کاڵکان: پەدەکە دەستی چووەتە خوێنی هەزاران شەڕڤانی ئازادییەوە

46
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان وتی، سەرچاوەی زانیاری هەواڵگری بۆ هێرشی سەر شەڕڤانانی ئازادی لە باشور بە تەواوەتی پەدەکەیە و ئەوەی خستەڕوو، کە لە سەرجەم هێرشەکانی شەش ساڵی رابردوو پەدەکە دەستی هەبووە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەردا کرد و بە تایبەتی رۆڵی پەدەکەی لە هێرشەکانی سەر شەڕڤانای ئازادیدا هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

“بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. گۆشەگیری لە ئیمراڵی ٢٥ ساڵ و شەش مانگ و ١٦ رۆژە بەردەوامە. سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن بەردەوامە. پیلانداڕێژەر، خوڵقێنەری سیستمی ئیمراڵی لەپێناو خنکاندنی داواکارییەکانی ئازادی و تێکۆشان، لە رێگەی سیستمی ئیمراڵییەوە دڕندانەترین هێرش دەکەن.

لەبەرامبەر ئەوەشدا بێگومان بەرخودانی گەورە هەیە. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی کە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد ١١ مانگی تێپەڕاند. لە مانگی تشرینی یەکەمدا ساڵێک پڕدەکاتەوە. لەهەمان کاتدا ساڵیادێکی دیکەی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمە.

لەو چوارچێوەدا لە چوار پارچەی کوردستان، دەرەوەی وڵات، لە چوارلای جیهان ژنان، گەنجان، گەلەکەمان، دۆستانمان چالاکی جەماوەری ساز دەکەن. هەوڵ دەدەن شێوەکانی چالاکی نوێش بدۆزنەوە. هەوڵدا و تێکۆشانی گەورە لە ئارادایە. بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەوە ببینرێت. ئەو تێکۆشانە لە ماوەی ١١ مانگدا گەیشتە ئاستێکی گرنگ. هەم سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی رسوا کرا، هەمیش کردەوە نایاساییەکان لە ئیمراڵی، لە هەمان کاتدا راستی رێبەر ئاپۆ، پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ، پاڕادایمی شارستانیەتی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لە سەرجەم جیهان بڵاوکردەوە. لە هەموو گۆڕەپانێکدا ژنان، گەنجان، کرێکاران، گەلانی بندەست، هەموو توێژە چەوساوەکان بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لە سیستمی سەرمایەداری، داگیرکەری نەتەوە دەوڵەتەکەی رزگار بکەن، پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆ بۆخۆیان وەک چارەسەر بە بنەما دەگرن. زۆر سەرنج دەخرێتە سەر ئەو پاڕادایمە و خاوەنداری لێدەکرێت. دەیەوێت رێگە و رێبازی رزگاری بدۆزێتەوە. بەم جۆرە بزوتنەوەی دیموکراسی و ئازادی هەنگاو بە هەنگاو بە جیا لە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر بناغەی ئەڵترناتیڤ بەرەوپێش دەچێت، لە تەواوی جیهان، هەرێمەکەمان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بەرەوپێشدەچێت.

