قەرەسوو: ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بە مانای فرۆشتنی عێراق دێت

67
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو ڕێکەوتننەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدادی هەڵسەنگاند و وتی: ” ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بە مانای فرۆشتنی عێراق دێت”.

مستەفا قەرەسوو بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیاخەبەر تیڤی بوو و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو شەڕەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئارادایە، هێرشە داگیرکارییەکان، ڕێکەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەنقەرە و بەغدادی هەڵسەنگاند.

چاوپێکەوتنەکەی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو بەم شێوەیە:

گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. تێکۆشین و چالاکییەکان لەبەرامبەر گۆشەگیرییدا زیاتر دەبن. ئێوە ئاستی هەنوکەیی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

پێش ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بکەین، لە ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە ڕێبەر ئاپۆ پێرۆزدەکەم. لە تەواوی شەڕڤانان و گەلی وڵاتپارێزمان پێرۆز دەکەم. گۆشەگیری لەسە ڕێبەر ئاپۆ زۆر قورسە و بەردەوامە. ڕۆژانی ڕابردوو هەڤاڵانمان هەڵسەنگاندیییان بۆ کرد. گۆشەگیری وێڕای ئەوەی بەردەوامی هەیە، شەڕێکی تایبەتیش بەڕێوە دەبەن و گوایە دەڵێن ‘ چاوپێکەوتن دەکرێت، بەڵام تەڤگەری ئێمە نایەوێت’. هەفتە و مانگ نیە و ساڵانێکە گۆشەگیری بەردەوامە. ساڵانێکە هەیە و بۆ ناهێڵێن چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرانی و بنەماڵەکەیدا ئەنجام بدات؟ لە ئێستادا پروپاگەندەی لەم شێوەیە دەکات. بێگومان هیچ کەسێک باوەڕییان پێناکات. هەموو جیهان دەزانێت لە بابەتی ڕێبەر ئاپۆدا چەندە هەستیاریین. هەروەها لە سەرتاسەری جیهاندا هیج بزوتنەوەیەکی دیکە بوونی نییە کە لەم ئاستەدا خاوەنداری لە رێبەرەکەی بکات. رێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە بە دیل گیراوە، بەڵام بزوتنەوەکەمان، بەڕێوەبەرایەتیمان، گەلەکەمان تا سەر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی رێبەر ئاپۆدا تێکۆشان دەکەن. هەربۆیە وتنی ئەوەی ‘لە نێوان رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان و بزوتنەوەکەماندا کێشە هەیە، بزوتنەوەکەمان نایەوێت دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت’ درۆیەکی گەورەیە، پڕۆپاگەندەی رەشە. رێبەر ئاپۆ لە گۆشەگیریەکی دژواردایە. لە بەرامبەر ئەوەدا بێگومان خاوەنداری گەورە هەیە. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ لە بزوتنەوەکەمان، لە گەلی کوردیش تێپەڕیوە، گواستراوەتەوە بۆ پرسێکی سەرجەم گەلانی جیهان. ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ واژۆیان کردووە، نامەیان بۆ رێکخراو و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و حکومەتی تورکیا ناردووە. ئەوە نیشانی دەدات کە پرسی داواکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ بووەتە بابەتی سەرجەم مرۆڤایەتی.

