا هاتووە: “ڕێپێوانی ٣٠ ساڵەی فەرمانداری فیدایی هاوڕێ شیار هەموو کاتێک لە لایەن گەنجانی کورد و هاوڕێکانییەوە بە نموونە وەردەگیرێت و بەدڵنیاییەوە هەنگاوی ئازادیی کوردستانمان دەگەیەنن بەسەرکەوتن.”

بەپێی لێدوانەکەی هەپەگە فەرماندە “شیار عەفرین” دوای ٣٠ ساڵ گەریلایەتی و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە لە چەندین دەڤەری کوردستان، مانگی ژووییەی ئەمساڵ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمندا شەهید بووە.

هەپەگە ناسنامەی شەهیدی فەرماندە، شیاری عەفرینی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە: لوقمان ئیسماعیل، ناسراو بە شیار عەفرین، لەدایکبووی عەفرین٠

هاوبەشی :