شەفەق ئاریەن: کات کاتی سەرکەوتن و ڕزگارییە

40
0
هاوبەشی :

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار شەفەق ئاریەن سەرنجی خستەسەر وتەیەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەڵێت؛ ‘ژیانەوە ڕویدا، کاتی ئازادبوونە’ و وتی: “لە ٤٠هەمین ساڵوەگەڕی ١٥ی تەباخدا، کات کاتی سەرکەوتنە.”

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار شەفەق ئاریەن باسی لەوەکرد یەکەمین چرۆی گەڵای ژیانەوە لە ١٥ی تەباخدا پشکوت و بووە دەستپێکی قۆناغێک کە خواستی ئازادی وەرچەرخاند بۆ هیوا و ئیرادەی ئازدی و گوتی لە ئێستادا بە زەحمەتی بۆ ئەوەی تێکۆشانی گەریلا بگەینین بە هەموو گۆڕەپانێک لە تێکۆشانداین. نزیک دەبینەوە لە ساڵوەگەڕی قۆناغی ١٥ی تەباخ. نزیکەی نیو سەدە بەسەر تەقاندی یەکەم گولە بە ڕووی دەسەڵاتداری داگیرکاری دەبینەوە و لە تێکۆشانی بە ڕێکخستنبووندا بە تایبەت لە ڕێکخستنی ژنانی کورد و گەلی کورددا گۆڕان و گەشەدانی مەزن ڕوویداوە. یەكێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار شەفەق ئاریەن گەشەدانەکانی شۆڕشی قۆناغی ١٥ی تەباخی لە کوردستاندا خستەڕوو، کاریگەرییەکانی ئەو قۆناغەی لەسەر بە سوپابوونی ژنان و قارەمانێتی لە کەسێتی فەرماندە عەگیدا کە لە کوردستاندا بڵاوبووەتەوە لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە نرخاند.

لە کاتی پێشخستنی قۆناغی ١٥ی تەباخدا کێشەی ناوخۆی و دەرەودا چیبوون؟ لە کوردستاندا تێکۆشانی چەکداری لە دژی کۆڵۆنیالیزم دەستیپێکرد، لە بەردەوامیدا تەڤگەری ئازادی کوردستان گەشەسەندنەکانی چۆن خستەڕوو و لە کەسێتی کوردا چ پێشکەوتنێکی دروستکرد؟

ئەمە هەنگاوێکی مێژووی بوو نەک بە تەنها لە دژی ڕژێمی کودەتای ١٢ی ئەیلولدا، هەروەها لە دژی کۆماری تورکیایی نکۆڵیکەر و تاکپەرست هەنگاوێکی مێژووی بوو. هەروەها بۆ کوشتنی کۆیلایەتی کە قبوڵکرابوو. تێگەشتن لەو شتانەی ڕووی دەدا ئاسان نەبوو. بە تایبەت لە رێبەرێتییەوە تاکیک بۆ ئەمە ئامادە نەبوو، بە پێگەی هێزی گەریلا و پێشنەکەوتنی ئیرادەیەک کە گەریلا بخاتە ناو چالاکی و هەوڵدانەکانی پەدەکە بۆ پێشگرتن لە تەڤگەری گەریلا، ئەو بەرخۆدانە چەکدارییەی کە دەبوایە لە ساڵی ١٩٨٣دا دەستی پێکردبا، دواکەوت. هەڤاڵ عەگید وەک هاوڕێ و میلیتانێکی ڕاستی ڕێبەرێتی بڕیارداری سەرکەوتنی هێڵی رێبەرێتی و خواستی ئازادی گۆرا بۆ گوتنێکی ڕادیکاڵ. هەڤاڵ عەگید بە تایبەتی بەو خەباتەی لە بۆتان بەڕێوەی برد، ئەنجامی خەباتەکانی ئەو بۆ پێشخستنی هۆشمەندی وڵاتپارێزی لە ناو گەلدا، شکاندی کاریگەی دووژمن، دروستکردنی چارەسەری جڤاکی، هەوڵدانەکانی گەریلا بکاتە ئیرادەی هێز و چالاکردنی گەریلا، وەک کەسایەتییەکی فەرماندە و بڕیاردارییەکی شۆڕشگێڕییە. ئەوانەی کە ئازادی لە خۆیاندا بەهیزدەکەن، تەنها دەتوانن ببنە میلیتانی ڕێبەر ئاپۆ. حەقیقەتی هەڤاڵ عەگید بەتەواوەتی بەم شێوەیە بوو. ئاپۆ، عەگید (مەحسوم کۆرکماز) لەگەڵ عەلی (عەبدوڵا ئەکینجی)دا بە جەختکردنەوە لە هەوڵدانەکانیان و ڕوانگەکانی ڕێبەر و لە بارودۆخی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشەنگایەتی یەکەمین ڕێکخستنی سوپای تەڤگەری گەریلاییان ژیاندەوە و بەرپرسیارێتی قۆناغی دهێ- شەمزینانیان گرتە ئەستۆ. لەسەر ئەم بنەمایە یەکەمین بانگەشەی چەکداری ١٤ی تەمموز لە ژێر فەرمانداری هەڤاڵ عەگید و یەکنەکانی ٢١ی ئازار لە ژێر فەرمانداری هەڤاڵ عەلیدا شەوی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا یەکەمین گولەیان هەم لەدژی دووژمن و هەم لە حەقیقەتی گەلی کورد کە زوڵم و ستەمی قبوڵکردبوو تەقاند. مۆری نوێ لەسەرەتای سەرکەوتنی مێژوو دا.

