بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند
بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیان بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند، هۆشداریش دەدەنە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە دواکەوتنى زیاتری مووچەکانیان.
بەهۆكاری ئەو مانگرتنەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم ئەو بەڕێوبەرایەتیەدا دروستبووە، لە ئێستادا مامەڵەکانی هاوڵاتییان لە بەڕێوبەرایەتییەدا ڕاگیراوە و جێ بەجێناکرێت.
ئەو کارمەندانەی مانیان لە كاركردن گرتوە دەڵێن بەڕێوەبەرایەتیەکەیان یەکێکە لەسەرچاوە سەرەکییەکانى پەیداکردنى داهات بۆ حکومەت و ڕۆژانە بەبەرچاوی ئەوانەوە ملیاران دینار ڕادەستى حکومەت دەکرێت، بەڵام خۆیان ٥٠ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە