لە بەردەم ماڵی شەهیدی ڕۆژنامەنوس هێرۆ بەهادین لە شاری سلێمانی، پرسەكەی بەڕێوەچوو

29
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ ئابی ٢٠٢٤ لە بەردەم ماڵی شەهید لە شاری سلێمانی، پرسەی شەهیدی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین بەڕێوەچوو، کە دوێنێ لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ هاوکارێکییدا شەهیدبوو.

پرسەکە یەک ڕۆژە و ئەمڕۆ بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان، هاوکارانی شەهید، ئازادییخوازان بەشدارییان تێدا کرد.
هەروەها بڕیار وایە دوای نیوەڕۆ، پرسەکە ببرێتە مزگەوتی حاجی عوسمانی سەڕاف لەسەر جوتسایدی بازنەیی مەلیک مەحموود.

بەهادین عەبدوڵا، باوکی شەهیدی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو لایەنە دەکەم کە دەستی دەرەکیی دەهێنێتە کوردستان، شەرم و مردنە بۆ دژە تیرۆری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە چەواشەکاریی دەکات، داواشی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، ئەم کردەوانە لە دژی گەلی کورد قبوڵ نەکەن.

هاوبەشی :