رێبەر ئاپۆ تاکە کەسە کە چارەسەریی دیموکراتیک دەستەبەر دەکات

ئەمە دۆخێکی یەکجار گرنگە. لەم چوارچێوەدا ئەو مرۆڤانەی لەسەر ئاستی جیهاندا ناسراون، رۆح، مێشک و ویژدانی کۆمەڵگان تادێت زیاتر پێشوازی لەوە دەکەن. هەم بەرامبەر بەو پێشێلکارییە نایاساییە دەوەستنەوە هەمیش لەسەر هێڵی ئازادی و دیموکراسی پێشوازی گەرم لە رێگەی نوێ رێبەر ئاپۆ دەکەن. بەگوێرەی ئەوە بیرکردنەوەکانیان نوێ دەکەنەوە و رێکیدەخەنەوە. لێرەدا هیوایەکی نوێی رزگاری، هیوایەکی نوێی ئازادی و دیموکراسی دەبینن و بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن. ئەوەندەی لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەرەوپێش دەچێت، لە چوار پارچەی جیهانیش لە ناو گەلانی جیهان، بندەستان، ژنان و گەنجان، هێزە دیموکراتیکەکان، شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستەکاندا بەرەوپێش دەچێت. لەسەر ئەو بنەمایە کۆبوونەوە، کۆنفڕانس سازدەکرێن. بە دەیان کەسایەتی کە براوەی خەڵاتی نۆبڵن پێکەوە بانگەواز رادەگەیەنن. ئێستاش لە بەرلین بە ناوی کۆنفڕانسی ئاشتی و دیموکراسیەوە لە ماوەی دوو رۆژدا کۆنفڕانسێک سازکرا. تایبەتمەندی گرنگ تاوتوێ کرا، هێندەی کە لە راگەیاندنەکانەوە دەستنیشان کرا، هەوڵماندا چاودێری و بەدواداچوونی بۆ بکەین، تێبگەین. بانگەواز لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ راگەیەندرا. هەروەها زیاتر بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئاماژە بە رۆڵی رێبەر ئاپۆ کرا. ئەوە خرایەڕوو. بۆ ئاشتی بانگەوازکرا کە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دیالۆگ بکرێت و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستبەجێ مسۆگەر بکرێت. بێگومان ئەوە گرنگە. دەستنیشان کردنی جددین، لەبەر ئەوەی ئێمەش زۆرجار ئەوەمان خستە بەرباس. ئەگەر کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، چارەسەریەکی سیاسی و دیموکراتیک بدۆزرێتەوە، تاکە کەس کە دەتوانێت ئەوە بکات رێبەر ئاپۆیە.

کۆمەڵگە، گەل، ژنان و گەنجانی کورد ئەوە لە گۆڕەپانەکان دەخەنە بەرباس. ئەمە راستە و لە جێدایە.

گرنگە ئێمە جارێکی دیکە ئەوە دەستنیشان بکەین. لەبەر ئەوەی هەندێک هەن لێکدانەوەی هەڵە دەکەن، لە بێ ئاگاییدان. هەندێک هەن تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبەن. بەو رادەیە گوشار، ئەشکەنجەی دەرونی لەسەر رێبەر ئاپۆ، بڵاوکردنەوەی ئەوە بە تەواوی کوردستان و تورکیا، هەروەها هەرێمەکە و جیهان، نیشانەی کارەساتە. ئەوە زۆر گرنگە. لەبەر ئەوە دەبێت جارێکی دیکە ئێمە لایەنە پەیوەندیدارەکان وشیار بکەینەوە و جارێکی دیکە ئەو راستیە دەستنیشان بکەینەوە. نوێنەری دانوستانەکانی چارەسەر رێبەر ئاپۆیە. تاکە کەس کە دەتوانێت چارەسەری سیاسی، دیموکراتیک و ئاشتیانە دەستەبەر بکات، رێبەر ئاپۆیە. جگە لەو کەس ناتوانێت ئەوە بکات. هەربۆیە کەس ناتوانێت چارەسەری پرسی کورد دەستەبەر بکات. بێگومان ئاشتیش بوونی نابێت. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازیان کرد. ئەوە لە هەمان کاتدا واتا و پێناسەی بەرخودان لە ئیمراڵی دەخاتەڕوو. بۆ ئەوەی لە راستی ئەو بەرخودانە تێبگەن، ئێمە ماوە ماوە سەرنج بۆ سەر ئەوە رادەکێشین.

بەرخودانی رێبەر ئاپۆ دەگاتە سەرکەوتن

بە گشتی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا هەڵمەتێکی چالاکی لە ئارادایە، بەڵام لە چەقی ئەو بەرخودانەدا بێگومان ئیمراڵی هەیە. گەورەترین و واتادارترین بەرخودانی دیموکراسی و ئازادی لە ئیمراڵی هەیە. رێبەر ئاپۆ ئەوە بەڕێوەدەبات. ٢٥ ساڵ و شەش مانگە بەو جۆرەیە. لەمرۆشدا ئەو راستیە بە روونی ئاشکرا بووە. لەم کاتەدا و بەم بۆنەوە دەمەوێت جارێکی دیکە دووبارەی بکەمەوە. هەڵمەتی ئازادیمان ساڵێک پڕدەکاتەوە. زیاتر گەورە دەبێت، بڵاودەبێتەوە. رێبازەکانی چالاکی زیاتر دەوڵەمەند و فرەچەشن دەکەن. لە یەکەم ساڵیادیدا بەراستی ئێمە دەگەینە ئاستێکی نوێ. لەبەر ئەوە سەرکەوتن لە رێگەی ئەو تێکۆشانەوە دەبێت. تێکۆشان دەگەیەنێتە سەرکەوتن. دەبێت مرۆڤ بڕوای بەوە هەبێت.

