“ئامانجمان بە دواداچوونە بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان”

31
0
هاوبەشی :

ناوەندنی پاراستن و لێکۆڵینەوەی مافەکانی ژن، بە پاڵشتی یاساییەوە لە پێناو مافەکانی ژناندا لە دژی یاساکانی ‘جیاکاریی’ کارەکانی دەکات. هەروەها هەموو ئەو پێشلێکاری و شەڕانە تۆمار دەکات، وەک دۆسیە ڕادەستی دادگای تاوانی نێونەتەوەی دەکات.

ناوەندنی پاراستن و لێکۆڵینەوەی مافەکانی ژن لەشاری قامیشلۆ ڕۆڵێکی کاریگەر لە مافەکانی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی کۆمەڵایەتییدا دەگێڕێت. لە ڕەقە، کۆبانێ، شەهبا، حەلەب و حەسەکەدا وەک ناوەندێک لەگەڵ کۆمەڵگەی هەرێمەکەدا لە پەیوەندیدایە، پێشێلکاریی و تاوانەکانی دژ بە ژنان لەو هەرێمەدا دیاری دەکات و هەوڵی پەیداکردنی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدات، لەو ڕوەوەشەوە لە رێگەی بەرنامەی پەرەوەردەیی، ڕێکخستنی سیمینار و کۆنفرانسەوە هۆشیاری یاسایی دەبەخشێتەوە بە ژنان.
هەرەوەها لە برۆکسل ناوەندێکی هەیە و لە دژی پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان کارەکانی بەڕێوەدەبات.

لەباری کار و چالاکیەکانیانەوە پارێزەر ئاینور پاشا ئەندامی ناوەندی پاراستن و لێکۆڵینەوەی مافەکانی ژن و ئاماژەی بەوەدا ئامانجیان بە دواداچوونە بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان.

‘لەسەر ژیانی ژنە ڕزگاربووە ئێزدییەکان ڕاوەستە دەکەین’
لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاینور ئاماژەی بەوەدا ناوەندی پاراستن و لێکۆڵینەوەی مافەکانی ژنان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دامەزراوە و وتی: “ناوەندەکە کە لە لایەن کۆمەڵێک ژنەوە دامەزرێنراوە، لەسەر پارێرزگاریکردن لە ژیانی ژنە ئێزدییە ڕزگاربووەکان ڕاوەستە دەکات. چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دەدەین و بەسەرهاتەکانیان بە بەڵگە کراوە. لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی لە ژنە ڕزگاربووەکانەوە بەدەستمان هێناوە، دەگەشتین بە ژنانی داعش لە کامپی هۆلدا. هەندێک لەو ژنانە ئامادە نەبوون لە بارەی داعشەوە قسەبکەن. بەڵام لە هەوڵەکانمان بەردەوام بووین لە کامپی هۆلدا لەگەڵ ژنانی داعشدا چاوپێکەوتنمان کرد و گوێمان لە چێرۆکی جیاوازی هەریەک لەو ژنانە گرت و بەم شێوەیە بناغەی ناوەندەکە دانرا.”

‘ئامانجمان پاراستنی مافەکانی ژنانە’
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاینور پاشا باسی لەوەکرد کارەکانینان لە چوارچێوەی بەجێگەیاندنی مافەکانی ژنانە و وتی: “ئامانجی سەرەکیمان پاراستنی مافەکانی ژنانە و لە دژی یاساکانی جیاکاری کاردەکەین. لەو چوارچێوەیەدا پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکەدا تۆماردەکەین و لەدژی ئەو پێشێلکاریانەدا پشتگیری لە ژنان دەکەین.”

هاوبەشی :