دکتۆر شلێر فایەق: جەستەی کچێکی تەمەن ٩ ساڵ ئامادە نییە بۆ سک پڕبوون

29
0
هاوبەشی :

دکتۆر شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەهەموو شێوازێک دژی یاسایی بە شودانی کچانی تەمەن ٩ ساڵین، دەشڵێت کچێکی تەمەن ٩ ساڵ هێشتا سوڕی مانگانە و هێلکەدانی پێنەگەیشتووە بۆیە ئەگەر سکی پڕ ببێت، سکپڕیەکەی توشی زۆر لە کێشەکانی سکپڕی دەبێتەوە.

دەشڵێت، لەوانەیە لە کاتی منداڵ بووندا توشی زۆر لە کێشەکانی منداڵبوون ببێتەوە لەوانەشە لە دوای منداڵبوون توشی نەخۆشییەکانی دوای منداڵبوون ببێتەوە.

هاوبەشی :