کوشتنی هاوڵاتیەکی هەرێم لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە تەڤگەرى ئازادى: ئەو رووداوە دەبێت وامان لێبکات لەو رەگەزپەرستیی و دڕندەییەی تورکە فاشیستەکان تێبگەین

28
0
هاوبەشی :

کوشتنی هاوڵاتیەکی هەرێم لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە
تەڤگەرى ئازادى: ئەو رووداوە دەبێت وامان لێبکات لەو رەگەزپەرستیی و دڕندەییەی تورکە فاشیستەکان تێبگەین

دەقى ڕاگەیەندراوەکە بەمجۆرەیە:-

پرسە و سەرەخۆشیی

‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شەھید حەکیم لوقمان، لە شارۆچکەی کەڵەکچی سەر بە پارێزگای دھۆک.

بەھەستێکی قوڵەوە بەشداریی ئەو کۆستە گەورەیەیین، کە ڕووبەڕووی خانەوادەی ئێوە بووەتەوە، ئەو رووداوە دڵتەزێن و جەرگبڕە، ھەست و ویژدانی ھەموو کوردێکی ھەژاندووە.

‎دیارە ئەوە جاری یەکەم نییە، تورکە نەژادپەرستەکان لەبەر کوردبوون و ئاخاوتن بە زمانی کوردیی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدەن.

‎شەھیدکردنی کاکە “حەکیم” لەناو دڵی دەوڵەتی تورکیا، ئەوەندە نامرۆڤانەیە دڵی ھەر کوردێکی ئازارداوە، ئەو رووداوە ناخ ھەژێنە دەبێت وامان لێبکات، لەو رەگەزپەرستیی و دڕندەییەی تورکە فاشیستەکان تێبگەین، ئەوانە دژ بە ھەموو کوردێکن، دژبە ناوی کوردستان و ھەموو بەھاو نرخێکی مرۆڤایەتیین.

ھەر گەورەکانی ئەو بکوژانەن كە بەدرۆن و فڕۆکە ھێرشمان دەکەنەسەر، رۆژانە کوردی ئازاد تیرۆر دەکەن، شاخ و ئاوەدانییمان دەسوتێنن، ئیدی چارەیەک نییە دەبێت پێکەوەبین بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارە کە مێژوویەکە خوێنی لێدەچۆڕێ، ئێمە ھەر چی و چۆن بین، لەخەم و ئازاری یەکتردا بەشدارین، خوێنمان و ھەستمان یەکە.

‎تەنھا بە یەکگرتوویی و بە وەستانەوەمان لەبەرامبەر ئەو تاوانکارانە، دەتوانین سنورێک بۆ ئەو دڕندانە دابنێین.

‎دووبارە بەناوی ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پرسەو سەرخۆشیی پێدەگەیەنین و بەشداریی غەم و پەژارەتانیین، داواکارین لە یەزدانی دلۆڤان ئارامییتان پێببەخشێت.

‎تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەستەی بەڕێوەبەریی

‎٢ \ ٩ \ ٢٠٢٤

هاوبەشی :