پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ ڕای گشتی دەربارەی شەهید بوونی دوو ژنە ڕۆژنامەوان بە درۆنەكانی توركیا لە نزیك سەیدسادق لە پارێزگی سلێمانی

44
0
هاوبەشی :

قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای سەیدسادق، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی هێزێکی چەکدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەک.

کوشتنی ئەم دوو رۆژنامەوانە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین. جگە لەوەش پێشێلکردنێکی زەقی سەروەری خاکی عێراقە. جارێکیتر داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن کە بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری هەردوو رۆژنامەنووسی شەهید دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هاوبەشی :