ئێمە شەڕ دەکەین، وەک گەل، وەک تەڤگەر. لە دژی هێرشی سیستەماتیکی قڕکەر، کۆلۆنیاڵ، فاشیست لە بەرخۆدانداین. وەک گەل، ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی ئەم خەباتە دەکات. تەڤگەرمان باش لەوە تێگەشتووە کە پێویستە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ سەربخەین. لەگەڵ ئەم بەرخۆدانەدا گەلی کورد سەردەخەین. چی دەبێت با ببێت سەردەکەوین. پێویستە مرۆڤ باوەڕی بەمە هەبێت. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت. بەم شێوە نەبێ بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبات؟ ڕێبەرێک کە باش هەڵسەنگاندی هەموو شتێک دەکات، لێیدەکۆڵێتەوە و لەسەر ئەم بنەمایە رێ و ڕێباز دێنێتە ئاراوە، بڕیار دەدا، گەر لەم بەرخۆدانەدا بڕیاری دابێت، بەرامبەر بەو هەموو هێرشە بۆسەر ئازادی و چارەسەری دیموکراتیکی بە بڕیاردارییەوە خەبات بکەین، پێویستە بزانین کە لە کۆتایی ئەم خەباتەوە سەرکەوتن هەیە. لەدوای ئەمەوە ڕزگاری هەیە، ئازادی هەیە، دیموکراسی هەیە. چارەسەری دیموکراتیکی و ئازادی پرسی کورد هەیە. ئەمەش بەمانای سەرکەوتننە. بەدڵنیاییەوە کوردان دەبێت ئەم بەرخۆدانە بەسەربخەن. بەهەر شێوەیەک بێت سەرکەوتووی بکەن. تەنها ڕێبازی دەوڵەمەند و بەرفراوان بگرینەبەر، بەرخۆدان گەورە بکەین. سەردەکەوین! پێویستە باوەڕ بەمە بکەین، لەسەر ئەم بنەمای بەشداری پاراستن و بەرگری ببین. لەبەر ئەمە لە پێش هەموویەوە ژنان، گەنجان پێوستە گەکەلەمان و خەباتکاران لە سەرتاسەری جیهان، دۆستەکانمان ماناداری مێژووی ئەم بەرخۆدانە بزانن. با سەرکەوتنی گەورە ببینین.

لەبەر ئەمە بەبێ دوودڵی، پێویستە بە بەهێزترەوە خەبات بکەین. بەرخۆدان گەورە بکەین و بەرفراوانی بکەین. بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین. لەمە تێبگەین.

گەریلا لەسەر هێڵی قارەمانێتی خەبات دەکات

ئەوانەی کە زۆر بەباشی لە هێڵی بەرخۆدانی ئیمراڵی تێدەگەن و لە خەباتدا کارای دەکەن گەریلان. پێویستە ئەمە باش بزانرێت. ٤٠ ساڵە بەم شێوەیە. هەموو شتێک لە هەبوون، ئازادی، دیموکراسی و مرۆڤایەتی لە سایەیی بەرخۆدانی گەریلاوە ئافرێندراوە. بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی گەریلا دروستبووە. گەریلا بووە شکۆی کوردان، بووە شەرەف و حورمەتی کوردان. هۆشمەندی بۆ کوردان گەڕاندەوە، ڕێکخستن، بوێری و فیداکاری دا بە کوردان. کوردی پەرەوەردەکرد، بە ڕێکخستنی کرد، وایکرد خەبات بکات، شەڕ بکات، بۆ ئازادی بەشێوەیەکی فیدایانە تێبکۆشێت. سەرلەنوێ کوردانی هێنایەوە سەرخۆ، ئافراندی و لە ئێستاشدا بۆ رزگاری لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئیمراڵی لە هەموو گۆڕەپانێک بە قارەمانێتییەوە خەبات دەکات.

