تیرۆرکردنی هەردوو رۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بووە بە رۆژەڤی میدیایی وڵاتی ئەڵمانیا

49
0
هاوبەشی :

لەنێو بەرنامەی گفتوگۆی ARD، بینەران تیرۆرکردنی هەردوو رۆژنامەنووسی ئازاد، گوڵستان تارا و هێرۆ’ـیان شەرمەزارکرد و بە بەرزکردنەوەی وێنەی هەردوو شەهیدی رۆژنامەنووس و بە دروشمی ژن ژیان ئازادی چالاکیان ئەنجامدا

 دواتر پێشکەشکاری بەرنامەکە “کارین میۆسگادا” رونیکردوە کە ئەو رۆژنامەنووسانە بەهۆی هێرشی تورکیاوە تیرۆرکراون و باسێکی کورتی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی کرد لە باشوری کوردستان

لە ژمارەی ئەمڕۆی(رۆژنامەی بێڵد)ـیش کە بەناوبانگترین رۆژنامەی ئەڵمانیایە باسی روداوەکەی کردووە و نوسیویەتی “ناڕەزایەتی تیرۆرکردنی دوو رۆژنامەنووس گەیشتوەتە ستۆدیۆکانی وڵاتی ئەڵمانیا”

هاوبەشی :