لە ئەستەمبوڵ كوردێكی باشور ، خەڵكی دهۆك بە چەقۆ كوژرا

31
0
هاوبەشی :

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ ئەیلولی ٢٠٢٤، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارەدێی کەلەکچی سەر بە پارێزگای دهۆک بە ناوی حەکیم لوقمان لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ئیستانبوڵ کوژرا.

ڕەمەزان ئەحمەد، ئامۆزای حەکیم ڕایگەیاندووە هێشتا هۆکاری شەڕەکە نازانین، بەڵام بە 12 کەسەوە لە ئامۆزاکەیان داوە و چەقۆیەک بەر دڵی کەوتووە.

ئەوەشیخستەڕوو کە پۆلیسی تورکیا برازایەک و ئامۆزایەکی حەکیمیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵی بوون، بەڵام تۆمەتبارەکان هەڵاتوون.

هاوبەشی :