شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا ٢٤ جار هەریمی کوردستانی بۆردومان کردوە
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا ٢٤ جار هەریمی کوردستانی بۆردومان کردوە
رێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی رایگەیاند، سوپای تورکیا بە شێوەی زنجیرەیی ٢٤ جار بۆردومانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کردوە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
کامەران عوسمان بەرپرسی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوى سی پى تیى ئەمریکیی، لە بارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان رایەگەیاند، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی ٢٤ جار بۆردومانی ناوچەکانی دامێنی گردی بەهار و پشتی گوندی بەلاڤە، چیای حەوت تەبەق و گوندەکانی کەفنە مژێ و سپیندارێ و گیرگاشێ لە بەری گارێ لە ئامێدی، چیای کتکتن و خواکورک لە سیدەکان، کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها هێرش کراوەتە سەر چیای کۆخە و شاخی تاڵە لە چۆمان، دەوروبەری گوندی قەڵاتوکان لە پشدەر، هەواری ڕەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆس لە سنوری ماوەت.
سی پی تی ئەمریکیی ئەوەشی خستەڕوو، لە هێرشەکاندا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنیی نەبووەتە قوربانی.