زۆزان چەولیک: هەڵمەتی ١٥ی ئاب شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی هێنایە ئاراوە

34
0
هاوبەشی :

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار سۆزان چەولیک ڕایگەیاند، هەڵمەتی ١٥ی ئاب قۆناغێکی نوێی لە مێژووی تێکۆشانی ژن و گەلی کورددا دەستپێکرد و وتی: “لە دوای هەڵمەتەکەوە لە کەسێتی ژن و گەنجاندا شۆرشێکی کۆمەڵایەتی هاتە ئاراوە.”

پەیامی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار سۆزان چەولیک بۆ ساڵوەگەڕی ٤٠ـەمینی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ستێرک تیڤییەوە بڵاوکرایەوە.

هەڵسەنگاندنەکانی سۆزان چەولیک بەم شێوەیە:

“لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیاکانی کوردستانەوە بە ناوی هێزەکانی بەرخۆدانی هەپەگە و یەژا ستارەوە ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە دڵ و گیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و ئەوینداران و هۆگرانی ئازادی پێرۆز دەکەم. سڵاو و خۆشەویستی نەبڕاوەمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕین. هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە گەلی وڵاتپارێزمان و تەواوی مرۆڤایەتی پێرۆز دەکەین. هەڵمەتی ١٥ی ئاب ژیاندنەوە بوو لە مێژووی گەلی کورددا. خاوەنداریکردن بوو لە ناسنامەی ئازادی. بوو بە بناغەی تێکۆشانی ئازادی ژن و ناسنامەی ئازادی ژنی ئافراند. مێژووی ئازادی سەرلەنوێ لە کەسێتی ئازادی ژنی کورددا نوسیەوە. لە کەسێتی ژنی کورددا شۆڕشی ئازادییە. شۆڕشێکی فکرییە و ئیلهام بەخشی هەموو ژنانی بندەستە. هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێگەی خۆپاراستنی لەگەلی کورددا ئافراند. هاوکات بوو بە بناغەیەک بۆ خۆپاراستنی ژن. وەک هێزەکانی یەژا ستار لەسەر ئەم بناغەیە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا وەک هێزەکانی پاراستنی ژن خۆمان بە ڕێکخستن کردووە. بناغەی تێکۆشانمان لەسەر ئەم هێڵەیە. بەم بۆنەیەوە هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە دایکی شەهیدان، دایکانی وڵاتپارێز، دایکانی بەرخۆدێر و هەموو ژنانی ئازادیخواز پێرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

فەرماندەی رێهەڤاڵمان عەگید پێشەنگایەتی هەڵمەتی ١٥ی ئابی کرد. بۆیە بەڕێزدارییەوە یادی بەرز ڕادەگرین. لە کەسێتی فەرماندە عەگیددا تەواوی شەهیدانی شۆڕش یاد دەکەینەوە و بەژنمان لە بەرامبەریاندا دادەنەوێنین. بە بۆنەی ئەم ڕۆژە پیرۆزەوە جارێکی دیکە دڵسۆزی خۆمان لە بەرامبەر ڕەنج و ماندووبوونی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو شەهیدان دەردەبڕینەوە. هەموو ئەرک بەرپرسیارییەتییەکانمان بەجێدەگەیەنین. دڵسۆزی خۆمان و هاورێتیمان بە سەرکەوتن دەکەینە دیاری.

وەک ئاشکرایە ٤٠ ساڵ بەسەر هەڵمەتەکەدا تێپەڕدەبێت، پێش هەڵمەتەکە دۆخی گەلەکەمان ڕوونبوو، دووژمن سیاسەتی قڕکردنی بەڕێوەدەبرد. هەڵمەتەکە سەرهەڵدانێک بوو لەبەرامبەر ئەم هێرش و ناچارکردنە بە خۆبەدەستەوەدان بوو. سەرلەنوێ نوسینەوەی مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد بوو. لە ناو ئەم چل ساڵەدا گەلی کورد سەرلەنوێ ژیایەوە و خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی و کولتور و زمانی خۆی کرد. لە هەمان کاتدا بۆ پاراستنی گەلی کورد و خاکەکەی ڕۆڵێکی مێژووی بوو. لەمڕۆشدا لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانمان بەڕیوەدەبەین. دەتوانین بڵێین؛ هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە مێژووی گەلی کورددا، لە مێژووی ژندا دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە.

