بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی ڕایگەیاند بڕیارەکەی ئەنجوومەنی دادوەری نادرووستە و هەوڵی سیاسییە بۆ بەئامانج گرتنمان.

75
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی ڕایگەیاند بڕیارەکەی ئەنجوومەنی دادوەری نادرووستە و هەوڵی سیاسییە بۆ بەئامانج گرتنمان.

لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری عێراق بۆ هەڵوەشاندەوەی سێ پارتی کوردی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند ئەو بڕیارە نادروستە.

لە لیدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆژ نیوز سەعدون شەهاب ئەندامی حزبی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی وتی ئێمە ڕێزی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەگرین، بەڵام بڕیارێکى نادرووستە.

سەعدون شەهاب وتیشی لایەن هەیە ئەم داوایەیان تۆمارکردووە وەک هەوڵێکی سیاسی تا ئێمە بکەنە ئامانج، بەڵام حزبەکەیان بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان بۆ بەرگریکردن لە ئامانجەکانیان تا ئەو بڕیارە لەلایەن دادگاوە هەڵبوەشێنرێتەوە

هاوبەشی :