لە بەریتانیا یادی شەهید وەدات حسێن کرایەوە
ئەمڕۆ، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی تیـ.ـرۆرکردنی شەهیدی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، چالاکوانان مەراسیمێکی یادکردنەوەی ئەنجامدا.
مەراسیمەکە لەلایەن چالاکوان و ئازادییخوازانەوە ڕێکخرابوو، هەروەها لە سەرەتا خولەکێک بەبێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهید وەدات و تەواوی شەهیدانی قەڵەم دەستی پێکرد.
لە مەراسیمەکەدا ڕفاندن و تـ.ـیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە لایەن پەدەکەوە ئیدانە کرا و ئاماژە بەوە درا، لە ئێستاشدا پەدەکە بەردەوامە بەرامبەر سیاسەتە قێزەونەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و ئاستەنگییان دەخاتە بەردەم.