ئەوەندەی ڕەتکردنەوەی کۆڵۆنیالزم بوو، لە هەمان کاتدا ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتدارییە

١٥ی تەباخ لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیماندا هەڵگری تایبەتمەندیی قۆناغێکی ڕادیکاڵی نەگەڕاوەیە. لە کەسێتی دەوڵەتدا بە ئامانجگرتنی دەوڵەت و سیستەمی پیاوسالاری، بە مانای قبوڵنەکردنی سیستەمەکانی دەسەڵاتداری و هەروەها ڕەتکردنەوەی کۆڵۆنیالیزمە لە کورستان. بێگومان وەک ڕێبەرێتیمان پێناسەی کردووە؛ ژیاندنەوەی ناسنامەی کوردە، بنەڕەتی وڵاتپارێزییە، کوردی نیگەران و چارەنوسپەرستی کرد بە خاوەنی ئیرادەی ئازاد، بوێری، خۆبوون، هۆشمەندی نەتەوەی پێشخست، هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆ گرت و بە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتییەوە لە ڕووی سیاسیەوە دووژمنی هەژاند. بەم چالاکیەوە مێژووی کۆماری دەوڵەت نەتەوە-تاکپەرستی بە هەوڵدانەکانی چاوترساندن-لەنابردن و سیاسەتەکانی تواندنەوە تێکچوون. هەروەها لە ڕووی ماناداری بەرفراوانەوە گورزبوو، دەستوردان و سەرهەڵدانە لە دژی هێزەکانی ئیمپرالیستی کە سەرلەنوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیان دیزاین دەکەن و بە تایبەت لە جوگرافیایی کوردان بە گەڕاندنەوەی کۆڵۆنیالیزمی کلاسیکی و سیاسەتی کۆڵۆنیالیزمی لە ڕێگەی ڕژێمە هاوبەشەکانیانەوە بەڕێوەیان دەبرد.

لە ئاستی جیهانیدا گرنگی و ئەنجامی هەیە

بۆیە چالاکی و پێشهاتەکانی ١٥ی تەباخ لەسەر ئاستی جیهان مانا و بەها و دەرئەنجامی هەیە. ئەگەر ئەم ئیرادەیانە پەرەیان پێنەدرابا، ئێستا لەم دۆخەدا نەدەبووین. ئەمە زۆر ڕوونە. گەشەدانەکانی ١٥ی تەباخ سەرکردایەتی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدەن و ڕەوایەتی پێدەدەن. وەک هەنگاوی پێشەنگی قۆناغێک بەپێی سەرچاوەکەی چالاکیەکی سەرکەوتوو و ڕادیکاڵە.

