براوەی خەڵاتی نۆبڵ سۆڤاج: کاتی ئەوە هاتووە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت

35
0
هاوبەشی :

سەرکان دەمیرەل ANF

یەک لەو ٦٩ براوەیەی خەڵاتی نۆبڵ کە لە دژی گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان ئاراستەی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کردبوو زانای فەرەنسی ژان پیێر سۆڤاج وتی، “کاتی ئەوە هاتووە ئۆجالان ئازاد بکرێت”.

هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەریی سیاسی بۆ پرسی کورد’ کە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی لە دژی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، بە بەرفراوانی بەردەوامە. بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگا رایدەگەیەنن کە ئەو پێشێلکارییە یاساییەی لە ئیمراڵی دەکرێت کە ناوچەیەکی دیکەی جیهان نەکراوە و دەیانەوێت کۆتایی بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی بهێنرێت و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

لەم دواییەدا ٦٩ کەسایەتی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەوەی سەرنج بۆ سەر گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رابکێشن و بە داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری نامەیان بۆ کۆمسیۆنی باڵای ئەنجومەنی مافەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نارد.

‘کاتی ئەوە هاتووە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت’

یەک لە کەسایەتیەکان کە نامەی وەرگرانی نۆبڵی واژۆ کردبوو، زانای فەرەنسی بواری کیمیا ژان پیێر سۆڤاج لە بارەی مەبەست و ئامانجی نامەکەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

پرۆفیسۆر ژان پیێر سۆڤاج سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەو بابەتانەی لە نامەکەدا ئاماژەیان پێدراوە و رایگەیاند کە جگەلەوە بابەتانە هیچ شتێکی دیکەی نییە کە لێی زیاد بکات و وتی، “بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی دژوار سزادراوە. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە ئازاد بکرێت”.

عەبدوڵا ئۆجالان رۆڵی گرنگی لە چارەسەری پرسی کورد دەبێت

براوەی خەڵاتی نۆبڵ زانای فەرەنسی بواری کیمیا پرۆفیسۆر ژان پیێر سۆڤاج سەرنجی راکێشا بۆ سەر رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەپێناو چارەسەری پرسی کورد و وتی، ” ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگەی کورد و حکومەتی تورک زۆر باش دەبێت”.

ژان پێیر سۆڤاج کێیە؟

لە ٢١ی تشرینی ١٩٤٤ لە پاریس لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٦٧ لە کۆلێژی باڵای کیمیایی لە ستراسبورگ بڕوانامەی بە دەستهێنا و دواتر لە زانکۆی لوئیس پاستۆری ستراسبورگ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا و لە ئۆکسفۆردیش بووە خاوەنی بڕوانامەی پۆست-دکتۆرا. لە نێوان ساڵانی ١٩٧١-٢٠١٤ لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی نەتەوەیی فەرەنسی لێکۆڵینەوەی کرد، ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ دوو شارەزای کیمیای سکۆتلاندی و هۆڵندی بە هاوبەشی خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بەدەستهێنا.

هاوبەشی :