بەپرسی ڕاگەیاندنی یەپەژە: پلانی ڕژیمی سووریا بەرفراوان بوو، شکستی پێ هێنرا
ڕوکەن جەمال بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن، یەپەژە، لەبارەی هێرشەکانی دێر زۆر دەڵێت: ئامانجی ڕژیمی سووریا تەنها دێر زۆر نەبووە، بەڵکو دەیانویست لە دێر زۆر سەرکەوتن بەدەست بهێنن و دواتر لە منبج، ڕەققە و تەبقە و حەسەکە هێرش بکەن، بەڵام هەسەدە شکستی بەم پلانە هێنا.
ڕوکەن جەمال لە وتوێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی شارپرێس ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕژیمی سووریا و گرووپە میلیشیاکانی، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی دێرزۆر و بەتایبەت گوندەکانی سەر ڕووباری فورات ئەنجام دا.
بە گوتەی ڕوکەن جەمال، ئامانجی ڕژیمی سووریا لەم هێرشە چۆڵکردنی گوندەکانی دێرزۆر و تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی ئێستایە.