ڕۆڵی ڕاستەقینەی پاراستن و دژە تیرۆری پەدەکە- بەشی ٢

60
0
هاوبەشی :

پاراستن و کلکەکەی واتە دژە تیرۆری پەدەکە دوو ئامرازی بنەماڵەی بارزانیەکانن، کە لە پێناو سەرکوتکردنی شۆڕشی باکوری کوردستان بە هەموو شێوەیەک هاوپەیمانی و هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا دەکات.

لە ناو هەموو ڕێکخستن و دەوڵەتێکدا دەزگای هەواڵگری بۆ بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلەکەیان بەکاردەهێنرێن، بەڵام دەبینین لە هەرجێگەیەک کوردێکی وڵاتپارێز و دیموکراتیک هەبێت ئەوا پاراستن هەوڵی لەناوبردنی دەدات. لە کاتی دامەزراندییەوە تاوەکو ئێستا نەمانبینوە پاراستن تاکە دوژمنێکی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردی گرتبێت و بۆ گەلی ئاشکرا کردبێت.

ڕێکخستنی هەواڵگری بنەماڵەی بارزانییەکان-پەدەکە لە ساڵی ١٩٦٥دا دامەزرا. لەو سەردەمەدا محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی شای ئێرانی ئەوکاتە، هاوپەیمان و نزیکی هێزە هەژمونخوازەکان بوو بە تایبەت لەگەڵ ئەمریکادا، هەر بەو هۆکارە لەگەڵ ئیسرائیلدا پەیوەندییەکی تۆکمەی هەبوو. لەسەر بنەمای ئەم نزیکایەتی و هاوپەیمانێتییە بۆ بونیادنانی پایە سەرەتاییەکانی رێکخستنی هەواڵگری پەدەکە شەکیب ئاکرێی، عەزیز ئاکرێی و محمەد هەرسین دەڕۆنە ئیسرائیل. ئەم سێ کەسە بە تایبەت لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە هەڵدەبژرێن. شەکیب ئاکرێی تا کۆتایی تەمەنی بەرپرسی پاراستن و ناوبژیکەری ئیسرائیل-ئێران-بارزانی بوو. پاراستنی پەدەکە تا کاتی ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ گرێدراوی دەزگای موسادی شالۆم ناکدیمۆن بوو. ناکدیمۆن لە کتێبەکەیدا بەناوی ‘موساد لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست’ دەڵێت؛ ‘بۆ دامەزراندی پاراستن، هەواڵگری ئێران و ئیسرائیل- ساواک و موساد بە پێویستییان زانی بۆ بنەماڵەی بارزانی تۆڕێکی سیخوڕی دامەزرێنن.’ مەحمود عوسمان لە ١٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە نوسینێکیدا لە ڕۆژنامەی ئەلوەستی سعودی کە وەشانەکانی لە ئەوروپابوو، بەم شێوەیە باسی پەیوەندی نێوان بارزانی- ئیسرائیلی کردووە: “لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥-١٩٧٥دا لە لایەن موسادەوە چوار خولی بەرفراوانی ڕاهێنانی سیخوڕی بۆ سیخوڕەکانی پەدەکە دەستپێکرا. دواتریش خولی ڕاهێنانی ماوە کورت ئەنجام دەدرا. موساد بەم شێوەیە کارە سیخوڕییەکانی خۆی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزترکرد. خولی سەرەتا لە بارەگاکانی پاراستن لە بارەگای چۆمان ئەنجام درا و دواتر لە بارەگاکانی دیکەی هەرێمەکە ئەنجام دەدران.”

سەرۆکی پاراستن خودی مەسعود بارزانی بوو. ئەرکی یەکەمینی پاراستن لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٧-١٩٨٠ پاراستنی بنەماڵەی بارزانی، مەکتەبی سیاسی پەدەکە، کۆمیتەی ناوەندی، ئۆفیس و لقەکانی بارزانییەکان بوو لە دوژمنانی خۆی. پیاوەکانی بارزانی بەتایبەتی ئەو کەسانەی پشتگیرییان لە تێکۆشانی ئازادی و هۆزەکان دەکرد، ڕاستەوخۆ دەبوونە ئامانجی پاراستن، یان ئەو کەسانەی چاویان لە دەسەڵاتی بارزانییەکان بوو دەگوترا ‘ئەمە دژی بارزانییەکانن’ ستەمێکی زۆرییان لەو کەسانە دەکرد. بە گوێرەی تێڕوانینی بارزانیەکان هەرکەسێک لە بەرامبەر دەسەڵات و سەروەری بنەماڵەی بارزانییەکان بێت ئەوا دوژمنی ئەوانن و پێوستە لە ناو ببرێت. لە ژێر فەرمانی بارزانیدا سەدان کەس کوژراون.

