لیڤەرپوول ” سەیرانی کوردەواری و ئاهەنگێک ڕێکرا
بەدەست پێشخەری کۆمەلەی کوردی نۆرس وێستی لیڤەرپوول ، ڕۆژی یەکشەمە ۲٥ تەباخ بە ئاهەنگێکی خێزانی ئامادەبونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان ، ئاهەنگە کە لە ناو پارکی سۆفتن بارک لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا بەرێوە چوو ، ئامادەبوان بە خواردنی کوردەواری و یاری جۆراو جۆری کودەواری و هەروەها بە گۆڤەندوو ڕەشبەلەک یادەکەیان ڕازاندبۆوە .
کۆمەلەی کوردی بۆ ئامادەبوان چەندین نمایشی جۆراو جۆری کوردەواری پیشانی مندالانی کوردا کە لە وڵاتی بەریتانیا لەدایک بونوو هەروەها بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کلتوروو فۆلکلۆری کوردەواری کورد .
دوای پێنج کاتژمێر ، بەدروشمەکانی ژن ژیان ئازادی ، بژی ڕێبەر ئاپۆ ، شەهید نامرن چالاکیەکە بەکۆتاهات.