ڕێبازێکی تێکۆشانی ئایدۆلۆی سەرکەوتووە

ئەم چالاکییە لە بەرامبەر پەنابەربوون، بێبڕیاربوون و کودەتای ١٢ی ئەیلول پیشاندانی نمونەیەکی ڕاستەقینەی خەباتی سەرکەوتووە. ١٥ی تەباخ بەو مانایە دێت کە پەکەکە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا بە شێوەیەکی بریارداری هەنگاو دەنێ و هەروەها لە بواری تێکۆشاندا لە ناو ڕێکخستندا ئەنجامێکی مەزنی بەدەستهێنا. بەدەستخستنی ئەروحێ بۆ تەڤگەرمان کە لەوکاتەدا هیچ ئەزمونێکی گەریلای نەبوو و پیشاندانی دەسەڵاتی گورزی کاریگەر لە شەمزینان تەنانەت لە هەنگاوە سەرەتاکانیشدا پیشاندەری ئەوەبوو کە خەباتی گەریلا چەندە واقعیە و لە بەرامبەردا دەوڵەت چەندە لاوازە.

هەڵوێستی کۆنەپارێزی گەریلا لاواز دەکات

هەروەها من دەمەوێت بڵێم کە گەریلا پێناسەیەکی ستاتیک نییە. جگە لە درێژەدا بە گەریلایەتی کلاسیک و مۆدێرن، پەراوێزخستنی گۆرینی هەلومەرج واتە هەڵوێستی ستاتۆکپارێز گەریلایەتی لاواز دەکات. واتە کلاسیکبوون کە بەواتای ستاتۆکپارێزییە لە جەوهەری گەریلایەتیدا نییە. سەپاندنی هەڵە و کێشەی نوێبوونەوە بە گوێرەی هەلومەرج هەیە. خۆی لە خۆیدا رێبەرایەتیمان لەو چوارچێوەدا رەخنەی لەئێمە گرتووە. روانین بە گوێرەی ئەوانە باشتر تێگەیشتن لەسەر پێناسەی گەریلایەتی ساز دەکات.

گەریلایەتی بە تەنها ڕێبازێکی سەربازی نیە

ئەو شتەی تایبەتمەندی گەریلا دەردەخات ئایدۆلۆژیایە. ئەمە بۆ ئێمە ڕەوایە و گەریلایەتی تەنها ڕێبازێکی تێکۆشانی سەربازی نیە. لە هەمان کاتدا ئافراندنێکی کۆمەڵایەتییە. بەو مانایەی گەریلایەتی حەقیقەتێکە کە خۆی دەستپێرێت بە بەدەستخستنی پێشکەوتنی دەستەجەمعیەوە. یەکەمین هەنگاو وابەستەی ئەم پێناسە بووە و لە ئێستاشدا هەر دەربڕی ئەوەیە.

هەروەها پرۆسەی قۆناغی ١٥ی تەباخ ئەو قۆناغەیە کە یەکەم ئەزموونەکان لە لایەن گەریلاکانی ژنانەوە بەدەست هاتوون. گرنگی چالاکی ١٥ی تەباخ لە ڕوانگەی سوپای ژنان و خەباتی ژنان بۆ ئازادی چییە؟