هەنگاوی ناسنامەی ئازادی گەلی کوردە، ئیرادەی گەلی کوردی دەرخستەوە، وایکرد بە مۆراڵ و بوێرییەکی گەورەوە خاوەندای لە ناسنامەی خۆی بکات. بێگومان لە دوای هەڵمەتەکەوە لە کەسێتی ژن و گەنجاندا شۆڕشێکی جڤاکی هاتە ئاراوە. ئەم تێکۆشانە لە بەردەوامی خۆیدا مێراتێکی گەورەی ئافراند. قوربانی گەورە و گرانمان دا. بە فیداکارییەکەی گەورەوە گەیشتینە ئەم ئاستەی ئێستامان، بۆیە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمانین. بە ملیۆنان مرۆڤ خاوەندارییان لەم هەڵمەتەدا کرد، بەبێ ئەوەی بۆ جارێکیش پەشیمان ببنەوە و سەردانەوێنن بەرامبەر دووژمن. لە تەواوی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانمانەوە ئیرادەیەکی گەورە ئافرێندرا.

لەمڕۆدا تێکۆشانمان لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا رۆحی نەتەوەی دیموکراتیکی ئافراند.. ئەمەش دەرەنجامی ئەو ڕەنج و کارەیە. لە قۆناغی ئێستادا بە دەستی هێزە هەژموونخوازەکان لە کورستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جەنگێک بەڕێوەدەبردرێت. لای هەموو کەسێک ڕوونە نە پرسی گەلی کورد و نە کێشەکانی گەلانی بندەست بەشەڕ چارەسەر نابێت.

ڕێبەر ئاپۆ بوو بە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی. ئەو چارەسەرییەی کە ڕیبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە؛ چارەسەری خوشک و برایەتی گەلانە، چارەسەری ڕۆحی دیموکراسییە، لەسەر تەواوی چاند و ئیرادەی هەموو نەتەوەکان. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەم قەیرانانە بۆ چارەسەری پرسەکان تاکە ڕێ و ڕێبازە. بەڵام بەداخەوە هەم لە کوردستان و هەمیش لە هەرێمەکەدا، هێزەکانی دەسەڵاتداری هەرگیز نایانەوێت گەل هێڵی رێبەر ئاپۆ بۆخۆیان بە بنەما بگرن. بە پێچەوانەوە لەبەرامبەر ناسنامەی گەلاندا شەڕەکان قوڵتردەکەنەوە. گەر سەرنج بدەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جەنگی سێهەمی جیهانی بەڕێوەدەبرێت، بەزۆریش لەسەر لەناوبردنی ناسنامەی گەلان بەڕێوەدەبرێت. هەموو کێشە و قەیرانەکان دەرنجامی ئەم شەڕەیە. هەموو هێزەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. لەلایەکەوە دەوڵەتی ئیسرائیل بە هێزی ناتۆوە هەموو هێرش و قڕکارییەک بەرامبەر گەلی دێرینی فەلەستین بەڕێوەدەبات. بە بەرچاوی هەموو گەلانی عەرەب و جیهانەوە ئەم شەڕە گەرمتر دەکات. لە لایەکی دیکەوە ساڵانێکی زۆرە دەوڵەتی فاشیستی تورک لەبەرامبەر گەلان و لەسەروی هەموویانەوە بەرامبەر گەلی کورد سیاسەتی شەڕ، قڕکردن و تاڵانی کردووە بە بنەمای سیاسەتی خۆی. چەندین زلهێزیش لە ناو ناتۆدا پشتگیری دەدەن بەم سیاسەتەی دەوڵەتی فاشیستی تورک. ئەمەش وایکردووە لە ناو کۆمەڵگەی کورد، عەرەب، فارس و هەموو گەلانی بندەستدا قەیران و تاڵانکاری نوێ رووبدەن. لەمڕۆشدا لە هەرێمەکەدا ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبردرێت. بێگومان لەبەرامبەر هەموو ئەمانەدا ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری بنەڕەی هەموو پرسەکانە. بەم ڕوانگانەوە گەلان ڕێگری لە قەیران و کێشەکان دەگرن. بۆ حەقیقەتی گەلان تاکە چارەسەرییە. بۆ ئەوەی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە بە دروستی چارەسەری روانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگەن، پێویستە زووتر ئەم حەقیقەتە ببینن و لەبەرامبەر ئەمەدا یەکێتی خۆیان دروستکەن و تێکۆشانیان بەردەوام کەن.