ئەو گۆشەگیریە بە شێویەکی هەڕەمەکی بەڕێوەدەبرێت، هیچ بنەما و پاڵپشتیەکی یاسایی نییە. بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەمە دەڵێن؛ کاتێک ئێمە رێگە بە دیدارەکەی بدەین، یەک قسە بکات، کاریگەری دەکاتە سەر کۆمەڵگا، کاریگەری دەکاتە سەر سیاسەت. بە یەک قسەی ئەو سیاسەتی قڕکەر لە تورکیا زیانی بەردەکەوێت، رسوا دەبێت، لەبەر ئەوەیە ناهێڵن دیدار ئەنجام بدرێت. هیچ هۆکارێکی دیکە نییە بۆ رێگری لە دیدار. ئەوەش بە رێگە و شێوازی جیاجیا دەڵێن. بەر لە ماوەیەک زانیمان شاندێکی دەوڵەتی تورک لە ئەوروپا دیداری ئەنجامداوە، لەو دیدارانەدا رایگەیاندووە کە هۆکاری رێگری لە دیدارە ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ روانینی خۆی دەخاتەڕوو، پەیام بە کۆمەڵگا و گەل دەگەیەنێت، هەربۆیەش رێگە نادەین دیدار ئەنجام بدرێت. ئەوەیان بە روونی و راشکاوی وتبوو. دانیان پێدانابوو. راستیەکەش هەر ئەمەیە، لەبەر ئەوەیە رێگە نادەن دیدار ئەنجام بدرێت. بۆ مەگەر شتێکی بەو جۆرە دەبێت؟ چەندین ساڵە زیندانیەک، زیندانیەکی سیاسی، دیلێک ناتوانێ دیدار ئەنجام بدات، رێگری لە دیداری ئەو دەکرێت و ئەوە بە تەواوەتی هەڵوێستێکی هەڕەمەکیە. هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەو پاساوانەی دەهێندرێنەوە درۆیینەن. بێگومان لە بەرامبەر ئەوەدا تێکۆشان بەڕێوەدەچێت. بە دڵنیییەوە گەلەکەشمان و مرۆڤایەتیش دەستبەرداری تێکۆشان لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ نابن و هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێن. دەتوانین ئەوە بڵێین دەوڵەتی تورک زۆر رسوا بووە. خۆی لە خۆیدا لەبەر ئەوە زۆر رسوا بووە پەنا بۆ شەڕی تایبەت دەبات. ئێستا ئەگەر دێت و بە پڕۆپاگەندەی رەش دەڵێت ‘لەماوەیەکی کەمدا دیدار ئەنجام دەدرێت، بەڵام بزوتنەوە رێگە نادات’ یەکجار تەنگەتاو بووە، ئەوە دەریدەخات کە زۆر تەنگەتاو بووە. لەبەر ئەوە درۆی بەم جۆرە دەکات کە کەس باوەڕی پێناکات. چەندین ساڵە بۆچی تۆ رێگە نادەیت پارێزەر و بنەماڵە دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن، دواتریش درۆی بەم جۆرە دەکەین. ئەوە راستی دەوڵەتی تورکە، دەوڵەتی تورک بە تەواوەتی دەوڵەتێکی شەڕی تایبەتە، لە بەرامبەر کوردان هیچ سیاسەتێکی بە گوێرەی یاسا، سیاسەتی ئاسای و ئەخلاقی نییە. هەموو سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کوردان سیاسەتی شەڕی تایبەتە. شەڕی خەڵەتاندن و درۆیە. شەڕی خەڵەتاندنی کۆمەڵگایە. شەر لە دژی کوردان لە سەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەبات.

کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد، دەبێت ئێوە بڕوا بە هیچ شتێکی دەوڵەتی تورک نەکەن. دەبێت کۆمەڵگا، سیاسەتمەداران، جیهان بڕوایان پێنەکەن. لە پرسی کورددا کارەکانی درۆیە، هەڵگەڕاندنەوەی راستیەکانە. خەڵەتاندنی جیهان، کۆمەڵگەی تورکیا و کۆمەڵگەی کورد کاراکتەری بنچینەیی دەوڵەتی تورکە. دەبێت ئەوە بزانرێت. ئەوەی تائێستاش گەورە دەبێت تێکۆشان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆیە. لەم بابەتەدا دەوڵەتی تورک رسوا دەبێت. بە گۆشەگیری و شەڕی دەرونی لەسەر رێبەر ئاپۆئاشکرا بووە کە دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداریەکە تا چ رادەیەک فاشیستە. خۆی لە خۆیدا ژمارەیەکی زۆر نوسەر و رۆشنبیر لە جیهاندا خاوەندارییان لە رێبەر ئاپۆ کردووە و داوا دەکەن ئازاد بکرێت. رایدەگەیەنن کە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ خاوەندارییە لە ئازادی و دیموکراسی لە جیهان. ئەمە راستیەکە. ئەوە هەنگاو بە هەنگاو بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. لەبەر ئەوەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ تەنیا پەیوەندی بە گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە. ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ پەیوەندی بە هەموو مرۆڤایەتیەوە هەیە. لە کاتێکدا کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهان بەرەو داڕزان و داڕوخان دەبات، ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ رەچەتەی رزگارییە. بانگەوازە بۆ رزگاری. جگە لە پشت بەستن بە پاڕادایم و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەر ئاپۆ مرۆڤایەتی ناتوانێت لەو داڕزان و داڕوخانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رزگاری بێت. هەربۆیە لەبەر ئەوەی مرۆڤایەتی تێکۆشانی ئازادی رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا وەک تێکۆشانی ئازادی و رزگاری خۆی دەبینێت و پۆل پۆل ئەو خاوەندارییە لە رێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

