٩ مانگە ئاسایشی پارتی مامۆستا لوقمان بازیدیان بەبێتاوانی دەستگیر کردووە

65
0
هاوبەشی :

 

پارتی تۆڵە لە مامۆستا لوقمان دەکاتەوە، چونکە مامۆستا لوقمان ساڵی ٢٠١٧ چەندین جار بەتەنها خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەبەرانبەر دەسەڵات دەربڕیوە، بۆیە ئێستاش پارتی تۆڵەی خۆی لێدەکاتەوە بەناوی پارتی بوون.

، سەرەڕای بەناحەق گرتن مامۆستا هەمانکات موچەی مامۆستایشیان بڕیوەو خێزانەکەی لە دۆخێکی سەختی ژیاندان.

ئازادی بۆ مامۆستا لوقمانی و سليمان احمد ئازادیخواز و؛چالاكوان و رؤژنامه نوسان

لە هەرێمی کوردستان کار گەیشتۆتە ئەوەی، ئەگەر هاوکاری هەر هێزێکی کوردی بکەی جگە لە خۆیان خیانەت و تاوانە، بەڵام ئەگەر دەستی داگیرکەر بگری و ببیە کەوا سووری بەر لەشکرەکەی نیشتمانپەروەرییە.

ئێوە سەیرکەن و ورد لێی ڕامێنن، ئەو سنورەی ئەو مامۆستایەی لێ گیراوە، ئێستا سوپای داگیرکەر تەڕاتێنی تێدەکا، تەنانەت بازگە و سەیتەرەیان داناوە لە هەرێمی کوردستان. ئەگەر تۆزێک هەستی نیشتمانپەروەری و خاکخۆشەویستییان هەبوایە، دەبو ئەو جۆرە کەسانە خەڵات بکرێن، چونکە دەبنە هۆی پشتیوانی ناڕاستەوخۆی هێزی کوردی و دروستکەری دیوارێکی قایمی بەرگری لە هاتنە پێشی داگیرکەران. هاتنی داعشیش بۆ مەخمور و هەولێر و کەرکوک باشترین نمونەن، نەوەک لەبەرانبەر دوژمن سەرکز بکرێ و نقەیەک نەکرێ و هاووڵاتی خۆت سزا بدەی بۆ ئافەرینێکی داگیرکەران. ئەوە باش بزانن، نۆکەری و خزمەتکردنی داگیرکەر خزمەتکردنی ماری ژەهراوی و کێوییە، هەر کات کەیفی هات پێوەدەدا و خزمەتکارەکە دەکوژێ.

هەمو ئەمانە بەلایەک، خانەوادەکەی ڕەتی دەکەنەوە کەوا هاوکاری ئەو هێزە کوردییەشی کردبێ، بەڵام ئەوە چ یاسا و دادگایەکن کەوا تۆ هاونیشتمانی خۆتی پێ بگری، بەڵام بە کەفالەت ئازادی نەکەی. ئەمە چ ویژدانێکە موچەکەی لەسەر سەری خێزان و منداڵەکانی ببڕی و تووشی خەمێکی دیکەی گەورەتریان بکەی لە ژیان. گرتنی باوک و سەرداری ماڵ بەس نەبو، قوتبڕین و نانبرینیشی بێتە سەر.

کەم زوڵمتان نەکردوە، تاکو ئەمەشی بچێتە پاڵ، تکایە ئەو مامۆستا ئازادیخواز و دڵسۆزە ئازاد بکەن، چی تر ڕووی خۆتان ناشیرن و نابوتتر مەکەن.

هاوبەشی :