ئێمە وتمان، یەکێک لە قورسترین شەڕەکان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت. وەک دەزانرێت، لە خەباتی خۆماندا ساڵێکی زۆر گرنگمان بەجێھێشت. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی کوردستان، ھەروەھا بە پێشەنگایەتی گەلە نیشتمانپەروەرەکەمان، ژنان و لاوان و زۆر کەسی ئازادییخواز لەم پرۆسەیەدا، ئێمە لە دژی سیاسەتی لەناوبردن لە ناو بەرخۆداندا بەردەوامین. لەبەر ئەوەی ھێڵی ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ بووەتە ناوەندێک. ئەم ھێڵە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە بەرخۆدان دەکات. لەگەڵ ئەمەشدا ئەمڕۆ لەسەر سەرۆکایەتی، لەسەر گەلەکەمان، لەسەر بزووتنەوەکەمان، لەسەر گەلانی ئازادییخواز و ژنانی ئازادییخواز ھێرشێک لە ھەموو لایەکەوە ھەیە، ھێرشێکی گشتگیر ھەیە. با ھەموو کەس بزانێت، ھەرچەندە ئەم ھێزە خۆی بەھێز نیشان بدات لە ناو ئەم قەیران و ئاژاوەیەدا دەرفەت بۆ گەلان ھەیە کە ئەگەر ڕێگا و ڕێبازی خەبات، ھاوپەیمانی ھەبێت، ئێمە دەتوانین ئەم سیاسەتی شەڕە تێکبشکێنین. ئێمە ئەم ئەزموونە لە مێژووی خۆمان وەردەگرین. با زۆر دوور نەڕۆین. لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەلی باکووری کوردستان، ھەروەھا ئێستا لە سەرانسەری کوردستان بەرخۆدانێکی زۆر گەورە ھەیە، بەڵام ئەوەی زۆر بەرچاوە؛ یەکێتی گەلی کورد، ھەڵوێستی گەلی کورد، بەرخۆدانی ژن، لاوان، ھەروەھا بە ھەڵوێستێک کە ھەنگاو بۆ دواوە نەنێت خۆی ڕێکخستووە، لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤دا لە وان یەکێتی گەلان، ھەڵوێستی گەلی کورد، ھەڵوێستی ژنان و لاوانی کورد نیشانی دا کە ھێزێک خۆی ئەوەندە گەورە نیشان دەدات چۆن دەدۆڕێنێت. ئەمە لەبەر چاوی ھەموو کەس بوو. ھەروەھا لە ھێڵی پاراستنیشدا ئەمڕۆ ڕۆحی زاپ نیشان درا، لە بەرامبەر ھێز و تەکنیکی ناتۆ، لە بەرامبەر ھێزی ھاوپەیمانی پیس، سەرکەوتن و ھێزی خۆی نیشان دا. ئێستا لە بەرامبەر ئەمە، ئەمەش دەردەکەوێت؛ کە دیارە ھێڵی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و ھێڵی خۆپاراستن، ڕۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕۆحی زاپە. لەبەر ئەوەی ڕۆحی خەباتی زاپ ڕۆحی بڕوابەخۆبوون، دوژمن تێک بشکێنێت. بنەمای خەباتەکەی بەھێزە، ئەزموونەکانی بەھێزە. لەسەر ئەم بنەمایە خەبات ئەمڕۆ نەک تەنھا لەسەر ھێزەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات، لە بەرامبەر ھێزەکانی ناتۆ دەکات. ئێمە ئەم ڕاستییە ئەمڕۆ دەبینین. لە ساڵی ٢٠٢٤دا خەباتی ئێمەش، ھێرشەکانی دژی ئێمەش کەوتوونەتە ئاستێکی نوێ. ئەمڕۆ بە بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان ساڵی ٢٠٢٤ کەوتووەتە ئاستێکی نوێ.

ساڵانێکی دوور و درێژە کە ھێزەکانی پاراستنی کوردستان، بە ھێزی پاراستنی ھێڵی خەباتی ئازادی ژن لە سەدەی ٢١دا گەریلایەتی سەردەم لە ئاستی ھەرە پسپۆڕدا بەڕێوە دەبات. ئەمە بێگومان بە ھێڵی فەرماندەکەمان ھاوڕێ عەگید، بە ھێڵی ھاوڕێ زیلان بەڕێوە دەچێت. گەریلاکانی کوردستان بەم ئەزموونە لەسەر ئەم بنەمایە مێژوو دەنووسنەوە. لە ژێر ھێرشە گشتگیرەکاندا گەریلاکانی ئازادی کوردستان نەک تەنھا ھێڵی پاراستنی خۆیان، بە ڕێبازی تاکتیکی بەڕێوە دەبەن. بە پێچەوانەوە ئەمڕۆ گەریلاکانی کوردستان شەڕ و ڕێبازەکانی خۆیان بردووەتە قۆناغێکی نوێ. لە بەرامبەر ھێز و تەکنیکی ناتۆ ھەم خۆی دەپارێزێت، ھەم زەبری کوشندە لە دوژمن دەدەن. لە ھەمان کاتدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لە ئاستی ھەواییشدا لە ئاستی تەکنیکیشدا گەریلاکانی کوردستان بە دەرفەتەکانی خۆیان، بە زانستی شەڕی خۆیان ھەنگاوێکی زۆر سەرکەوتوویان ھاویشتووە. بە ھێزی وشکانی و ھەوایی خۆی ئەمڕۆ لە بەرامبەر داگیرکاری شەڕ دەکات. پێویستە لە ھەموو پارچەکانی تری کوردستانیش ھێزەکانی پاراستن بەم ڕۆحە، ئەم ھەڵوێست و باوەڕە لە بەرامبەر ھێرشەکانی داگیرکاری ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن و ھێرشەکان تێک بشکێنن.

