بەڵگەنامە و کەلوپەلی گرنگی داعش دەستیبەسەرا گیرا و ١٤ ئەندامیان كوژرا

33
0
هاوبەشی :

 

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی بیابانی ئەنبار دەستیگرتووە بەسەر بەڵگەنامە و کەلوپەلی گرنگی سەر بە داعش دا.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیوا یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی راگەیاند، لە بیابانی ڕۆژئاوا تیرۆریستانمان ڕاوناوە، ئەویش پاش بەدەستهێنانی زانیاریی ورد و بە دووداچونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئۆپەراسیۆنەکەش بەهەماهەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدرا.

جەختیکردوە: پاش دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستەکان و مۆڵگەکانیان، درەنجام بەڵگەنامە و کەلوپەلی گرنگمان دەستبەسەرداگرت.

ئەوەشی وت، پێشووتریش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوشتنی ١٤ تیرۆریستیان ڕاگەیاند کە سەرقاڵی خۆتەقاندنەوەبوون، ئۆپەراسیۆنەکەش بە گورزی ئاسمانیی بەڕێوەچوو، سەرکردەی ترسناک لەنێو ئەو داعشانەدابوون کە لەئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران، مۆڵگەکانشیان تێکدراو دەستیشمانگرت بەسەر بەڵگەنامەی گرنگ و ئامێری پەیوەندکردن دا.

هاوبەشی :