چالاکییەکان بۆ سڵاوکردن لە ١٥ی تەباخ: ٩ داگیرکەر سزادران

44
0
هاوبەشی :

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٩ داگیرکەری تورک سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

“لەهەرێمی مەتینا

٨ی ئاب کاتژمێر ١٥:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە حەفارەیەکی داگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٩ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە حەفایەکی داگیرکەران وەشێندرا، جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٩ی ئاب کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی قورس ٣ جار لە حەفارەی داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامدا گورز بەر حەفارەکە کەوت، جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا و داگیرکەران ناچاربوون تا ئاستێک بکشێنەوە.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٩ی ئاب کاتژمێر ٠١:٥٨ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٩ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.

١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕ. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچارکران تائاستێک بکسێنەوە.

١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٧ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی ٢ جار لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٢ داگیرکەر سزادران.

٩ی ئاب کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکی لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر بە هەلیکۆپتەرێک ئەنجامدا.

١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار داگیرکەران خرانە ژێر چاودێرییەوە و بە نیشانەشکێنی لێیاندرا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران. دواتر کاتژمێر١١:٠٠ لە بەرامبەر داگیرکەران کە میندۆزەرەوە شوێنی چالاکیەکەیان دەپشکنی بە نیشانەشکێنی چالاکی کرا. داگیرکەرێک سزادرا و گورز لە میندۆزەرەوەکەدرا. ئەو داگیرکەرانەی ویستیان دەستوەردان لە شوێنی چالاکیەکە بکەن، کرانە ئامانجی چالاکی نیشانەشکێنی و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، داگیرکەرێکیش برینداربوو. داگیرکەرێک کە لە ئێوارەدا ویستی بکەووێتە جوڵەوە بە نیشانەشکێنی سزادرا. لەو چالاکیانەدا کە بۆ پێشوازی لە ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ ئەنجامدران، ٦ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو، گورزیش لە میندۆزەرەوەیەک وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٠ی ئاب تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

١٠ی ئاب تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٨ و ١٠ی ئاب لە هەرێمی خواکورک ۆڕەپانەکانی شاخی شەهید هێمن، شەهید شەریف، بەربزن، سنین، لۆلان ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێڕەش، شاخی زەنگیل، شاخی کون، زێڤکێ، شییە، گرێ، دەریێ حرچ ١٠ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی ئێف ئێم ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێسلی جارێک، بە گشتی ٢٨ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٨، ١٠ و ١١ ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بەهار و لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران”.

هاوبەشی :