جەنگاوەرانی ئۆرهان جیهاد بینگۆلی بزووتنەوەی یەکگرتووی شۆڕشگێڕێی گەلان(هەبەدەهە)، سێ كارگەی فاشستەكانیان لە ئەدەنە سوتاند

22
0
هاوبەشی :

جەنگاوەرانی ئۆرهان جیهاد بینگۆلی بزووتنەوەی یەکگرتووی شۆڕشگێڕێی گەلان(هەبەدەهە)، سێ كارگەی فاشستەكانیان لە ئەدەنە سوتاند

جەنگاوەرانی ئۆرهان جیهاد بینگۆلی بزووتنەوەی یەکگرتووی شۆڕشگێڕێی گەلان- هەبەدەهە، سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکییەکانیان لە ئەدەنە، یورەگیر، گوزەلئەڤلەر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند.

هەبەدەهە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، شەوی ٤ـی ئەیلول لە ئەدەنە، یورەگیر، گوزەلئەڤلەر لە کەرتی پیشەسازی کاریشیاکای بە شێوەی هاوکات سێ کارگە سوتێندراون و زیان بەر هەشت کارگەی دیکە کەوتووە، کەلوپەلی ئۆفیس، پەڕاوگە و موبیلیاتی کارگەکان بە تەواوەتی سوتاون.

هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا بە بڕی ملیۆنان لیرە زیان بەر ١١ کارگە کەوتووە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا، لەپێناو کۆتاییپێهێنان بە داگیرکەری تورک داوا لە هەمووان کراوە کە بێپسانەوە چالاکی بکەن.

هاوبەشی :