خەڵکی گرکێ‌لەگێ نەیانهێشت گەشتی هاوبەشی چەکدارانی ڕووسیا و تورکیا ئەنجام بدرێت؛ سەربازانی ڕووسی ژنێکی گەنجیان بریندار کرد

30
0
هاوبەشی :

Screenshot

خەڵکی گرکێ‌لەگێ نەیانهێشت گەشتی هاوبەشی چەکدارانی ڕووسیا و تورکیا ئەنجام بدرێت؛ سەربازانی ڕووسی ژنێکی گەنجیان بریندار کرد

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) هێزەکانی ڕووسیا هەوڵیاندا بە مەبەستی ئەنجامدانی دەورییەکی هاوبەش سوپای تورکیا بگوازنەوە بۆ ناوچەکە و لە گوندی دێرنەئاخا لە باکووری شاری گرکێ لە کانتۆنی جەزیرە دەورییەکی هاوبەش دەست پێبکەن.

بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو هەوڵەی ڕووسیا و ڕێگرییان لەو دەورییە گرت.

لە بەرامبەر بەرخۆدانی خەڵکدا هێزەکانی ڕووسیا چەندین جار فیشەک و بۆمبی گازییان ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کرد.

هەروەها ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی ڕووسیا ژنێکی گەنجی تەمەن ٣١ ساڵانی شێلا و برینداری کرد.

ئەو ژنە گەنجە کە ناوی “ئەڤین عیسا”یە قاچی شکاوە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

خۆپیشاندەران ڕێگەیان نەدا دەورییەی تورکیا بچنە ناوچەکە و ئەو دەورییە ئەنجام بدات.

هاوبەشی :