لە ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئابداین. جەژنی ژیانەوە لە کوردستان و زۆر شوێنی جیهاندا پیرۆزدەکرێت. لە چەندین ڕووەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. دەمەوێت پرسیارەکەم لەبارەی دۆخی زیندانییەکانەوە بێت. ئێوە لەو کاتەدا لە زیندانی ئامەد بوون. هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە چ شێوەیەک کاریگەری لەسەر زیندانیان دروستکرد؟

پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکەت، فەرماندەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، هاوڕێ عەگید بە حورمەتەوە یاددەکەمەوە. بەڕاستی هاوڕی عەگید پێشەنگی ئەم هەنگاوە بوو، ڕۆحی گەڕاندەوە بۆ قۆناغەکە. هەروەها شەهیدانی مانگی ئاب هاوڕێ ئەردال، حسێن ماهیر، زەکی شەنگالی و ئاتاکان ماهیر بە حورمەتەوە یاددەکەمەوە. بێگومان لە مانگی ئابدا بە هەزاران شەهیدمان هەیە، بەڵام لە کەسێتی ئەو هاڕێیانەدا هەموو شەهیدان یاددەکەمەوە. پێش ماوەیەکی کەم، ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، کە هاوڕێ ئالان ملازگر و بەروار دێرسیم شەهید بوون، بۆیە بە ڕێزەوە ئەوانیش یاددەکەمەوە. بێگومان لەسەر ڕێگەی هاوڕی عەگید هەنگاوی تێکۆشانیان درێژەپێدا، بۆ سەرخستنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ناو بارودۆخی زۆر دژواردا تێکۆشانیان بەڕێوەبرد، بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا هەڤاڵانمان لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا تێدەکۆشن و لە بەرامبەر دووژمندا شەڕدەکەن، بەڕاستی شەڕکردن لەو بارودۆخەدا زۆر بەنرخە. ئەو هەڤاڵانە ئیرادە و بڕیارداری سەرخستنی هەڵمەتی ١٥ی ئابییان پیشانی هەموو کەسێک دا. شەهادەتی ئەو هەڤاڵانە هێڵی تێکۆشان ڕوون دەکاتەوە و پیشانی هەموو کەسێکی دەدات. وادەەکەن کە تێکۆشانی بێ ناوبڕ بەردەوام بێت.