چالاکیی ١٥ی ئاب وەک میتۆدێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەستنیشانکراوەکان، یەکەم هەنگاوی چەکدارییە بەرەو ئازادی ئایدۆلۆژیایەک. بۆیە ئازادی جێندەری ئامانجی سەرەکی خەباتی گەریلامان دیاری دەکات. لە یەکەم هەنگاوەکانی هەڤاڵمان ساکینە جانسزەوە خەباتی چەکداری ستراتیژێکی خەباتی ئەو ژنە چەکدارانە بووە کە پێشتر خۆیان پابەند کردووە بە ڕزگاری ناسنامەی خۆیانەوە. لە بەرامبەر کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولدا، لە یەکەم ئەزموونی وشکانییەوە تا کشانەوەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەبوون و بەشداریکردن و ئیرادەی سەدان هاوڕێ کە بڕیاریان دا بگەڕێنەوە بۆ شاخ، گەشەسەندن و لقی گەریلاکانی ژن بووە هۆی پێشکەوتنی مێژوویی. پەیوەست بەمەوە، ئەو ڕاستییەی کە شەڕی گەریلای ژنان کە شۆڕشی ژنان ئامانجێتی، لە یەکەم ڕۆژەوە بەردەوام پەرەسەندن و شەڕی چارەسەرکردنی کێشەی جێندەریی کردووە. بۆیە خەباتی گەریلاش وەک دوکترینێک (شۆک) بۆ چارەسەرکردنی ململانێی جێندەری گەشە دەکات. هەرەوەها پەیوەست بەوەوە،بە پێشەنگایەتی ڕێبەرێتیمان له 15ی تەباخ دەستپێکردنی چالاکیەکان درا. ئەمەش یەکێکە لە لقە سەرەکییەکانی ئەم چالاکییە. بۆیە سەرکەوتنی ١٥ی تەباخ پەرەپێدانی خەباتی چەکداری پەیوەست بەخۆپاراستن، وەک تایبەتمەندییەکی بەڕێوەبردنی خەباتی جێندەری دێتە بەردەممان.

قۆناغی بەهای نوێیە

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت دەوڵەت دامەزراوەیەکەی نێرسالارانەیە. تێکۆشان لە بەرامبەر دەوڵەت و سیستەمی دەسەڵاتداری هەڵوێستە لە بەرامبەر زهنیەتی پیاوسالاری و دامەزراوەیبوونە. بە واتایەکی تر بنیاتنانی ناسنامەی مرۆڤ، خاوەندارێتکردن لە خۆ، نیشاندانی بوونی خۆ، پێشکەوتنی لەم بوارەدا کردووە بە ئیجباری. ١٥ی تەباخ هەنگاوی زنجیرەی بەها نوێیەکانە. هەوڵی گەریلای ژن بۆ خاوەنداریکردی وڵات و شکستپێهێنانی دوژمنە. وڵاتپارێزی لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر ئەم بەهایانە دامەزراوە. بۆیە ١٥ی تەباخ سەرەتای چالاکییەکی سەربازییە بۆ سوپا و ڕزگارکردنی ژنان.

بناغەی باش دروست کراوە

لەگەڵ گەڕانەوە بۆ وڵات لە ساڵی ١٩٨٣ و جێگیربوون لە بۆتان، هاوکارە ژنەکان لە بواری سەرکردایەتیدا، خەریکی وەرگرتنی پەرەوەردەبوون بوون؛ لە کەسایەتی هەڤاڵان حەوا و ڕەحیمەدا، پێشەنگەکانمان لە شاخ هەنگاوە دروستەکان لە ڕووی پراکتیکی بوونی شەڕی گەریلا وەک بناغەیەکی پتەو نیشان دەدەن. هاوڕێ حەوا لە یەکەی هاوڕێی عەگیددا ئەوەندە پێشکەوتن نیشان دەدات کە بتوانێت ببێتە فەرماندە. هەروەها دڵنیایی لە خەباتی ئێمە بۆ ئازادی کە بە سەرچاوە ڕێکخستنی-ئایدۆلۆژییەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتووە، بەردەوامیی و بەشداری ژنانیش پێشکەوتنی دیاری کردووە. بێگومان ئەگەر پێشەنگانمان نەبوایە، سوپای ژنان و خەباتی ئێمەش بە ئەندازەی ئێستا پێشکەوتنی نەدەبوو. کاریگەری ١٥ی تەباخ لە کۆمەڵگادا زۆرە و یەکەم فیشەک کە مانای بوژانەوەی تێدایە پێکەوە لەگەڵ گەل و ژنان خواستی ئازادیی کردۆتە سەرەتای پرۆسەی ڕزگابوون.