ماوەی ئەم ١٠ ساڵی کۆتاییە لە ناو شەڕێکی بەردەوامداین. بەتایبەت باشووری کوردستان بووە بە چەقی شەڕەکە. دوو هێڵ هەیە لە ناو شەڕی باشووری کوردستان؛ هێڵی پاراسداکۆکی و پارێگاری لە کوردستان و هێڵێ نکۆڵیکردن و لەنابردن کە بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنرێت. ئەم هێڵەش لە کەسێتی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیدا ڕوونبووەتەوە. پێوستە لەم شەڕەدا شانبەشانی هێڵی پاراستنی کوردستان، گەلی کورد و بەتایبەت ژنان و گەنجان خاوەنداری لە هەڵوێست بکەن. جاری یەکەم نیە گەلی کورد رووبەرووی سیاسەتی قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە. سەدەیەک سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبرێدرێت و بۆ هەموو کەسێک ڕوونە لە کوردستاندا. تەنها ئەوانەی نکۆڵی لە کوردبوونی خۆیان دەکەن خۆیان لە گێلی دەدەن بەرامبەر بەم سیاسەتە. تەواوی گەلی کوردستان باش دەزانێت لە چ بەرەیەکەوە شەڕی کوردان دەکرێت و ئامانجیان چیە. لە ماوەکانی دوایدا پلانی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هەوڵەدات خۆی جێگیر بکات. هاوکات لەم ساڵانەی کۆتاییدا هێرشی گۆڕەپانەکانی باشووری کوردستان دەکات. لە ئێستاشدا دەستی بە قڕکارییەکانی لەسەر باشووری کوردستان کردووە. لە هەرێمەکەدا شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت. ئەوەی زیاتر لەبەرامبەر ئەم هێڵەدا دەجەنگێت گەریلاکانی ئازادی کوردستانن. لە لایەکی دیکەوە هێڵی خیانەت و هاوکاری لە کەسێتی پەدەکەدا ڕوونبووەتەوە. لەم قۆناغەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستی تێدا دادەڕێژرێتەوە، هەموو کەسێک خاوەنداری لە بوون و چاندی خۆی دەکات. کەچی بە داخەوە پەدەکە و حکومەتی باشووری کوردستان بۆ ئەوەی هێڵێ ڕێبەر ئاپۆ و پاراستنی کوردستان لەناوبەرێت، لەبەرەی دەوڵەتی تورکدایە. پێویستە گەلی باشووری کوردستان ئەمە قبوڵ نەکەن. سیاسەتی تورک و هاوکارەکانی بەڕێوەبردنی شەڕە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە بەرفراوانی لە شەڕدایە لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کە مێژوو دەنوسنەوە. ئەم بابەتێکی زۆر جدییە. پەدەکە نەک بەتەنها هاوکاری داگیرکەران دەکات هاوکات خەریکی بەڕێوەبردنی سیاسەتێکی قێزەونیشە. وەک ئەو سیاسەتەی لە ئێستادا لەبەرامبەر هێزەکانی پاراستنی گەل بەڕێوەی دەبات. پەدەکە دەرگای بەڕووی داگیرکردنی باشووری کوردستاندا کردووەتەوە. گەر گەلی باشووری کوردستان لەدژی ئەمە نەوەستێتەوە ئەوا باشووری کوردستان لەدەست دەدرێت. پەدەکە بەم سیاسەتی خیانەتکارانەیەوە ئیدی ناتوانێت بڵێت پارێزەری دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. پێویستە ئیدی ناوی کوردستان نەهێنێتە سەرزمانی و سیاسەت نەکات. لەبەرئەوەی لە ئێستادا هاوکاری سیاسەتی لەناوبردنی گەلی کوردە. پێویستە ئیدی هەمووان حەقیقەتی پەدەکە بناسن. سیاسەتە داگیرکارییەکان بە تەنها لەسەر گەلی کورد نیە، هاوکات لەسەر گەلی عەرەب و گەلانی دیکەی هەرێمەکەیە. لەبەرئەوە پێویستە لە ئێستادا لە هەموو کاتێک زیاتر بە رۆح و ئامانجەکانی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە بجوڵێینەوە. وەک گەریلاکانی پاراستنی کوردستان ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەیی دەکەوێتە سەرشانمان جێبەجێ بکەین.

