ھێزی ئاسمانیی عێراق: درۆنێکی وڵاتی تورکیا ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و ئێمەش تێکمانشکاندوە
ھێزی ئاسمانیی عێراق: درۆنێکی وڵاتی تورکیا ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و ئێمەش تێکمانشکاندوە
فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق و بەرپرسانی ئەمنی كەركووك سەبارەت بە سوڕانەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا لە ئاسمانى كەركووك زانیاری خستەڕوو.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا بەپێنج مووشەك فڕۆكەیەكی دەوڵەتی تورکیامان خستووەتە خوارەوە
ئاماژەی بەوەش كرد مووشەكەكان لە نزیك بازگەی چیمەنەوە هەڵدراوە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا.
عەمید عەبدولسەلام فەرحان فەرماندەی سوپای عێراق ڕایگەیاند، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا لە نزیك ماڵەكانی گەڕەكی تسعین كەوتووەتە خوارەوە، هێزێكی ئەمنیش گەیشتوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە.