لە ئێران لەماوەی مانگی تەموزدا ٥ ژن لەسێدارەدراون ٢٢ چالاکوانی ژنان دەستبەسەر کراون ، ٢ ژنیش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە و ٢٠ حاڵەت ژنکوژی تۆمار کراون.

31
0
هاوبەشی :

راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران ڕایانگەیاندوە كە کۆماری ئیسلامی كۆنەپەرست لە مانگی تەمووزدا پێنج ژنی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە لەسێدارەداوە، لە هەمانكاتدا هەر لە هەمان مانگدا ئەو ڕژێمە دژە ژنە ٢٢ چالاکی ژن دەستبەسەر كردوە و پێنج چالاکی ژن لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکران و دوو چالاکوانی ژنیش كە كوردن ( پەخشانی عەزیزی و شەریفە محەمەدی ) سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

لە ڕاپۆرتەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئاماژەش بەوەکراوە كە مانگی تەموزدا لانی کەم ٢٠ دیاردەی ژن کوژی لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا تۆمار کراوە و ٢٥٪ ئەو دیاردەی ژن كوژیانە بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف بووە.

 

هاوبەشی :