لە هەموو گۆڕەپانێکی باکووری کوردستان چالاکیەکانی گەریلا بوونی هەیە. ماوەیەک پێش ئێستا لە هەواڵەکانەوە بڵاوکرایەوە؛ لە چیای باگۆک شەڕێکی سەخت هەیە. هەفتەیەک قەدەغەکردنی هەرێمەکە ڕاگەیاندرا، سوپای تورکی فاشیست ناهێڵێت کەس بچێتە ئەو جێگەیە. هەروەها لە ئامەدیش هەبوو. لەسەرحەدیش شەڕ هەیە، لە بۆتانیش هەیە. لە زاگرۆسەوە تا گەڤەر لە هەموو گۆڕەپانێکدا چالاکی گەریلا هەیە، شەڕ ڕوودەدات. بەرخۆدانی گەریلا لەسەر هێڵی قارەمانێتی بەڕێوەدەبرێت، لەسەر بناغەی نواندنەوەی ڕۆح، ئیرادە، هۆشمەندی فیدایی ئاپۆیی لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەدەبرێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. سڵاو لە گەریلا دەکەم کە ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبەن. لە کەسێتی هاوڕێ بەروار دێرسیمدا هەموو شەهیدانی قارەمان کە لە باکووردا خەباتییان کرد و شەهید بوون بە حورمەت و عەشقەوە یاددەکەمەوە.

سوپای تورک ٨ ساڵە لە ناو لیتاوی شکستدایە

کاتێک ناوی بەرخۆدانی گەریلا دەهێنرێت، بەرخۆدانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە پێشەوەن. گۆڕەپانی سەرەکی لە زاپ، مەتینا و ئێستا خاڵە هاوبەشەکانی ئەم دوو گۆڕەپانەیە. لە حەفتانین چالاکیەکانی گەریلا ئەنجام دەدرێت. لە خواکوڕک چالاکی گەریلا هەیە. هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تەواوی شاهیدحاڵی مانادارترین بەرخۆدانی گەریلان. ئەمانە گەریلای نوێن. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمان ناو بە ناو لەم بابەتەدا ڕاگەیاندراو دەدەن. دەڵێن گەریلاکانی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک. بە میتۆدێکی نوێ شەڕ دەکەن. بە ڕاستیش بە شەڕی هەماهەنگی تیم و تونێلەکان لە گۆڕەپانە دیاریکراوەکانی شەڕدا وەڵامی هەرە بە مانا دەدەنە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ، کە لەهەموو ڕوویەکەوە پشتیوانی لە ناتۆ و بازنەی جیاواز و خیانەتەوە وەردەگرێت.

کەس ناتوانێت ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەبەرێت. هەموو کاتێک وتوومانە. بە ڕاسیش وایە هیچ سوپایەک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شێوەی گەریلا خەبات بکات. ناتوانن بۆ ڕۆژێکیش لەناو ئەو بارودۆخە سەختەدا بمێننەوە. دیکتاتۆرێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هیوای لەسەر ئەمە هەڵچنیبوو، دەیگوت ‘ناتوانن ئیدارە بکەن، ناتوان بەرەنگار ببن، تێکییان دەشکێنین’. بەم هیوا و خواستەوە هێرشیان کرد. ٨ ساڵە گۆڕەپانێکییان دیاری کردووە. هەنگاو بە هەنگا زیاتر تەنگەتاودەبن. ئەم گۆڕەپانەیان لێ گۆڕاوە بۆ زەلکاو. هەرچی دەکەن و ناکەن ناتوانن داگیری بکەن، هەموو جۆرە چەکێکی کیمیاوی و ئەتۆمی بەکاردەهێنن ناتوانن دەستی بەسەردا بگرن. ئەوەی بۆیان دەکرێت بەشداری ئەم شەڕەی دەکەن. بەڵام بەڕاستی گەریلا مێژوو دەنوسێتەوە. داستانی قارەمانێتی دەئافرێنێت. پێویستە ئەم حەقیقەت باش ببینرێت. جارێکی دیکە سڵاو لەو بەرخۆدانانە دەکەم.