کاتێک هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامدرا ئێمە لە زینداندا بووین. لەوکاتەدا گوشارەکانی سەر زیندانییەکان هەندێک سوک ببوون، لە ئەنجامی بەرخۆدانەکاندا دواین بەرخۆدان لە کانوونی یەکەمی ١٩٨٤ بوو، گوشارکردنەکانی لە زیندانەکاندا کەمکردبووەوە. بێگومان لێردا پێویستە ئەوە بڵێیین، کاتێک ئێمە لە بەرخۆدانی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤دا بووین بنەماڵەکان سەردانیان کردین. باسی ئەوەیانکرد کە هەڤاڵان هاتوونەتە بۆتان، ئامادەکارییان کردووە بۆ دەستپێکردنی تێکۆشانی گەریلایی. لەوکاتەدا ئێمە لەبەرخۆداندا بووین، وا تێگەشتم بۆ پێدانی مۆراڵ بە ئێمە وایان پێگوتبێتین، بۆ چەند مانگێک ئەمەم بە کەس نەگووت. دواتر بە تەنها بۆ هەڤاڵێکم باسکرد. کاتێک هەڵمەتی ١٩٨٤ ئەنجامدرا، هەڤاڵان مەراقی ئەوەیان کرد کە ئەیبێت کێ ئەنجامی دابێت. باسوخواسی لەم شێوەیە دەکرا. لەبەرئەوەی لە ڕۆژوی مردنی گەورەی ساڵی ١٩٨٤دا بنەماڵەیەک زانیارییەکی پێدابووم، گوتم هەڤاڵانی ئێمەن، ئامادەکارییان کردبوو. گوتم چالاکی ئەوانە. دەمبیست کە تەڤگەرمان ئامادەکاری دەکات، دەیەوێت گروپەکانی کۆبکاتەوە و تێبکۆشێت. پەیەیوەندییمان لەگەڵ دەرەوە زۆر کەم بوو. لەکۆتایی ساڵی ١٩٨٣دا بوو زانیارییەکی لەم شێوەیەمان وەرگرت. زانیاریمان وەرگرت کە هەڤاڵان لە ئامادەکاریدان، گفتوگۆی گەریلایەتیی دەکرێت. بەشێک لە پەرتووکی ‘کێشەکانی کوردستان و ڕێگاکانی چارەسەری’مان لابوو. هەمووی نەبوو. کاتێک کە هەڤاڵێک لە زیندانی خارپێتەوە گوسترابووەوە بۆ زیندانی ئامەد هێنابووی. هەوڵماندا هەندێک شتی لێتێبگەین. پەیوەندییەکانمان بە دەرەوە زۆر کەم بوو. بێگومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر زیندانیان دروستکرد. وەک لاچوونی بارێکی گران بوو لەسەر شانی هەڤاڵان. هەموو ئەو ئەشکەنجانەی تا ئەو رۆژە درابوون، بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب واتای خۆیان وەرگرت. بەم شێوەیە هەڵمەتی ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر زیندانیان دروستکرد. بەرخۆدان هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی گوشارێکی قورس هەبوو، هەست بە کاریگەری ئەو گوشارە دەکرا. بەڵام بە پێکهێنانی ١٥ی ئاب ئەمە بەتەواوی لابرا. لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزدا تا ئاستێکی زۆریش لابرابوو، بۆیە باوەڕداری بە تێکۆشان دووبارە بەهێزتر بووەوە. ژینگەیەکی نوێ بوو هەم بۆ ڕێکخستنی زیندانیان و هەم بۆ بەرخۆدان، بۆیە لەگەڵ ١٥ی ئابدا پەڕیەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. بەڕاستیش ئاسوودەیەک بوو لە دڵی هەموو کەسێکدا. مۆراڵی وەردەگرت. بینیان بەرخۆدان دەکرێت، ئازار کێشانیان گەلێک گرنگە، بەنرخە. ئەمە زۆر گرنگ بوو. بێگومان ١٥ی ئاب ڕۆڵی زیندانی گۆڕی. لەبەرئەوەی بەرخۆدانی زیندانیان لە کاتێکدا بوو کە تێکۆشان نەبوو، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨٤دا بووە پردێک. لە ساڵی ١٩٨٠دا کودەتای سەربازی هەبوو، تەڤگەرمان خۆی کشاندبووەوە. یانی لەو قۆناغەدا بەرخۆدانی زیندانیان ئەو بۆشاییەی پڕکردەوە. لە سایەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز بووە