هاوڵاتییەکی سووید بە تاوانی جینۆساید دژی ئێزدییەکان تۆمەتبار کرا

21
0
هاوبەشی :

لە ڕۆژ نیوز وەرگیراوە

دادگاکانی سووید ژنێکی ٥٢ ساڵیان بە تۆمەتی ئەوەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٦ لە ماڵەکەی خۆی لە ڕەقە ژن و منداڵانی ئێزدیی کردووە بە کۆیلە، بە جینۆساید تاوانبار کرد و بڕیاریشە مانگی داهاتوو دادگایی بکرێت.

لە سووید لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی چەتەکانی داعش دژی ئێزدییەکان دەستی پێکرد، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکەدا ژنێک بە “تاوانی جینۆساید، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگیی جدی” تۆمەتبار کرا.

ژنێکی سووید، لەبەر ئەوەی ڕێگەی دا کوڕە ١٢ ساڵەکەی لەلایەن داعشەوە وەک سەربازی منداڵ بەکاربهێنرێت، لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دادگای سوویدەوە بە شەش ساڵ زیندانی سزا درا، ئاژانسەکانی AP و Reuters ڕایانگەیاند، ئەو ژنەی بە شێوەیەکی داخراو دادگایی دەکرێت ناوی “لینا لاینا ئیسحاق”ـە.

لەو بارەیەوە ڕینا دێڤگون، داواکاری گشتیی لێدوانی بۆ AFP دا و ڕایگەیاند، لە کاتی لێکۆڵینەوەی پێشوودا شایەتحاڵی ئەو کەسانەیان وەرگرتووە کە دەیانوت ‘لە ڕەققە خەڵکی کردووە بە کۆیلە’ و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوەکە قوڵ بکەنەوە.

بەگوێرەی دێڤگون ئەم ژنە بە چالاکییەکانی خۆی بەشداریی لە تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان کردووە، داواکاری گشتیی ئاشکرای کرد، ئەو تۆمەتبارە لە ماڵەکەی خۆی لە ڕەقە نۆ کەس، کە سێیان ژن و شەشیان منداڵ بووە، وەک “کۆیلە” ڕاگرتووە.

ئەو ژنە لە ٢٠ ڕۆژەوە تا حەوت مانگ ئەم کەسانەی لە ماڵی خۆی ڕاگرتووە و بە زۆر کاری ماڵەوەی پێ کردوون.

دێڤگون ئاماژەی بەوەش کردووە، ‘بە مەبەستی فرۆشتن’ وێنەی ئەم ژن و منداڵانە گیراوە، هەموو بەڵگەکان لە قسەکانی ئەو کەسانە پێکدێت کە سەردانی قوربانییەکان و ژنەکەیان کردووە.

ئەم تاوانە لە سوید بە سزای زیندانی هەتاهەتایی سزا دەدرێت، دانیشتن لە ٧ـی تشرینی یەکەم دەست پێدەکات و لانیکەم دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی دەزگاکانی هەواڵگریی نزیکەی ٣٠٠ سویدی، کە یەک لەسەر چواریان ژنن، بە تایبەتی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ لە سووریا و عێراق پەیوەندییان بە ڕیزەکانی چەتەکانی داعشەوە کردووە.

هاوبەشی :