پارێزەر دێڤدجیان: ئەردۆغان درێژەپێدەری کولتووری داگیرکاریی و ڕق و کینەیە

30
0
هاوبەشی :

 

پارێزەر فرانسوا دێڤیدجیان رایدەگەیەنێت، ئەردۆغان درێژەپێدەری کولتووری داگیرکاریی و ڕق و کینەیە و وتی: “دەیەوێت ڕەوایەتیی بدات بەو تاوانانەی دژی کورد و ئەرمەن ئەنجامدراوە.”

دەوڵەتی تورک وەک بەردەوامیکردنی ‘نەریتی مێژوویی’ درێژە بە سیاسەتەکانی فراوانبوون دەدات. بۆیە تورکیا وەک دەوڵەتێکی ئەندامی ناتۆ هەموو جۆرە تاوانێکی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەو خاکانەی داگیریکردووە بە گشتی و بەتایبەت لە کوردستان ئەنجام دەدات. لەبەرامبەر ئەمەش کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر نادادپەروەرییەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگە. هەروەک ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک لەشاری ڕیزە لە کۆبونەوەیەکدا ناوی ئیسرائیلی هێناو و وتی، ‘وەک چۆن ڕۆشتینە ناو کارەباغ و لیبیاوە دەتوانین هەمان شت بەرامبەر بە ئیسرائیل بکەین.’ ئەم قسەیەی دەرخەری ئەوەبوو ئەردۆغان لە سەر هەموو خاکی سوریا و عێراقدا لە پێگەی داگیرکارییدایە.

فرانسوا دێڤدجیان، پارێزەری سەندیکای پارێزەرانی پاریس کە لە نزیکەوە چاودێریی سیاسەتی فراوانخوازانەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئارتساخ دەکات و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییدا بۆ گەلی ئەرمەنستان لە تێکۆشانی یاساییدایە، لەم بارەیەوە قسەی کرد.

‘ئەردۆغان درێژە بە میراتی تەلعەت پاشا دەدات’

پارێزەر دێڤدجیان باسی لەوەکرد سیاسەتە فراوانخوازەکانی دەوڵەوتی تورک بە سەرکردایەتی ئەردۆغان لە دەرەوەی سنورەکانی تورکیادا درێژەدانە بە نەریتی مێژووی فراوانخوازیی تورک و وتی: “ئەم سیاسەتە درێژە پێدەری میراتی فراوانخوازیی تەلعەت پاشایە لە سەدەی بیست، کە لە ئەتاتورکدا بەتەواوی شێوەگیربوو. لەمڕۆشدا ئەردۆغان سەرکردایەتی دەکات. ئەم دۆخەش بەمانای نکۆڵییکردنە لە کەمینە مێژوویەکان و گەلانی هەرێمەکە. ئەم سیاسەتەش لە سەرەتای سەدەی بیستەم هێندەی ئەرمەنییەکان کاریگەریی لەسەر ڕۆمانیی، ئاشوریی و کوردان و گەلانی هەرێمەکە هەبوو. هەر بۆیە سیاسەتی ‘نکۆڵییکردن’ لەمڕۆدا بە ڕوونترین شێوە لە دژی گەلانی کورد و ئەرمەن دووبارەدەکاتەوە و بەردەوامە. گەلی کورد گەلێکی ٣٥ ملیۆنییە. ئایە نابێت بە جیهان بڵێین گەلێکی ٣٥ میلیۆنی مافی دەوڵەتێکی سەربەخۆیان هەبێ!. زۆرینەی ئەو گەلەش لە سنورەکانی تورکیادا دەژین. دەوڵەتی تورک نکۆڵی لەم ڕاستییە دەکات، هەرەوەک چۆن قڕکردنی ئەرمەنییەکان و مافی ئەرمەنییەکان لەسەر خاکی تورکیا ڕەتدەکاتەوە. تورکیا بە ڕەتکردنەوەی مافی گەلی کورد و ئەرمەن، و بە پشتیوانییکردنی ئازەرباینجان ئامانجی درێژە دەدات بە ئەنجامدانی تاوانەکانی و ڕەوایەتیدان بە سیاسەتی نکۆڵیی کردن.”

ئاماژەی بەوەدا، لەمڕۆدا ئازارباینجان بە پشیوانی تورکیا هەمان سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبات لەسەر خاکی ئارتساخ.

‘لەژێرناوی ئاسایشی سەرسنوریدا تاوان ئەنجام دەدن’

دێڤیدجیان باسی لە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و وتی: “لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا بە گریمانەی ئەوەی ‘گەر سنورەکان دانەخرێن’ شەڕ ڕوونادات، پاراستنی سنورەکان وەک ڕەگەزێکی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان دەردەکەوێت. ئارگۆمێنتی سەرەکیی پشتەوەی داگیرکارییەکانی ئەمڕۆ هەر ئەمەیە. هەر لەبەرئەوەی ئەم ئارگۆمێنتە خزمەت بە بەرژەوەندیی زلهێزەکان دەکات، پشتیوانیی لەم سیاسەتە دەکرێت. بۆیە لەژێر پاساوی پاراستنی ئاسایشی سنورییدا تاوانەکانیان ئەنجام دەدەن و ئەمەش بۆ دەوڵەتی تورکیا بووە بە پاساو.”

‘پێویستە تێکۆشانمان بەردەوام بکەین’

دێڤیدجیان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگیی بەردەمیدان بە تێکۆشانەکان کرد بۆ شکاندنی هێرشەکانی سەر گەلی کورد و ئەرمەنییەکان و وتی: “باوەڕم وایە لە هەموو دۆخێکدا بگەڕێینەوە سەر ڕێگەی ئاشتییانە، بەڵام پیویستە باوەڕمان بە مافداریی و بیرکردنەوەی خۆمان هەبێت. ڕاستە زەحمەت و دوورمەودا دەبێت، بەڵام ئێمە گەلانی دێرینین زۆر شتمان تێپەڕکردووە. گەشەکردنی یاسایی و عەقڵیی لە مرۆڤایەتییدا دووردرێژ و ئاڵۆز و زەحمەتە.

لەدوای هەموو هەوڵەکانەوە لە ئێستادا هەموو کەسێک دانی بە جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا ناوە، مێژوونوسان لە ئێستادا دان بەوەدا دەنێن، بەڵام لە پێشوودا شتەکە بەوجۆرە نەبوو. زانین و حیکمەت لە پێشکەوتندایە و بۆیە پێویستە زیاتر تێبکۆشین بۆ ئەوەی مافەکانمان بپارێزین.”

هاوبەشی :