ساڵوەگەری ژن ژیان ئازادی لەلەندەن شۆڕشگێرانە یادی کرایەوە

46
0
هاوبەشی :

بەهرۆز حسێن” لەندەن

بەدەست پێشخەری کۆمیتەی پژاک لە بەریتانیا دوای نیوەرۆی دووشەمە ۱٦ ئەیلوول لەبەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بەچالاکیەک یادی دووەم ساڵ وەگەری کوژرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادیی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لەبەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری لەندەن بەچالاکیەک یادی کردەوە .

دەستپێکی چالاکیەکە ۱ خولەک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کردستان دواتر میهری رەزای ئەندامی مەجلیسی پژاک لە ئەوروپا وێرای پرسەی و سەرەخۆشی بۆ بنەمالی ژینائەمینی نارد ، گوتی ئەمرۆ شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و بگەرە لەسەرتاپای جیهان بۆتە لۆژیکی ئازادی ژنان ، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تررساندنی گەلی ئێمەو ئازادی ژنان هاوڵاتیەکی زۆر خستە ناو زیندانەکانی ئێران و هەروەها لەسێدارەیدان بگەرە ئێستا ژنانی پێشەنگی ئازادی خوازی ئێمە لە زیندانەکانی ئێراندان تاکوو کۆتای بە شۆڕشی ژنان بهێنن ، بەڵام هەڤاڵانی ئێمەی ژن بەبەرخۆدان ترسیان خستۆتە ناسیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەزیندانە تاریکەکانی ئێران ژنانی سەرجەم گەلانی ئێرانیشیان ئازاد کردوە .
هەروەها هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد لە بەریتانیا ” تورکان ئۆزجان ” لە پەیامێکیدا بۆ بنەمالەی ژینا ئەمینی سڵاو ڕێزی ئاراستە کردن و هەروەها ئاماژەی بەوەکرد دەوڵەتی ئێران وڵاتێکی دکتاتۆرو فاشیزمە ساڵانێکی درێژە لە ئێراندا ئازادی بونی نیە بەتایبەت بە هەموو رەنگێک دژایەتی ژنان دەکات و کوشتنی ژنانی ئازادی خواز دەکاتە ئامانجی خۆی ، بەکوشتنی ژیناسەرجەم دەنگە ئازادی خوازەکانی گەلانی ئێران و جیهانی ژنانی زیاتر بۆئازادی ژنان بەگورتر کرد . بەتایبەت دروشمی ژن ژیان ئازادی کە دروشمی ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆج ئالان بوو بۆژنانی کورد بۆ شۆڕشگێرانی ئازادی کوردستان ئەمرۆ ئەمدروشمە بۆتە فەلسەفەی ژنانی جیهان .
لەبەردەوامی چالاکیەکەدا ئامادەبوان بەبڵاو کراوەی ئینگلیزی و بەدروشمی ژن ژیان ئازادی و بژی بەرخۆدانی ژنان بژی بەرخۆدانی زیندانان بژی ڕێبەر ئاپۆ شەهید نامرن ، دوای دوکاتژمێر چالاکیەکە بە کۆتا هات .

هاوبەشی :