هێرشەکان تەنها لە دژی کوردانە

لە ناو هەموو ڕێکخستن و دەوڵەتێکدا دەزگای هەواڵگری بۆ بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلەکەیان بەکاردەهێنرێن، بەڵام دەبینین لە هەرجێگەیەک کوردێکی وڵاتپارێز و دیموکراتیک هەبێت ئەوا پاراستن هەوڵی لەناوبردنی دەدات. لە کاتی دامەزراندییەوە تاوەکو ئێستا نەمانبینوە پاراستن تاکە دوژمنێکی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردی گرتبێت و بۆگەلی ئاشکرا کردبێت. ئەرکی بنەڕەتی دەزگای پارستن هەر پارستنی بنەماڵەی بارزانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئەو دەوڵەتانەیە کە هاوکاریی بنەماڵەی بارزانی دەکات. لەگەڵ هەموو ڕێکخستن و هێزێکدایە کە دووژمنی کوردانە. بە مانایەکی دیکە جەوهەری هەرچی ڕێکخستێک کە لەلایەن بارزانی و پەدەکەوە دامەزرێنرابێت بە ناوی کورد و کوردستانەوە دروستکراوە، وە هەموو کارەکانی لەسەر بنەمای دژایەتی بەرژەوەندییەکانی کورد کار دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان میت و پاراستن

پاراستن هەمیشە لەگەڵ میتدا لە پەیوەندییدا بووە، لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاواوە پەیوەندییەکانی نێوان پاراستن و میت بتەوتر دەبێت. پشتگیرییەکی بەهێزی لە ‘پلانی لەنابردن’ی دەوڵەتی تورک کرد کە لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥دا لە دژی تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستپێکرا. لەو قۆناغەدا هەموو سیخوڕەکانی خۆی کۆکردەوە و زۆرترین زانیاری لەو کەسانەوە کۆکردەوە کە لە ڕیزەکانی ئازادی وازیانهێنابوو (هەڵهاتوانی ناو شۆڕش) بە میتی دەدا و بەم هاوکارییانەییەوە بووە هۆکاری شەهیدبوونی چەندین گەریلا. پاراستن بەم هاوکارییانەیەوە ڕۆژ لە ڕۆژ خیانەتی خۆی زیاتر دەکات. میت و پاراستن لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ەوە ژوری هاوبەشی هەواڵگری ئۆپراسیۆنیان دروستکرد. پاراستن لە دەڤەرەکانی نزیک گۆڕەپانەکانی گەریلا تۆڕی سیخوڕی بە ڕیکخستن کرد و بۆ دیاریکردنی جێگەکانی گەریلا ئەرکداری کردن. ئەو زانیاریانەی کە پاراستن لە تۆرە سیخوڕەکانیەوە کۆی دەکاتەوە، دواتر لە ژوری هاوبەشی ئۆپراسیۆن لەگەڵ میتدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن و پاشان ئەو جێگەیانە لەلاین فرۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکەوە بۆردوومان دەکرێن. بە هۆکاری ئەم میتۆدەی پاراستنەوە بە سەدان لە ژن، منداڵ، وڵاتپاریز و گەریلا شەهیدبوون. یەكێک لەو دوو کادرەی میت کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە لایەن پەکەکەوە دەستگیرکران لەسەر پەیوەندی نێوان میت و پارستن دانی بەمەداناوە و بە جەختکردنەوە وتەیەتی: “بۆ دانوستاندن هەفتانە هەواڵگریمان لەگەڵ پاراستندا کۆبوونەوەی ئەنجام دەدا. لەو کۆبوونەوانەدا کۆنسوڵی تورکیا و نوێنەرانی میتیش بەشداربوون. ئەندامانی ئێمەش بەشداری کۆبوونەوەکانی پاراستن دەبوون. بیرمە جارێک ٤٠ هەزار دۆلار درا بە بەرسیاری مێزی پەکەکە (کەیسی پەکەکە لە ناو میت و پارستندا). لە کۆبوونەوەی هەفتانەی کۆنسوڵخانە و میتدا زانیاری وەردەگیرا. هەموو کاتێک دەیانتوانی لە نێوان خۆیاندا کۆبوونەوە بکەن. دوای ئەوەی یەکینەی کارە تایبەتەکانی سەرۆکایەتی بەشی عێراق دامەزرێنرا، بڕیاردرا کە هێزی نیمچە-سەربازی (پارامیلیتەر) دروستبکرێت. هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژیش لەم چوارچێوەیەدا دامەزرێنرا. دامەزراندی یەکینەی کاری تایبەتی عێراق و دوترا ئەو شتە جیاوازانەی کە ڕوودەدەن یان نا، پەیوەندی ئەم ڕێکخستنانە بە گروپی جیاوازەوە هەیە یا نا، ئەوەیان نازانم. ئەم گروپ و کۆمەڵانە بۆ شەڕکردن لە دژی پەکەکە چەکدارکران.”

