بێدەنگ کردنی میدیا جینۆسایدی گەلێکە
ن ” بەهرۆز حسێن
دەبوو گەلی کورد لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا لە چ ئاستێکی نێونەتەوەی بوایە ، چونکە ئەودەرفەتەی بۆ هەرێمی کوردستان رەخسا لە دوای ۱۹۹۱ ی و بەتایبەت لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ، کیانی کوردی دەیانتوانی مۆدێلێکی نوێ لە بەرێوەبردنی وڵات پیشانی گەلای ڕۆژهەڵاتی ناوین بدات وێنەی نەبێ ، خاوەنی جوانترین سیستەمی دەستوری پەرلەمانی با ، دەکرا هەرێم خاوەنی بەهێزترین تاقیگەی زانستی پزیشکی و وەبەرهەم هێنانی دەرمانسازی با ، دەتوانرا وەبەرهەمهێنانی پیشەزازی و عێراق لە ناوچەیەکی کوردی و کورد خاوەن پیشەو وەبەرهەمهێنەرەکەبا ، دەکرا خاوەنی کەرتی کوشتوکاڵی لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین هاوردەکرابا ، بەرەنگێک وەک ئەکادیمیایەک هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی شارەزابوون لە کەرتی کشتوکاڵ رویان لە هەرێمی کوردستان کردبا ، هەروەها جگەلەوەش لەبری ناردنی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی عێراق بۆ خوێندن لە زانکۆکانی جیهان ، ئاسان بوو خاوەنی باشترین زانکۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە باشوری کوردستان_عێراق بێ ، زۆرداهێنانی تر کە مافی هەر مرۆڤێکە لەوڵاتەکەیدا بوونی هەبێ .
لەبری ڕاوەدوو نانی ڕۆژنامەنوسان یاخوت تیرۆرو گرتن و حکومدانی ڕۆژنامەنوسان ، باشوری کوردستان لە عێراقدا دەبوو خاوەنی بەهێزترین سەندیکای ڕۆژنامەسان با بۆ داکۆکی کردن لەمافی میدیاکاران ، هەروەها رەخنەی ئاراستەی ئەو وڵاتانەشکردبا کەڕۆژ نامەنوس تیرۆرو ئەشکەنجەو زیندانی تێ دا دەکرێت هتد.
بە پێچەوانەوە خراپترین زانکۆو ناوەندی ئەکادیمی و بێبەرهەمی و برسی کردن و تیرۆری هاوڵاتیان لە سەر بیروو رای ئازاد ، بێ دەستوری لە حکومرانی و ناداد پەروەری ، بێرێزیکردن بە ماف و ئازادیەکانی هاوڵاتیان ، و راکردنی بە کۆمەڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ وڵاتێکی تر لەدەستی حیزب ، دزینی سەروەت و سامانی گەل و دژی هەموو بەهاو نرخەکای کۆمەڵگای خۆت بیی و وێرانکاری بەداوە هیچیتر بەرهەم نەهێنی هتد..
ئەوەی پارتی بارزانی هەولی بۆدەدەن وەک ئەوەوایە ئاسنی سارد بکوتی.
لەبری ئەوەی ئاشتەوای نێو ماڵی کوردی هەوڵی شکاندنی پارت و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ، بەدرەوشتی و ئیفلاسی سیاسی خەباتی ئەو پارەتە پیشانی مێژوو ی خۆی دەدات نەوە دوای نەوە ، لەم قۆناغەهەستیارەی ئێستا ، وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین هێنانی سوپای تورکیا بۆ ناوچەی بادینان و دەرکردنی گوندنیشینان لەسەر زێدی بابوو باپیرانیان و دروست کردنی بازگە بە تورکی و دانانی جندرمەی تورکی لە بازگەکاندا و چۆلکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی بادینان بۆ سوپای تورکیا ، بەهەمان زهنیەتی ۳۱ ئاب کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان _ عێراق بۆ هەژمونی خۆی سوپاکەی سەدام حسێنی هێناسەر پەرلەمان و حکومەتی باشوری کوردستان ، زۆرێک پرسیاری ئەوەیان دەکرد سەدام حسێن دکتاتۆرە پێنج هەزار کەسی لە خێلی بارزان و کەسو کاری بارزانی ئەنفال کرد ، بەڵام مسعود بارزانی وەک دۆست و هێزی خۆی دەی ناسێ لە دژی نەتەوەی کورد ، هەروک چۆن شێخ عبدولسەلام بارزانی لە لایەن عوسمانیەکانەوە لە سێدارەدرا ئەمرۆ فاشیسترین عوسمانی دۆستی پارتی و بارزانیە و وەک بەشێک لە ماڵی خۆی مامەڵە لە گەڵ بارزانی دەکات ، ئێستا دەیبینین کە چۆن پارتی پێش سوپای تورکیا کەوتوە بۆ خوێنرشتنی لاوانی کورد .
