ئەمڕۆ ساڵیادی ئازادکردنی مەخموورە لەلایەن گەریلا و دژە تیرۆری یەنەکە.

65
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ شەممە ١٠ ئابی ٢٠٢٤ دە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئازادكردنی شاری مەخموور. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو دوای ڕاکردنی هێزەکانی زێرەڤانی پەدەکە لە مەخموور و رادەستکردنی بە چەتەکانی داعش هێزەکانی گەریلا و دژە تیرۆری یەنەکە توانیان شارۆچکەی مەخمور لە دەستى چەتەکان ڕزگاربکەن.

لە ١٠ـی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دوای هێڕشی چەتەکانی داعش بۆسەر شارۆچکەی مەخموور لە باشووری کوردستان، هێزەکانی پەدەکە و بەتایبەتیش زێرەڤانی بەبێ تەقە لە مەخموور هەڵهاتن لە هەرسێ میحوەری گوێر و مەخمور و خازر ئەو شارۆچکەیان رادەستی داعش کرد.

بەهۆی ڕاکردنی ئەو هێزانەوە نا ئارامی سەقامگیری ڕووی لە هەولێر کرد بەهۆی ئەوەی ئەو شارۆچکەیە تەنها ٦٥ کم لە هەولێرە دوورە و هەربۆیە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو شارە لە ترسی سەلامەتی گیانیان هەڵاتن بەرەو ناوچەکانی دیکەی کوردستان

دوا سێ ڕۆژ لەو رووداوە هەڵۆکانی زاگرۆس و دژە تیرۆری یەنەکە هەڵۆ ئاسا تەنها لە ماوەی دوو کاتژمێردا پاش پێکدادانی قورس لەگەڵ چەتەکاندا توانیان مەخموور ئازاد بکەن.

هاوبەشی :