فەرماندە عەگید یەكێکە لە کارەکتەرە کاریگەرەکانی ١٥ی تەباخ. چ ڕۆڵێکی هەبوو؟ حەقیقەتی فەرماندە عەگید دەربڕی چیە؟

هەڤاڵ عەگید بە دیدگاکانی کارپێکردن و تێگەیشتنی دروستی لە ڕێبەر ئاپۆ، فەرماندەیەکی گەریلایە کە پەیوەندی بە فەلسەفەی ئازادییەوە هەیە و وەک ڕابەری تاکتیکی چالاکی یەکەم، بێگومان لە بوارەکانی زاڵبوون بەسەر پیاوسالاریدا زۆر پێشکەوتووە. هاوڕێمان عەگید لە بەرامبەر نزیکبوونەوەکانی بێ ئیرادەدا بە دروستی لە کێشەی ئازادی تێگەیشتووە و وەک خۆبەخشێک بە هەڵوێستی قارەمانانە و وڵاتپارێزی و بوێرانەی خۆی و ئەخلاقی ئازادی، ئەمەی نیشانداوە، بەشداریکردنێک کە ڕێگا بۆ پێشهاتە مێژووییەکان خۆش دەکات. خەبات بۆ ئازادی بەها دروست دەکات و دەگۆڕێت بۆ ئەنجامی کۆنکرێتی. کەسایەتی عەگید وەک دەرئەنجامێکی کۆنکرێتی هەڵوێستی پیاوە سەرکەوتووەکەی ناخی لە هێڵی ڕێبەرێتیدا پەرەی سەندووە. میلیتان، هەڤاڵ، فەرماندە و هەڵسوڕاوێکی ڕاستەقینە. نوێنەرایەتی و ئیرادە و ئەخلاقی ئازادی هەیە. بۆیە پێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید پێوەرەکانی پیاوەتی لە خەباتی ئازادیماندا دیاری دەکات. بۆیە سەرکەوتنێکی گەورەیە لە بواری ئازادی پیاواندا، چونکە پێوەرەکەی لە سەرکردایەتیدا ڕوونییەکی بەدەستهێناوە.

لە ئێستادا لە چیا و شارەکانی کوردستاندا شەڕێکی بەرخۆدان و ئازادی بێهاوتا هەیە. لە کۆتاییدا لە ساڵوەگەڕی ٤٠هەمینی قۆناغەکەدا دەتانەوێ چی بڵێن؟

وەک لە مێژوو و ژیانی خەباتەکەماندا دەبینین کە ڕۆژ بە ڕۆژ تێدەگەین، ئەم پێشهاتانە پەیوەستە بە سوپای دڵسۆزی شەهیدە گەورەکانمانەوە. ئێمە دەزانین ئازادی ڕاستەقینە ئاسان نییە، بەڵام ڕێگە بەرەو پێشهاتی شکۆمەند و گرنگ دەبات. ئەگەر بزانین کێین و پشت بە چ بەهایەک دەبەستین، بە شێوەیەکی دروست نوێنەرایەتی ئەخلاقی ئازادی و ڕۆحی کردار دەکەین لە کەسایەتی و ژیان و شەڕماندا و بەرپرسیارێتی خۆمان بە دروستی جێبەجێ دەکەین. بەم هۆشمەندییەوە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ١٥ی تەباخەوە سڵاو لە ڕێبەرمان دەکەین کە شەرەفی شۆڕشگێڕبوون و هێزی خەباتی پێبەخشیوین. لە کەسایەتی فەرماندە عەگیددا بە ڕێز و سوپاسەوە هەموو شەهیدەکانمان یاد دەکەینەوە. ڕێبەر ئاپۆ دوای قۆناغی ١٥ی تەباخ وتی: بووژانەوە ڕوویدا، ئێستا نۆرەی ڕزگاربوونە.” ڕزگاربوون، ژیانی ئازاد، وڵاتی ئازاد و هەرێمەکەش بە ئاوەدانکردنەوە پێناسە دەکات. لە ساڵوەگەڕی ٤٠ هەمینی ١٥ی تەباخدا کاتی سەرکەوتن و ڕزگاربوونە.

هاوبەشی :