هیوای سەرکەوتن بۆ هێزەکانی گەریلا و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژا ستار دەخوازم کە ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبەن. لە ڕاگەیاندنەکاندا هەموو ڕۆژێک هەواڵی ئەوان بڵاودەکرێتەوە. گەلی کورد و مرۆڤایەتی پێی سەربەرزە. دەبنە سەرچاوەی مۆراڵ و هێز. ئەمە کاریگەرییەکی ئەرێنی دروستەکات.

بە خەباتی شەهیدان هیواکانی ئازادی بەهێزتر دەبن

لە کەسێتی فەرماندەی گەورەمان فەرماندە ئورهان بینگۆل و هاوڕێ ڕۆسیدا مێردین دا بە خۆشەویستی و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی شکۆمەندمان یاد دەکەینەوە. بەڕاستیش پێویستە باش لەم شەهیدانە تێبگەین. سەبارەت بە ڕۆسیدا مێردین و هاوڕێ ئورهان لە ڕاگەیاندنەکاندا زانیاری باش بڵاوکرایەوە. مێژووی تیکۆشانیان پیشان درا. ئەمە زۆر گرنگ و مانادارە. شتێکی سادە نیە.

بەشێکی زۆری ژیانیان بە زانابوون و پلانەوە پێشکەشی هەبوون و ئازادی کورد کرد، بە بوێری و فیداکارییەکی گەورەوە لە پێناو مرۆڤایەتیدا لەسەر هێڵی فیدای ئاپۆیی تێکۆشان، بوونی خۆیان پشکەشی هەبوون و ئازادی گەلەکەیان کرد، پێشەنگایەتی تێکۆشانی گەریلایانکرد. بە ئاسانی باس دەکرێت، بەڵام پێویستە هەموو کەسێک بزانێت ئەمە مانای چییە بەبێ ئەوەی ئەنجامی دابێت.

هەردوو هاوڕێم لە نزیکەوە دەناسی. ماوەیەکی زۆر پێکەوە خەباتمان کرد، تێکۆشاین و شەڕمان کرد، بەڵام شەڕکردن قوربانی دەوێت. بە بەرخۆدێری، پێشەنگی، بوێری، فیداکاری و قارەمانێتییەوە ئەم شەهیدانە گورزیان لە سیستەم، عەقڵیتی قرکەری فاشیزم دا. هیواکانی ئازادی، پێوانەکانی ژیانی ئازاد، هۆشمەندی ئازادی، ڕێکخستن و چالاکی پێشدەکەون، لە هەر چوار لای کوردستان، لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. لە ڕاستیشدا هەتا ئەم بەرخۆدانە بەردەوام بێت زیاتر بڵاو دەبێتەوە.

بەم بۆنەوە ئەمە دەڵێم، هاوین تەواو بوو، ١ی ئەیلول چووینە ناو پایزەوە. هەندێک لە بارەی ئێمەوە وتبوویان ‘لەم هاوینەدا کۆتایی بە پەکەکە دەهێندرێت’. هەندێک وتبوویان لە باکوری عێراق شوێنپێ و ئاسەواریشیان نامێنێت’. ئێستا وەک ئەوەیە ئەو قسانەیان لەبیر کردبێت. دەڵێن تشرینی دووەم، دەڵێن زستان. واتە هەفتە، مانگ، ساڵەکان خوا تەوا نابن. چەندین ساڵە ئەو چیرۆکە بەم جۆرە بەردەوامە.

ئەمە دەڵێم؛ پەکەکە وەک خۆیەتی، هێزی خۆی بە تەواوەتی دەپارێزێت. بە هەموو جۆرێک بە قارەمانێتیەوە خۆڕاگری دەکات. گەریلا خۆڕاگری دەکات، پێشەنگەکانی پارتەکەمان خۆڕاگری دەکەن، جەماوەر خۆڕاگری دەکات. هەموو کارەکانیان، وێژە، هونەر بە هەموو شتێک بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووانە خۆڕاگری دەکەن. دۆستانیشمان خۆڕاگری دەکەن.

