CPT بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بوەتە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لە پێنج گوند و دانیشتووانی گوندی ئەلکیشکێش گیریان خواردووە.

70
0
هاوبەشی :

گوندی ئەلکیشک لە بەرواری باڵا بەهۆی بۆردوومانی تورکیای داگیرکەرەوە دەسوتێت

کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی cpt لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، ئاگر لە پێنج گوند کەوتۆتەوە و دانیشتووانی گوندێکیش گیریان خواردووە.

بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە،ئاگر گەیشتۆتە ناو گوندەکانی “مێرگا قەسرێ، گرێ سۆر، ئەلکیشکێ، جمبلکێ و بێلیزانێ”

ئاگرەکەی گوندی ئەلکیشکێ گەیشتۆتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکەشی گرتۆتەوە. بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە

ژمارەیەک لە گوندنشینان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٩ خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان.

ڕێژەی دارستان و پوش و پاوەنی سوتاو بەهۆی شەڕ و بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، بە ٢،٤٠٠ دۆنم زەوی دەخەمڵێندرێت

هاوبەشی :