پردێکی زۆر گرنگ، کاریگەرییەکی زۆری کرد. بێگومان ئەم بەرخۆدانە کاریگەری لەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کرد. یەكێک لە لێکەوتە گرنگەکانی ١٥ی ئاب لەسەر زیندانیان ئەوە بوو کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی لەسەر زیندانەکان تێکشکاند. دەوڵەتی تورک دەیویست زیندانیان تەسلیم ببن و دواتر پێشەنگانی ئەو بەرخۆدانە لەسێدارە بدات. ئامانجی ئەمەبوو. بەرخۆدانی زیندانیان وایکرد کە تەڤگەر لەناونەچێت، لە ساڵی ١٩٨٣دا گەریلا کەوتنە ناو وڵات، دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٨٣دا بە ناوی ‘ئۆپراسیۆنی گونەش’ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا، لە گۆڕەپانی بادینان. بۆ ئەوەی تەڤگەر سەرکوت نەبێت، ڕێبەرمان بۆ کۆکردنەوەی تەڤگەر چەندین هەوڵی دا، لەبەرئەوەی ڕێکخستنەکان گورزییان خواردبوو، سەرلەنوێ ئەم گروپانەی کۆکردنەوە، لە ناو هەموو ڕێکخستنەکاندا تورکیا لە سێدارەدان ئەنجام دەدرا. سزادراوانی مەدەنی لە سێدارە دران، سزادراوانی دادپەروەری. لە تورکیادا ئەوەی لە هەمووان زیاتر لە دژی فاشیستان چالاکی چەکداری ئەنجام دابوو، لە دژی چەتەکان چالاکی دەکرد، لە دژی ستەم و زۆرداری چالاکی دەکرد تەڤگەری ئێمە بوو. لە پێش ١٢ی ئەیلول، لە دوای ١٩٨٣ بۆ یەکەمجار لە چیاکانی کوردستان بە گروپی دەیان کەسی بە چەکی گەورەوە جموجوڵییان هەبوو. نەک بە دەمانچەوە، بە چەکی قورسەوە دەگەڕان. لەوکاتەدا ئێم١ هەبوو، کڵانشیکۆف هەبوو یان جی٣ هەبوو. یانی بەم چەکانەوە لە چیاکاندا دەگەڕان، لەبەرامبەر سوپا و جەندرمەدا شەڕ دەکرا. جەندرمە دەکوژرا. هەوروەها لەو سەردەمەدا تەڤگەرمان لە بەرامبەر پۆلیسی ئەشکەنجەدەر چەندین چالاکی ئەنجامدا. بەکورتی پێش ١٢ی ئەیلول تەڤگەری ئێمە بوو چەندین چالاکی ئەنجامدا. بەڵام ڕێکخستنی جیاواز لە سێدارە دەدران. نەیانتوانی لە نێو ئێمەدا لەسێدارەدان بکەن. لەبەر ئەمەبوو نەیاتوانی بیکەن. لەبەرئەوەی ڕێکخستن خۆی ڕاگرت و دواتریش هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامدرا، لەسێدارەدان دەرنجامێکی پێچەوانەی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا. کاتێک کە لەسێدارەدان بکرایە، تێکۆشانی بە هێزتردەکرد و گەلی توڕەدەکرد. هەربۆیە لەناو هەموو ڕێکخستنەکاندا لەسێدارەدانی دەکرد، بەڵام لەناو ڕێکخستنی ئێمەدا نەکرا. هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە ئێمە سەرکوت نەکراین. لە تێکۆشاندابووین و هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامدرا. لەبەرئەمەش بوو ١٥ی ئاب بوو بە ڕێگرییەک لەبەرامبەر سێدارەدان، وە گوشاری سەر زیندانەکانیش وەک پێشوو نەدەتوانرا ئەنجام بدرێت. گەر گوشاری لەسەر زیندانیان بکردایە چی دەبوو؟ هەرخۆی لە دۆخێکی وادا کە تەڤگەر ئەوەندە تێدەکۆشا ئیدی گوشار لەسەر زیندانیان هیچ کاریگەرییەکی نەدەکرد. بۆیە ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیندانیان کرد. بەڕاستیش مۆراڵێکی زۆرمان لێیەوە وەرگرت. لەگەڵ خۆیدا هەنگاوەکانمانی گۆڕی. هەنگاوی ئەو هەڤاڵانەی گۆڕی کە ئەوەندە ئەشکەنجە و فشارییان دیبوو. بۆیە ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیندانیان دروستکرد.

ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە ڕنێسانسی کورد پێناسە دەکات. هەڵمەتی ١٥ی ئاب چ کاریگەرییەکی لەسەر چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانی کوردستان هەبووە، بەتایبەتی لە کاتێکدا گوشار زۆر بووە؟ بۆ پاراستنی ئەم کاریگەرییە پێویستە چ جۆرە هەڵوێستێک بگیرێتەبەر؟

کولتوور و هونەر سەرچاوەی بنەڕەتی ژیانن بۆ هەر گەلێک، بۆ کۆمەڵگا. ئەگەر کۆمەڵگایەک کولتوور و هونەر و وێژەی نەبێت، ئەو کۆمەڵگایە مردووە، لە لێواری مردندایە. پێش ١٥ی ئاب، کورد لە لێواری مردندا بوو. هیوا و هەستی کورد لەناو چوو بوو، ژیانی نوێ چۆن دەبێت، ئیرادەی ژیان نەمابوو. کورد لە کۆمەڵگەیەکی وەها؛کە ڕۆژانە ژیانی دەکرد دەژیا. کۆمەڵگایەک کە هیوای کەمتری بە ژیان و داهاتوو مابوو. لە کۆمەڵگایەکی وادا هونەر و ئەدەبیات نامێنێ. هونەر و ئەدەبیات هەست، سۆز و هیوا دەخوڵقێنێ. باوەڕبوون بە داهاتوو، پێشبینی داهاتوو، هونەر و وێژە دەخوڵقێنێ. لە کۆمەڵگادا ئەگەر دینامیزمی ژیان هەبێت، گۆڕانکاری هەبێت، هونەر و ئەدەبیات گەشە دەکات. بەڵام پێش ساڵی 1984 هەست، هیوای کۆمەڵگا، باوەڕ بە داهاتوو شکابوو. هەموو شتێ گۆڕا بۆ کۆمەڵگایەک کە جگە لە هەستی ڕۆژانە هیچ هەستێکی تری نەبوو بە ژیان و داهاتوو. 15 ی ئاب ئەنجامێکی زۆر گرنگی لێکەوتەوە. بەم هەنگاوه کوردێک که هیوای شکابوو جارێکی دیکه گەشبین بوونەوە، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەیگوت هیوا لە هەموو شتێک بەنرخترە پەندێکی ژاپۆنی هەیە دەڵێت: “ئەوەی ماڵەکەی لەدەست بدات شتێک لەدەست دەدات. بەڵام ئەوەی هیوا لەدەست بدات هەموو شتێکی لە دەست دەدات لە ڕاستیدا، کورد هیوای لەدەستدابوو. بۆیە 15 ی ئاب خولقێنەری هیوا بوو. هەست، جۆش و خرۆشێکی نوێی خوڵقاند و باوەڕی بە داهاتوو خوڵقاند.

کۆمەڵگا بەخۆیدا هاتەوە. کوردان جارێکی تر خۆیان دۆزیەوە. گەلی کورد، کۆمەڵگای کوردی، لەوە تێگەیشتوون کە نەتەوەیەکە، کۆمەڵگایەکە و دەتوانرێت ئازاد بکرێت و بە ڕێبازێکی دێموکراتیک، هیوای بە داهاتوو بخوڵقێنێ. بۆیە کاریگەری 15 ی ئاب لە ڕووی هەست و هیوا و بەهاوە زۆر گەورە بوو جێگای خۆیەتی. لەلایەکەوە گەل بە هونەر، ئەدەبیات و کەلتوورەوە ژیانی نوێ دەخوڵقێنن. ژیان بەم شێوەیە مانادار دەبێت. مانای ژیان بە هونەر، ئەدەبیات و کەلتوورەوە بنیات دەنرێت. هەروەها پێویستی بە هیوایە بۆ گەشە کردنی هونەر، ئەدەبیات و کەلتوور. هەروەها پێویستی بە هیوا، داهاتوو و هەستی نوێ هەیە. چینی نوێ لەناو کۆمەڵگادا پێویستیان بە گۆڕانکاری و دروستکردنی دینامیکییە. 15 ی ئاب ئەم هۆکار و سەبەبی گۆڕانکارییانە بوو. ئەو هەست، جۆش و خرۆش و پەرۆشی مەزن و باوەڕی بەداهاتووی خوڵقاند. ئیتر بۆچوونی گەل گۆڕانی بەسەردا هات.

ئەدەبی ڕووسی زیاتر پێش شۆڕش و هەروەها پاش شۆڕش بەو دینامیکەی کۆمەڵگایەوە دروست بوو. ژیانێکی نوێ بنیات نرا. کتێبی گرنگ لەسەر ئەم بابەتە هەیە. ڕۆمانی ئەلکساندەر پوشکین “چۆن بژیت” دواتر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کۆمەڵگادا پەرەی سەند، چونکە بیرۆکە و هەستی نوێی لەناو کۆمەڵگای ڕووسیادا خوڵقاند. بۆیە زۆر گرنگە کە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ١٥ی ئاب ژیانەوەی کورد بوو.

ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرای کرد کە چۆن هەستەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا شکێنران و لەناوچوون؛ چۆن کورد لە ژیانێکی ئەخلاقی و لە هیوا دوور خرایەوە. بۆیە ١٥ی ئاب ئەم دۆخەی هەڵوەشاندەوە، گۆڕانکاری گەورەی خوڵقاند، ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیەی بە ڕنێسانسی کورد پێناسە کرد. ئێستا دەوڵەتی تورک بۆ پێشگرتن لەم گۆڕانکارییە هێرش دەکاتە سەر ئەدەبیات، هونەر، کولتوور و زمانی کورد. چونکە ئەمانەن کە کۆمەڵگایەک بنیات دەنێن. ئەوەی کەمانا بە ژیان دەدات هونەر، ئەدەبیات و کولتوورە. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک ئێستا هێرش دەکاتە سەر سەما، مۆسیقا، زمان و ڕێگە بە کۆنسێرتەکان نادات. بەڵکو ڕێگە بەو کۆنسێرتانە دەدات کە خزمەت بە کۆمەڵکوژی کورد دەدەن. دەبیستین کە بەشێک لە هونەرمەندانی کورد بەشداری ئەم کۆنسێرتانەی دەوڵەت، کۆنسێرتی شەڕی تایبەت دەکەن. ئێمە بە توندی ئەو کردەوانە شەرمەزار دەکەین. هونەرمەندی کورد بەم شێوەیە نییە. ئەدەبی کوردی بەم شێوەیە نییە. ئەوان مانای هونەر نازانن. نازانن بێ هونەری چییە. ئەوان هونەر تەنها وەک کات بەسەربردن یان وەک ڕێگەیەک بۆ بەدەستهێنانی پارە دەبینن. ئایا هونەر بەمشێوەیە؟ ئەمە هونەر و هونەرپەروەری نییە. ئەو هونەرمەندانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن پێویستە واز لەم هەڵوێستانەیان بهێنن. ئەگینا لە مێژووی کورددا نەفرەتیان لێدەکرێت.

شەڕی گەریلا بە فیشەکی یەکەمی هەنگاوی ١٥ی ئاب دەستی پێکرد. تا ئێستا هەزاران گەریلای ژن و پیاو لە زۆر شوێنی کوردستان بەرخۆدانی مێژوویی دەکەن. فەرماندەی ناوەندی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان لەبارەی ئاستی شەڕەوە زانیاری گرنگی بە ڕای گشتی دا. ئایا دەتوانن چی بڵێن لەسەر ئەو شەڕەی کە بەردەوامە؟ لە ٤١ـەمینی ئەو هەنگاوەدا چی لە بەردەمی ئێمەدایە؟

پێش هەموو شتێک سڵاو لە فەرماندەکانی هەپەگە و سەرجەم ئەو شەڕڤانانە دەکەم کە ئەو تێکۆشانە مەزنە بەڕێوە دەبەن و بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی سەرجەم شەهیدان دەکەمەوە. لە ڕاستیدا، هەڤاڵانمان تێکۆشانێکی مێژوویی بەڕێوە دەبەن. بەم شێوەیە ڕۆحێکی زۆر بەهێزی خۆپاراستنی دەخوڵقێنن. ئەوان گەلێک دەخوڵقێنن. ھەر تێکۆشینێک، کاراکتری بەرخۆدانی گەل بەهێز دەکات و وای لێدەکات نەدۆڕاو بێت ئەمە تەنها بەرخۆدانی کەسێک، دە یان پەنجا کەس نییە. ئەمە بەرخۆدان و بەهای گەلێکە. ئەوان ئەم تێکۆشانە لە سەختترین بارودۆخدا ئەنجام دەدەن. بەم شێوەیە گەلی کورد دێننە ئاستێک کە لە سەختترین هەلومەرجەکاندا بەرخۆدان بکەن.

ئەمە زۆر گرنگە. هەڤاڵانمان کە ئێستا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە تونێلەکان و بە تیمە گەڕۆکەکان شەڕ دەکەن بەراستی تێکۆشانێکی مێژوویی و نموونەیی بەڕێوە دەبەن دەبێت گەلی کورد ئەمە ببینێت لە ڕاستیدا، هەڤاڵانمان شایەنی هەموو جۆرە ڕێز و حورمەتێکن.

پێش ئەوەی باسی بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بکەم لەم دواییانەدا بەرخۆدانێکی مەزن لە باکوور ئەنجامدرا، شەڕێکی گران و هەمە لایەنە بەڕێوە چوو. هەڤاڵانێکی هێژامان لە دوای بەرخۆدانێکی مەزن شەهید بوون ئێمە بە ڕێزداری و پێزانیەوە یادی هەموو هەڤاڵانی هێژامان دەکەینەوە. بێگومان تێکۆشانی بە بڕیاریان وا لە کۆمەڵگا دەکات کە بە بڕیاری یەکلاکەرەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن.

ن

هاوبەشی :