هەندێکیان بڕوایان بەوەکردبوو کە بەو هێرشانە پەکەکە لەناودەبەن. ئەوە نەزانییە. جگە لە لاوازکردنی خودی خۆیان هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت. ئەوە دەبینن، بەڵام کاتێک تێدەگەن کە هێزیان لە ناوچووبێت و کۆتایی بە خۆیان هاتبێت.ئێوە کۆتایی بە چی دەهێنن؟ بە دەیان هەزار جەنگاوەری چالاکی پەکەکە بوونیان هەیە، بە سەدان هەزار یەدەگی هەیە کە چالاکیان بکات، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد بەڕێوەدەبات.

گەلەکەمان بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت

لە چوار لای جیهانەوە نەک سەدان هەزار، بە ملیۆنان و بە دەیان ملیۆن دۆستی هەیە. ئێوە کۆتایی بە جی دەهێنن؟ بزوتنەوەیەکی بەم جۆرە بە چی کۆتایی پێدەهێنن؟ ئەوانەی ئەمە دەڵێن تەنیا دەتوانن کۆتایی بە خۆیان بهێنن. خۆی لە خۆیدا کۆتاییان پێدێت، کۆتاییان بەم جۆرە دەبێت. بە روونی دەتوانم ئەمە بڵێم. گەریلا پێشەنگی سەرکەوتنی بەرخودانێکی بەم جۆرەیە. بەو بەرخودانەمانەوە بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان سەردەکەوێت.

پەکەکە لە سەر هێڵی سەرکەوتن زیاتر گەورە دەبێت، بڵاودەبێتەوە، بەرفراوان دەبێت. زیاتر کاریگەری دەکاتە سەر مرۆڤایەتی. بە دیلگیرانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەیانەووێت گوایە کاریگەری ئەو کەمبکەنەوە، دایبڕزێنن. بەڵام رێبەر ئاپۆ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە. وتی: ‘پارێزنامەکانم لەکوێ بن من لەوێم’. پارێزنامەکانی ئێستا لە چوار لای جیهان بە دەست هەموانەوەیە. لە هەر نەژاد، کۆمەڵگا، نەتەوە، بە دەست ژنان، گەنجان، کرێکاران، شۆڕشگێڕان و هێزە سۆسیالیستەکانەوەیە. رێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکە. لە دەست، مێشک و دڵی هەموواندایە. ئایا دەتوانن رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دابڕزێنن؟ ئەوانەی هیوایان لەسەر ئەوە هەڵچنیوە تەنیا دەتوانن خۆیان دابڕزێنن. ئایا پەکەکە لەناو دەبرێت؟ ناتوانرێت لەناو ببرێت. پایز هات، جارێکیتر سەرنەکەوتنی ئەو بەرجستە بووەوە. سەرنەکەوتنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە جارێکی دیکە ئاشکرا بوو. لەبەر ئەوەی پەکەکە وەک خۆیەتی، زیاتر لە هەموو کات بەهێزە، لە هەموو کات زیاتر لە سەرکەوتنەوە نزیکە. باشتر لە هەموو کاتێک بەهێزتر و واتادارتر تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبات. تا گەیشتن بە سەرکەوتنیش درێژەی پێدەدات.

راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت

دیدار و کۆبوونەوەی ١٥ی ئاب لە نێوان عێراق و تورکیا گرنگە. لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە کە هەندێک بڕیاریان داوە، بەڵام بەر لەوەش رێککەوتبوون. دوابەدوای ئەوە و لە ٢٣ی ئابدا لە سلێمانی لە دژی ئەندامانی راگەیاندنی ئازاد هێرشێکی نامەردانەیان ئەنجامدا. . بەهەر حاڵ هەفتەیەک بەسەر رێککەوتنەکەدا تێپەڕ نەببوو. ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا کرا. هەندێک لایەن، بزوتنەوەی راگەیاندنی ئازاد ئەوەیان بەم جۆرە پێناسەکرد، هەڵیانسەنگاند. هەڵسەنگاندنی راست و لە جێدان. بە تەواوەتی یەکەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٥ی ئاب بوون. لە ٢٣ی ئابدا لە سەید سادق لە دژی ئەندامانی راگەیاندنی ئازاد، خەڵکی مەدەنی بێ چەک هێرشی نامەردانە و ترسنۆکانە ئەنجامدرا.

