پەیامی پیرۆزبایی کەجەکە، بە بۆنەی سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە، بۆ هەموو ئەو شەڕڤان و فەرماندانەی هەپەگە و یەژاستار، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە.

45
0
هاوبەشی :

لە ستێرك تیڤی وەرگیراوە

کەجەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو شەڕڤان و فەرماندارانەی هەپەگە و یەژاستار کرد کە بەشدارییان لە چالاکییەکانی مانگی تەممووزدا کردووە، ڕایگەیاند، بە چالاکییەکانی سەرگەلێ، گردی بەهار و گەڤەر چالاکییەکان گەیشتە ئاستێکی باڵا و گورزی کوشندەیان لە دوژمن وەشاند.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بە بۆنەی سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو ئەو شەڕڤان و فەرماندانەی هەپەگە و یەژاستار کرد، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە.

دەقی پیرۆزباییەکەی کەجەکە بەمشێوەیەیە:

لە ٤١ـەمین ساڵی هەنگاوی ١٥ـی تەباخ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مانفگی کۆتاییدا چەندین چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لە سوپای داگیرکەری تورک و دوژمنی قڕکەر وەشاند، وەک ئەوەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، گەریلا بە چالاکییە کاریگەرییەکانی هەنگاوی ١٥ـی تەباخی واتادارتر کردووە، هەنگاوی مێژوویی لە دژی ئەو دوژمنە قڕکەرەی کە دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، وەک دەستێوەردانێکی گەریلا پێکهات بوو بە ژیانەوەی نەتەوەیی، لە دوژمن درا و پیلانەکانیان هەڵوەشێندرایەوە، ئەمڕۆ گەریلا بە هەمان ئامانج و بە هەمان ڕۆحییەتی گیانبازییەوە پیلانەکانی دوژمنی قڕکەر تێکدەدات، نموونەش بۆ ئەمە کۆتا چالاکییەکانی سەرگەلێ، گردی بەهار و گەڤەرن، گەریلا جارێکی دیکە بەو چالاکییانە بەهێزانەی پیلانەکانی دوژمنی تێکدا و دووپاتی کردەوە کە چی دەبێت با ببێت کوردستان دەپارێزن و ڕێگە بە داگیرکارییەکانی دوژمن نادەن، گەریلا بە هەڵوێستی خۆی و بەرخۆدانییەکانی باوەڕییەکی گەورە دەداتە گەلەکەمان، سەری گەلەکەمان بڵند و بە ڕوومەت دەکات، ئەم هەڵوێستەی گەریلاش لەلایەن گەلەکەمانەوە بە پیرۆز دەبینرێت، چالاکییەکانی گەریلا کە لە مانگی تەمووزەوە دەستیان پێکرد بە چالاکییەکانی سەرگەلێ، گردی بەهار و گەڤەر گەیشتنە بەرزترین ئاست و گورز لە داگیرکەران وەشێندرا، دڵی گەلەکەمانی خۆش کرد، ئێمە سڵاو لەو چالاکییانەی گەریلا دەکەین، پیرۆزبایی لە شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە، هەروەها پیرۆزبایی لە فەرماندەییمان بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل دەکەین، بە هیواین سەرکەوتنەکانیان درێژە بکێشێت.

گەریلا بە ئازایەتی و گیانبازییەکی گەورەوە لە دژی دوژمنی داگیرکەر، کۆلۆنیالیست و قڕکەر خۆڕاگریی دەکات، وڵاتەکەی دەپارێزێت، لە دژی هێڵی خیانەتی نۆکەر کە دڵی خۆی بە دوژمن فرۆشتووە و داڕزاوە، بە هەڵوێستێکی بەرزی وڵاتپاڕێزیی و شۆڕشگێڕیی خۆڕاگریی دەکات، دەبێت بە بەهێزی لە هەڵوێستی گەریلا تێبگەن، لە هەموو شوێنێک هەڵوێستێکی هاوشێوە پەیڕەو بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە لە دژی دوژمنی داگیرکەر، کۆلۆنیالیست و قڕکەر و هێڵی خیانەتی داردەست، تێکۆشان لە هەموو شوێنێک بەرزبکرێتەوە، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەبێت لە ڕیزەکانی پێشی پێشەوەی تێکۆشاندا بن، لەسەر ئەو بنەمایە بەشدارییان لە ڕیزەکانی گەریلادا زیاتر بکەن و لە هەر شوێنێکن پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان بکەن، لە دژی دوژمن کە زمانەکەمان قەبوڵ ناکات، نکۆڵی لە ناسنامەمان دەکات، دەست بەسەر ئیرادەماندا دەگرێت، بە هێرشی تواندنەوە، فشار و داگیرکاریی دەیەوێت گەلەکەمان قڕبکات، دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بە ڕۆحی سەرهەڵدان تێبکۆشێت.

هاوبەشی :