كەنەكە ناهێڵین چرای دەستی ئەو رۆژنامەوانەن بکوژێنەوە. درێژە پێدەری تێکۆشانیان ئەبین لە پێناو ئاشکراکردنی راستینەی فاشیزم و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا.

31
0
هاوبەشی :

دەقی بەیاننامەکەی کەنەکە:

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە بەردەوام لە دژی خەڵکی کوردستان و شۆڕش و دەستکەوتەکانی هەموو شێوازەکانی شەڕ و سەرکوتکردنی بەکارهێناوە، بەڵام نەیتوانیوە ورەی خەڵک و بەرخۆدانی قارەمانانەی گەلی کوردستان بشکێنێت. پیلان و هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی پووچەل کراونەوەو بە ئەنجام نەگەیشتوون. ئەم هێرشەش بۆسەر رۆژنامەوانان و دەنگی ئازادی خەڵکی کوردستان ئەگەرچی قوربانی گەورەی لێکەوتۆتەوە بەڵام دیسان بێئەنجام ئەمێنێتەوە. رۆژنامەوانانی بوێر و راستگۆ هەمیشە دەنگی راستەقینەی خەلك و مافە رەواکانیان بوون. هەمیشە راستییەکانی داگیرکاری و سەرکوتکردن و ناڕەوایەتییان ئاشکرا کردووە، هەربۆیە شتێکی سەیر نییە کە دەوڵەتێکی داگیرکار و دیکتاتۆرێکی سەردەم لە قەڵەم و کامێرای رۆژنامەان بترسێت.

ئێمە لە کۆمیتەی ڕاگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، سەرخۆشی لە کەسوکار و هاوپیشە و هەڤاڵانی ئەو شەهیدانەی دەنگی ئازادی دەکەین و هیوای هەرجی زووتر چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. بە توندی ئەو تاوانە ترسنۆکانەی دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئەردۆگان-باخچەلی شەرمەزار و ریسوا دەکەین. بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە ناهێڵین چرای دەستی ئەو رۆژنامەوانەن بکوژێنەوە. درێژە بە تێکۆشانیان لە پێناو ئاشکراکردنی راستینەی فاشیزم و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەدەین.

هاوبەشی :