کۆمەڵێک گەنج لە دژی خیانەت و داگیرکاری بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون

44
0
هاوبەشی :

کۆمەڵێک گەنج ڕایانگەیاند، لەسەر بنەمای بانگەوازی پەکەکە بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن.

گەنجانی گەلی کود بۆئەوەی بەشێوەیەکی واتادار پشتگیری لە تێکۆشانی میژووی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بکەن و بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی نەتەوەیی خۆیان، ڕوویان لەناو ڕیزەکانی ئازادی کرد.

گەنجانی کورد و کوردستانیان بۆ شکاندی هێرشە داگیرکارییەکان بەرامبەر بە گەلی کورد خاوەنی هەڵوێستن. دووژمنی داگیرکەر بە مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی شەڕێکی تایبەت بەرامبەر بە گەنجان و تایبەتر لەسەر ژنان بەڕێوەدەبات. گەنجانی گەلی کورد لە پێناو پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان لە دژی ئەم سیاسەتە قێزەونانەی دەوڵەتی تورک بە ئایدیایەکی گەورەوە ڕێگەی تێکۆشان هەڵدەبژێرن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی گەنجان لە بیری بەشداربوون بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشان داببڕێنێت و لەناو سیستمی داگیرکەریدا بتوێنەوە، هەزاران فرت و فێڵ بەڕێوەدەبات، بەڵام لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە قێزەون و چەپەڵەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا ئەو گەنجانەی دەیانەوێت خاک، وڵات، ناسنامە و هۆشمەندی خۆیان بپارێزن و گورزێکی کەمەرشکێن لە دووژمنی بێ ئەخەلاق بدەن، رێگەی چیا ئازادەکانی کوردستان دەگرنەبەر.

بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە کۆمەڵێکی دیکەی گەنجانی کورد بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی خۆیان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا ڕاگەیاند. پێش چەند ڕۆژێک کۆمەڵێک لە گەنجانی کورد و ئەتنەرناسیۆنالیست کۆتاییان بە پەرەوەردەی خۆیان هێنا و بڕیارداری خۆیان بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.

وێڕای ڕاگەیاندنی بەشداربوونیان بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی، گەنجان لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا سەرنجیان خستەسەر گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانەکان لە بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکان لەسەر گەلی کورد.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

“شەڕێکی قێزەون لە کوردستاندا لە بەرامبەر ژن و گەنجان بەڕێوەدەبردرێت. بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان کۆمەڵگەمان هاوشێوەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێننەوە بۆ ناو تاریکی و لەو ڕێگەیەوە کۆمەڵگەمان لەناوبەرن. هەست بەوەدەکەین لەمڕۆدا لەسەر خاکی کوردستان لەهەموو ڕوویەوکەوە هێرشە قڕکارییەکانی ڕژێمی فاشیست بوونی هەیە. بەتایبەت لەبەرامبەر ژن و گەنجان ئەو شەڕە قێزەوونە بەڕێوەدەبردرێت. بۆ لەباربردنی تێکۆشانی ڕزگاری گەلی کورد لەسەر؛ زمان، کولتور، ناسنامە و بەم دویانەش بە قەدەغەکردنی ئاهەنگە کوردییەکانمان ئەو شەڕەیان بەهێزترکردووە. دەزانین ژیان بە بێ ئاو و نان ئیمکانی هەیە، بەڵام بە بێ زمان، کولتور و بێ ناسنامە ژیان نابێت.

لەسەر ئەم بنەمایە وەک کچ و کوڕانی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر خیانەت، نۆکەری و داگیرکاری، وەڵامدەرەوەی بانگەوازی پارتەکەمان پەکەکە دەبین و بەشداربوونی خۆمان لەناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕادەگەیەنین.

با هەموو کەسێک بزانێت جەنگ جەنگی ئازادییە و هیچ کاتێک شکست ناهێنێت. بانگەوازییمان بۆ کچ و کورانی گەلی کورد ئەوەیە؛ وەرن لە بەرامبەر هێڵی خیانەتکاری و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا خاوەنداری لە ناسنامە و هەبوونی گەلی خۆمان بکەین و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن.

بەڵێن دەدەین هەتا دوا دڵۆپی خوێنی جەستەمان لەبەرامبەر دووژمنی داگیرکەردا شەڕبکەین و بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشان بەڕێوەبەرین.

بژی سەرۆک ئاپۆ.

بە گیان، بە خوێن لەگەڵتداین ئەی سەرۆک.

بێ سەرۆک ژیان نابێ.

ژن ژیان ئازادی.

بژی پارتی کرێکارانی کوردستان.”

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، گەنجەکان هەڵبەستێکییان لەسەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە خوێندەوە. دوای ئەوە گەنجان بە مۆراڵێکی بەرز و پڕ بە وزەوە ئاهەنگییان گێڕا.

گەنجان کە بەڵێنی بەشداربوونی ڕیزەکانی گەریلایان دابوو، بەڵێنی خۆیان دوپاتکردەوە و دەستییان بە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان کرد.

هاوبەشی :