هەپەگە ١٤ داگیرکەر سزادراون و پێنجی دیکەش بریندارکراون.

60
0
هاوبەشی :

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ١٢ چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە زاپ و مەتینا ئەنجامداوە، بە هۆشییەوە ١٤ داگیرکەر سزادراون و پێنجی دیکەش بریندارکراون.

هەپەگە ئاماژە بەوە دراوە، لە چالاکییەکانی سڵاو کردنی قەڵەمبازی ١٥ـی تەباخ، گەریلاکانی هـەپـەگـە و یەژاستار، ١٢ چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، جودی و بەهار لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، لە یەکێک لە چالاکییەکاندا گەریلاکانی ئازادیی لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ ئێوارەی ٦ـی ئاب، لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی بەهار لە زاپ، کاتێک داگیرکەران دەیانویست ناوچەکە داگیربکەن، لە دوو قۆڵەوە گورزیان لە داگیرکەران وەشان و تەقینەوەیەک ڕوویدا، هێزەکانی گەریلا بەردەوام بوون لە گورز لێدان، بەهۆیەوە ١٤ داگیرکەر سزادرا، یەکێکیان فەرماندەیە و پێنجی دیکەش بریندارکران.

هەروەها هەپەگە ڕایگەیاندووە، هەر لەو چالاکییانەدا سێ کامێرای چاودێریی لەناوبرا و داگیرکەران ناچار بە پاشەکشەکران.

هاوبەشی :