هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکورکی ئاشکرا کرد

25
0
هاوبەشی :

هەپەگە ڕایگەیاند هەڤاڵانمان ئامەد، فرات و فەداکار لە هەرێمی خواکورک لە کاتی جیاجیا و بە هۆی هێرشەکانی دوژمنەوە شەهیدبوون.

هەڤاڵانمان ئامەد، فرات و فەداکار تێکۆشانی ئازادی کوردستا کە بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئاپۆیی دەستیپێکرد بۆخۆیان کردە دەلاقەی هیوا، بەشداربوون لەو تێکۆشانە پیرۆزەیان وەک ئەرکی مێژوویی بینی، هەڤاڵانی فیدایی پارتەکەمان پەکەکە کە ڕێبازی گەلەکەمانە، هەڤاڵانمان ئامەد، فورات و فەداکار بڕوایان بەوە هێنا کە گەورەترین وەڵام بۆ هێرشەکانی دوژمن گەریلابوونە و بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

هەڤاڵانمان کە لە هەر ساتێکی ژیانی تێکۆشانیاندا مۆری خۆیان لە ژێر سەرکەوتنی گرنگ دانا، بە بێ جیاکاری لە هەموو کارێکدا ڕەنجی گەورەیان دا، بە ڕێبازی ژیانی ئاپۆیی ئەرکی هەرە دژواریان بەجێگەیاند و بەوەوە سەربەرزبوون، بە هەڤاڵێتی ڕاستگۆیانە، تێگەیشتوویی و لەخۆبوردەیی لەناو ژیاندا بوونە جەنگاوەری نمونەیی، لەسەر هێڵی شەهیدان ڕێگەیان بڕی

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵانمان ئامەد، فرات و فەداکار و هەروەها گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین

هاوبەشی :