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، ئەو شەڕی قڕکردنەی ٢٥ ساڵە بەڕێوەدەچێت، بە تایبەتی ١٠ ساڵی رابردوو، لە بنەڕەتدا لە دژی رێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکرێت. وەک گەریلاکانی هەپەگە، یەژاستار و جەنگاوەرانی هێڵی رێبەر ئاپۆ، دۆخی رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە پرسی سەرەکیە. ئەو سیاسەتەی ئێستا لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت، هێندەی مایەی نیگەرانی گەلەکەمان و ژنانە، لەوە زیاتر مایەی نیگەرانی ئێمەیە. با دەوڵەتی تورکیا بزانێت؛ تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی لە مەترسییەکی بەرچاودایە، ئاگامان لەوەیە، بەڵام با دەوڵەتی تورک باش بزانێت، ئەگەر شتێک بەسەر سەرۆک ئاپۆدا بێت، بەتایبەتی جەناگوەرانی یەژا ستار و جەناگوەرانی هەپەگە و تەواوی ژنان و گەنجانی ئازادیخواز شتێک ناهێڵنەوە بە ناوی تورکیا. دەبێت دەووڵەتی تورک باش لێکدانەوەی بۆ ئەوە هەبێت. با کەس بە سیاسەتی ‘ئەوەندە گەریلامان کوشت، ئەوەندەمان پاکتاو کرد، قفڵمان کرد، ئێمە ئەوەندەمان داگیرکرد’ باوەڕنەکات و گوێی لێنەگرێت. دەبێت دەووڵەتی تورکیا باش لێکدانەوەی بۆ ئەوە هەبێت. ئەو کاتە دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە ژێر باری ئەو سیاسەتە دەربچێت. دەبێت دەوڵەتی تورکیا ئەو راستیە باش بزانێت.

لەم قۆناغەدا بە راستیش بەرخودانێکی زۆر بێهاوتا هەیە. بەڵام دەبێت تەواوی ژنان، گەنجان، گەلی کورد لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە زیاتر لە هەموو کات پشتئەستوربن بە هێزی خۆیان. بە هێزی خۆمان ئێمە ئەرکەکەمان بەرامبەر بە سەرۆک ئاپۆ و بەهاکانی ئازادی جێبەچێ دەکەین. ئەگەر ئەوە جێبەجێ بکرێت لەناوبردن و لەباربردنی ئەو سیاسەتە نزیک دەبێت. بڕوامان بە هێزی جەوهەری خۆمان هەیە. بە بەرخودانی گەلی کورد، ژنانی کورد، گەنجانی کورد زیاتر خاوەنداری لەو بەهایانە دەکرێت. کات کاتی خاوەنداری لە ناسنامە و بەهاکانمانە. وەک گەریلاکانی کوردستانیش لە هەموو کات زیاتر بڕوابەخۆبوونمان هەیە. وەک چۆن هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە دهێی باکوری کوردستان وەک یەکەم فیشەک لە مێشکی قڕکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست و بەکۆیلەکردنی کوردان درا، ئێمەش هەمان پێداگریمان هەیە کە بە رۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەو سیاسەتەی قڕکردن و خیانەت کە لە کەسایەتی پەدەکەدا بەرجستەبووە لە باشوری کوردستان تێکبشکێنین. لەم شەڕەدا بۆ ئەوەی ئێمە دوایین فیشەک لەم سیاسەتە بدەین، ئەرک و بەرپرسیارێتیامان لە هەموو کات زیاتر جێبەچێ دەکەین. تێچووەکەی چی دەبێت باببێت، لەم بابەتەدا ئێمە لە هەموو کات زیاتر بڕوامان بە خۆمان هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە جاڕێکی دیکە هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە هەمووان و هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین. دەڵێین ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’، ‘بژی هەڵمەتی ١٥ی ئاب’.”

هاوبەشی :