فاشیزم بە واتای ترسە. رژێمی ترس. خیانەتیش زیاتر لە فاشیزم رژێمی ترسە. بە هێرشی سەر خەڵکانی مەدەنی بێ چەک، بە تیرۆرکردنی ئەوان، بە رژاندنی خوێنی ئەوان دەیانەوێت ترسی خۆیان بڕەوێننەوە.

لە سەر ئەو بنەمایە بە رێز و پێزانینەوە گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادی یاددەکەمەوە. لە کەسایەتی ئەواندا شەهیدانمان لە سلێمان بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەمەوە. راگەیاندنی ئازاد وەڵامی پێویستی دایەوە. راگەیاندنی ئازاد هەرگیز نەتوانراوە کپ و بێدەنگ بکرێت. لەئێستا بەدواشەوە ناتوانرێت بێدەنگ بکرێت.

بابێینە سەر بابەتێکی دیکە؛ ٢٢ی نیسان پەیماننامەیەک مۆرکرا. هەفتەیک بەر لە ٢٢ی نیسان سەرۆکوەزیرانی عێراق سودانی چووە ئەمریکا؛ چەند رۆژ لەوێ مایەوە. گەڕایەوە و رایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا پەیماننامەی ستراتیژیک واژۆ دەکات. دوای چەند رۆژ تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدا و هەولێری کرد. رێککەوتنی ئاماژەبۆکراو واژۆکرا. عێراقیش واژۆی کرد، حکومەتی عێراق جۆن واژۆی لەسەر کرد؟ واتە کاتێک سودانی لە ئەمریکا گەڕایەوە ئاشکرای کرد کە واژۆی دەکات. نەک لە شوێنی دیکەوە. دیارە ئەو بڕیارە لە ئەمریکاوە دیارە. دژوار نییە کە لەوە تێبگەین. ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد، حکومەتی عێراقیس قەبوڵی کرد. ئاوی کوردەکانیش بۆ قڕکردنی کوردان وەک بابەتێکی سات و سەودا بەکارهێنرا. بەتایبەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەوە بە شێوەیەکی زۆر خراپ بەکارهێنا. تەنگیان بە عێراق هەڵچنی، تەنگیان بە سوریا هەڵچنی، سەبارەت بەو بابەتە. لەبەر ئەوە بابەتی ئاوی چەمی فورات و دیجلە هەبوو، پرسی وزە هەبوو. ئەوە دەکەنە پاساو بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمریکا لە پشت ئەو بابەتەیە.

رێککەوتنەکە لە سەر داوای ئەمریکا ئامادەکرا

ئەمریکا داوای کرد، عێراق واژۆی کرد. ئەمریکا بۆ داوای ئەوەی کرد؟ لەبەر ئەوەی حکومەتی تەیب ئەردۆغان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەرخستنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەرکدارکرا. دەڵێن لە تورکیا بە هەڵبژاردن هاتووە، لە هەڵبژاردندا سەرکەوت و قسەی لەم جۆرە؛ ئەمانە هەمووی چیرۆکن. هیچ بنەمایەکی راتسییان نییە. ئەوەی راستە ئەوەیە کە حکومەتێکی راسپێردراو و ئەرکدارکراوە. دوای ئەوەی حکومەتی ئێجێڤیت سەرنەکەوت، کاتێک رێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمراڵیدا سەرکەوت، حکومەتی ئێجێڤیتیش شکستیهێنا، ئەو کاتە پێویستی بە حکومەتێکی نوێ هەبوو. گەڕان بۆ ئەوەی کێ دەتوانێت ئەم کارە بکات و هەڵیانبژارد. تەیب ئەردۆغانیان دۆزیەوە، ئەرکداریان کرد و لە ژێر ناوی ئاکەپە بە دەوری حزبێکەوە دایاننا. تەیب ئەردۆغانیش تا لەدەستی هات هێرشی کردە سەر ئیمراڵی. کۆتایی ئەوەش وەک ئێجێڤیت بوو. رێبەر ئاۆ لە تێکۆشانی ئیمرآڵیدا سەرکەوت. تەیب ئەردۆغان بەر لە ساڵی ٢٠٠٥ دۆڕاندی.

 

هاوبەشی :