‘هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەرەنجامی فەرمان و رێنمایی ١٤ی تەمموز بوو’

24
0
هاوبەشی :

گەریلا ئۆرهان لۆتۆس ئاماژەی بەوەدا فەرماندە عەگید بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب بڕیار و راسپاردەکانی ١٤ی تەمموزی پێکهێنا و وتی: “بێگومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە خۆوە دروست نەبوو؛ بە ڕەنج و بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ئەم پرۆسەیە دەستیپێکرد.”

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکی کاریگەر پێشوازییان لە ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی تێکۆشانی ١٥ی ئاب کرد. لەو ڕوەوە گەریلای هەپەگە ئۆرهان لۆتۆس لە بارەی ماناداری هەڵمەتەکەوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و بەو بۆنەیەوە شەهیدانی شۆڕشی یادکردەوە.

لەسەرەتای قسەکانیدا ئۆرهان لۆتۆس ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابی لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پیرۆزکرد کە لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندان، لە کەسێتی فەرماندەی گەورە فەرماندە عەگیددا هەموو شەهیدانی شۆڕشی یادکردەوە.

گەریلا ئۆرهان ئاماژەی بەوەدا کە ڕێهەڤاڵ عەگید بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب بڕیارەکانی ١٤ی تەمموزی هێنایە ئاراوە و بەم شێوەیە باسی لەو هەنگاوە مێژووییە کرد: “بێگومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە خۆوە دروست نەبوو؛ بە ڕەنج و بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ئەم پرۆسەیە دەستیپێکرد. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی خۆڕاگرانی ١٤ی تەمموزدا هەموو شەهیدانی مانگی تەمموز یاد دەکەینەوە. هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەرنجامی بڕیار و راسپاردەکانی ١٤ی تەمموز بوو. بۆیە فەرماندە عەگید ئەم بڕیاردارییەی وەرگرت و کردنی بە بناغەی تێکۆشان.”

‘پێویستە لە ڕاستی هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێبگەین’

لە بەردەوامی قسەکانیدا گەریلا ئۆرهان ئاماژەی بەوەدا لە کەسێتی ڕێبەرێتیدا بەرخۆدانی ئیمراڵی مانادار بووە و وتی: “هاوکات لەگەڵ بەرخۆدانی ئیمراڵیدا ئەم رۆحە لە زاپ، مەتینا، خواکوڕک و گارە بە بڕیاردارییەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەمە حەقیقەتێکی مێژوویە هەرچەندە باسی لێوەبکەین هێشتا کەمە. هەڤاڵ عەگید بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرپرسیارێتییەکی مێژووی گێڕا و خاوەنداری لێکرد. بۆیە لە بارودۆخی زۆر سەختدا ئەو هەڵمەتەی پێکهێنا. بۆیە پێویستە وەک شوێنپێ هەڵگرانی فەرماندە عەگید زۆر باش لەم ڕاستییە تێبگەین. هاوکات پێویستە گەلەکەمانیش لە هەموو بوارێکدا ئەم ڕاستییە بکەن بە بناغەی ژیانەوە.”

هەڵمەتی ١٥ی ئاب گورزێکی گەورەبوو لە دوژمن

گەریلا ئۆرهان باسی لەوەکرد لەو کاتەی کە دوژمن خۆی لە بەهێزترین کاتەکانیدا دەبینییەوە هەڵمەتی ١٥ی ئاب هێنرایە ئاراوە و وتی: “هەڵمەتی ١٥ی ئاب مێژوویەکی گەورەی ئافراند. لەمڕۆشدا لەو بەرخۆدانە بەرفراوانەی چیاکانی کوردستاندا هەستی پێدەکرێت. ئەو تێکۆشانەی لە گۆڕەپانەکانی برادۆست، بادینان و باکووری کوردستاندا بەڕیوەدەبردرێت تێکۆشانێکی ئەفسوناوییە. گورزی قورس لە دژومن دەخرێت، هەڤاڵانمان بە رۆحی مێژووی ١٥ی ئابەوە تێکۆشان دەکەن و دەگەن بە کاروانی نەمران. دەوڵەتی تورک لەم شەڕەدا خۆی زۆر بە گەورە دەبینێت! بەڵام لە ڕاستیدا وانیە و لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا ئەم ڕاستییە ڕوونبووەتەوە. وەک ئەوەی مائو دەڵێت؛ ‘فاشیزم شێرێکی کارتۆنییە’. کەچی ئەبینین فاشیزمی تورک پڵنگێکی کارتۆنیش نیە. لەبەرامبەر بەرخۆدانەکانی گەریلادا لەهەموو ڕوەیەکەوە داوەشاوەتەوە.”

گەریلا چارەنووسی شەڕەکان یەکلایی دەکاتەوە

گەریلا ئۆرهان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە بەرخۆدانی مێژووی گەریلا کرد و وتی: “گەریلا چارەنووسی شەڕەکە یەکلایی دەکاتەوە. دوژمن لە شکستدایە. بەتایبەت لە هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی برادۆست و بادیناندا تووشی شکست دەبێت. لەبەر ئەوەی عەشیرەتی برادۆست لە مێژوودا ناوی ئاوێتەی بەرخودان بووە، دوژمنیش بەو هێرشانەی بۆ سەر هەرێمی برادۆست دەیەوێت ئەو راستیە لەناو ببات، بەڵام داگیرکەر بەو شێوازانە ناتوانێت بگاتە ئامانج، چونکە راستی و حەقیقەتی ئێمە لەسەر بنەمای ئەو بەرخودانانە بەڕێوەدەبرێت”.

هاوبەشی :