ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دژی تیرۆر كردنی ڕۆژنامەنووسان لە لایەن. داگیركەری توركەوە ڕاگەیاندراوێکیان پێشکەشی باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد،
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە شەهیدکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ڕاگەیاندراوێکیان پێشکەشی باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و داوایان کرد کۆتایی بهێنرێت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک.
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە شەهیدکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد هەڵوێستیان خۆیان ئاشکراکرد.
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە شەهیدکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ڕاگەیاندراوێکیان پێشکەشی باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد، هاوکات کۆپیەکیش بۆ فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور نێردراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوایان کردووە کۆتایی بهێنرێت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی ڕۆژنامەنووسان.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیەیە:
بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتان لە بەغدا
بۆ کونسوڵگەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور
هەموو سەندیکاو ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان.
ڕۆژی هەینی٢٣ـی مانگی ئابی ٢٠٢٤،هەمووتان بینەری ڕووداوێکی تراژیدی و دوور لە مرۆڤایەتی بوون، لەناو شەقامێکی قەرەباڵغ و دوور لەهەموو ڕێسا و یاساکانی پەیووەست بە سەروەری خاکی عێراق و هەرێم، تورکیا بە درۆن دووکچە ڕۆژنامەنووسی کردە ئامانج کە ناو و ناسنامەیان ڕونکرایەوە و ئەوان چەکدارنەبوون و لەمەیدانی جەنگ نەبوون، ڕۆژنامەوان بوون و لە جێبەجێکردنی کاری ڕۆژنامەوانیدا تیرۆر کران.
ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسان چاومان لەوەیه، تەنها وەک هەواڵ و پێشێلکاری ئەم ڕووداوە تۆمار نەکرێت، بەڵکو، لەڕێگەی کەناڵە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی خۆتانەوە، ئەو دەوڵەتە ناچاربکەن دەست لەم تیرۆرە سیاسییە هەڵگرێت و ڕۆژنامەنووسان پەلکێشی جەنگ نەکات، بە بەرپرسیارەتییەوە لەناو خاکی عێراق و هەرێمدا مامەڵە بکات، چونکە ئەو تاوانەی ئەنجام دراوە دوورە لەهەموو بنەماو یاساکانی جەنگ و مرۆڤایەتی.
چاومان لەهەنگاوی خێرایە بۆ ڕەوینەی مەترسییەکان و بەرگرتن لە کوشتنی ڕۆژنامەوان و تەسکردنەوەی مەودای کاری ڕۆژنامەوانی.
١-عبدالله مەلا نوری. کەسایەتی سیاسی و پەڕلەمانتاری خانەنشین
٢- گۆهدار زێباری، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
٣-دکتۆر علی زەڵمی/مامۆستای زانکۆ/بەریتانیا
٤-شاخەوان علی دەروێش/ڕۆژنامەنووس بەریتانیا
٥-سامان علائەدین نقشبندی ،/میدیاکار/ئەڵمانیا
٦-امین حاجی زەڵمی/ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
٧-ژیان مۆبێرگ /ڕاگەیاندكار/لندن
٨-نیاز عبداللە/ڕۆژنامەوان بەرگرکار لە مافی مرۆڤ/فەڕەنسا
٩-هەورامان نیعمت ،، ڕۆژنامەنووس ، چالاکەوان /بەریتانیا
١٠-هەندرێن هەورامی/ڕۆژنامەوان/بەلجیکا
١١-ئیسماعیل حمەڕەحیم،
١٢-.سەرۆکی ڕێکخراوی زینۆ بۆ پاراستنی شوێنەوار
١٣-نیاز حامد برایم – شرۆڤەکار لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین./کەنەدا
١٤-ژاڵانە نەقشەبەندی ڕۆژنامەوان/ ئەلمانیا