ڕژێمی ئێران چوار زیندانی تری لە سێدارەدا ، سیان لەوانە کوردن.

30
0
هاوبەشی :

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی چوار کەسی ئاشکرا کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە سێدارەدران.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ١٣ تا ١٥ـی ئەم مانگە ڕژێمی ئێران چوار بەندکراوی دیکەی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە زیندانەکانی کەرەج و سنە و سەبزەواردا لە سێدارەدا کە سیان لەوانە کوردن.

ئاماژەی بەوەشدا، پەیمان ئەڵاوەیسی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری سنەیە و نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکراوە و لە زیندانی هەمان شار لە سێدارەدراوە، ناسر شەفیعی کە خەڵکی شاری تیکابە و ماوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکراوە لە زیندانی کەرەج لە سێدارەدراوە.

تۆڕەکە باسی لەوەشکرد، سەعید نیازیش هاوشێوەی ناسر شەفیعی چوار ساڵە بەندکراوە و لەهەمان زیندان لە کەرەج لە سێدارە دراوە و خەڵکی لوڕستانە.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕەزا زەردکووهی کە خەڵکی گوندی زەردکوهی سەبزەواری خوراسانە و چەند ساڵێک لەمەوبەر دەستگیرکراوە و لە سەبزەوار لە سێدارەدرا.

هاوبەشی :