کارمەندانی کۆڵۆنیالی سەر بە دەوڵەتی تورک

ئەم ئاستە لە پەیوەندی بۆ پێش لە ١٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. گەر بمانەوێت ئاستی ئەم پەیوەندییانە هەڵسەنگێنین دەتوانین شرۆڤەیەکەی لەم جۆرەی بۆ بکەین: لە ماوەی ئەم ٩ ساڵەی کۆتاییدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیادی کردووە، بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە هاوکاری و خیانەتەکانیان لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە. لە هەموو ڕوویەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتوری، ئابووری، دیبلۆماسی و سەربازییەوە هاوکاری و پشتگیرییان داوە بە هێرشە قرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد. هەر بۆیە بارزانی وەک بەشێک لە سیاسەتی قڕکردنی کورد کاردەکات. لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی کۆڵۆنیال کە ساڵانی ٢٠١٩ لە خواکوڕک، ٢٠٢٠ لە حەفتانین، ٢٠٢١ لە ئاڤاشین و زاپ، وە لە ساڵەکانی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٤ جارێکی دیکە ئەو هێرشانە لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و خنێرە دەستپێکرایەوە، بەڕێوەبەری پەدەکە لە هەموو ڕویەکەوە هاوکاری و پشتیوانی داوە بە دەوڵەتی تورک، وەک کارمەندێکی کۆڵۆنیالی دەوڵەتی تورک دەجوڵێنەوە.

وەک ‘مێزی باکوری عێراق’ی میت کاردەکات

پاراستن وەک ‘مێزی باکوری عێراق’ی میت کارەکانی دەکات. لە گۆڕەپانی باشور، ڕۆژئاوا، شەنگال، مەخمور و گۆڕەپانەکانی دیکە بە ئاگاداری میت دەبێتە بەرپرسیاری کوشتنی هەزاران مەدەنی و شەڕڤانانی ئازادی کوردستان. سوپای تورک کە لەبەرامبەر بەرخۆدانەکانی گەریلادا تەنگاو بووە و لە تاڵاوی شکستی خۆیدایە، ئەوەی دەچێتە هاوارییانەوە هێزەکانی بارزانی و پاراستنە. بارزانی و بەڕێوەبەری پەدەکە لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر شەنگال بە بێ تەقاندنی یەک فیشەک هەڵهاتن، وە لە ئامادەکاری ئەوەشدا بوون لە باشووری کورستان هەڵبێن. لە ساڵی ٢٠٢٤دا لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا لە هەموو جۆرە هێرشێکدایە لە دژی گەریلا کە پارێزەری خاکی باشووری کوردستان لە دوژمنانی کورد. بۆ ئەم مەبەستەش لە هەموو جۆرە هەوڵدانێکە بۆ لەناوبردنی پەکەکە، وەک دەزگای پاراستنی پەدەکە لە ئاستی سەفەربەرییدا لە دژی پەکەکە سیخورێتی بەسەر گەلدا دەسەپێنێت.

تاوانی خیانەتی نەتەوەیی دەکات

پاراستن کۆنترا-رێکخستن (ڕێکخستنی دژە کورد)ە کە تاوانی خیانەتی نەتەوەیی دەکات، خوێنی کوردان دەڕژێنێت، بە دڵنیاییەوە پێویستە دادگای بکرێت. پاراستن ڕێکخستنێکە کە هیچ پەیوەندی بە بەهاکانی کوردەوە نیە، بەڵکو هەر لە بنەڕەتەوە ڕێکخستنێکی سیخوڕی دەوڵەتی تورکە. بەدەستی میت-پاراستن سەدان کەس تیرۆرکراون. تەنها نمونەیەک لەو تیرۆرانەی میت-پاراستن بهێنینەوە؛ ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زەکی شەنگالی، کە لەناو ئێزدیەکاندا وەک مام زەکی دەناسرایەوە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا لە شەنگال شەهید بوو. مام زەکی بەشداری یادکردنەوەی گەلەکەمان لە گوندی کۆچۆ بوو کە لە هێرشی داعشدا چەندین شەهیدییان دابوو و لەو کاتەی لە ڕێگەدا بوو هێرشی کرایەسەر. لەوەکاتەی لێکۆڵینەوە لەوەکرا کە کێ سیخوڕی بۆ ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک کردووە، ڕوونبوویەوە کە لە ڕێگەی پاراستنەوە ئەم هێرشە ئەنجامدراوە. هێشتا تەرمی مام زەکی لە ئەرزدابوو کام دەزگای ڕاگەیاندن ئاشکرایکرد کە مام زەکی شەهید بووە؟ بێگومان میدیای بارزانییەکان و دژە تیرۆر بوون.

هاوبەشی :