ئێوە چۆن دەتوانن میدیا بێدەنگ بکەن ، کاتێک میدیاکار ئەوڕاستیانە دەبینن .
میدیای کۆمەڵگای ئازاد و سەربەخۆ چۆن بنج و بناوانی کۆمەڵگا شیکاردەکەن ، میدیا ئەمرۆ ڕۆڵی مامۆستایەکی وانەبێژ دەبینێ کە چۆن منداڵ فێری ئەلف و بێی کوردی زانست و دادپەروەری مرۆڤ بوندەکات ، هەروەها میدیادەتوانێ بەپێچەوانەوە جگە لە بەرهەم هێنانی فێرکاری بەدڕەوشتی و شەڕانگێزی هتد.بەڵام مامۆستایانی پارتی و حزبەکەی بەرێز بارزانی شەق دەوەشێن لەبری زانستی ژیان ، ئەم بۆتە هۆکاری ئەوەی منداڵای کۆڵانەکانیش ڕەقیان لە ناوی پارتی و بارزانی بێ جا چ مرۆڤێکی خاوەن ویژدان و مرۆڤ دۆست کە شەقی پارت بەرکەوتبێ .
پێویستە ئەوەراستیە بزانین کاتێک داعش هاتە مەخموور زۆر بەئاسانی ئەیتوانی بێتە ناو هەولێروو سەرووی هەولێریش ، ئەوکات میدیاکانی سەربە دەسەڵاتی پارتی لەبیرمە سێ مانگ بوو مناقەشەیان دەکرد کە ئێمە چەکی قورسمان پێنیە کە دیفاع لە خۆمانی پێبکەین ، تاوای لێهات پارتی لەدەرگای زۆرێک لەوڵاتانی دا کەس نە بەهانای هات نەدەرگاشی لێکردنەوە ، بەڵکوو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شکاندنی کەسایەتی بارزانی و حکومەتەکی فیلمێکیان بەرهەمهێنا کە خودی بارزانی نەی توای کۆمێنتی هەبێ .
چۆن کەمپی مەخموور خاوەنی دسپلین و پەروەردەیەکی رێکخستنی جڤاکی بوو ، نەک پێشی بەداعش گرد بەڵکوو بەئیرادەیەک هەولێروو حکومەتەی بارزانیشیان پاراست ، تا ئەوکات بارزانی بۆ دەست خۆشی و گفتوگۆ لەگەل هەیئەتی مەخموور کۆبۆوەو سوپاسی کردن . خودی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی سوپاسالاری عێراق سەرسامی خۆیان و مۆڕاڵیان لە گەریلاو شەڕڤانان وەرگرت بەهۆی سەرکەوتنەکانیان دژی داعش ، بەڵام ئەوەندەی پارتی دیموکراتی کوردستان پاشکۆی دەوڵەتی تورکیایە ئەوەندە وەک پارتێکی عێراقی نابینرێت
شاعیر گوتەنی دەڵی ” لەمەیدانی جەنگ دا کەس دەنگی دەرنایە
کەدوژمن شکا زۆر کەس ئازایە .
کاتی ئەوەهاتوە ناتۆ دەوڵەتی تورک لەئەندامیەتی خۆی دەربکات بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک لەئەفریقاو ئەوروپاو ناوەراستی ئاسیا و رۆژ هەلاتی ناوەراست کاری تیرۆر ئەنجام دەدات و خەلک تیرۆردەکات ، ئەردۆغان وەها خۆی پیشانی هاولاتیانی مسوڵماندەدات لەجیهان ، کەمرۆڤێکی نورانی ئۆمەی ئیسلامە ، بەڵام هەرچی کاری تیرۆرو داگیرکاری ئاژاوەگێری ئەمرۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە ئەردۆغان خۆیەتی و دەوڵەتەکەی ئەنجامی دەدات .
ئەگەر پارتو لایەنە سیاسەکانی هەرێمی کوردستان بە پارتی دیموکراتی کوردستانی _ عێراق نەڵێن بوەستە و هەروەها دژی تورکیا یەک دەنگ نەبن ، دڵنیابن لەوەی کە لە ۱٦ ئۆکتۆبەر چ کارەساتێک لە کەرکوک و شوێنەدابراوەکان رویدا هەم بەدەست عەقڵیەتی شۆڤێنیزمی حکومەتی عێراق و لەهەمانکاتیشدا بەدستی هێزە میلیشیاکانی عێراق خوێنی پێشمەرگەیان تێکەلی خاکردەوە ، بەم زهنیەتە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردن و فراونکردنی بیلۆگرافیای عوسمانی نیزم ، ڕێگەخۆشکەرە بۆ جینۆسایدێکی تر لە سەر هەرێمی کوردستان ، چونکوو مادەی ۱٤٠ لەیاسای دەستوری عێراقدا وەستاوە ئەمرۆ بەیاسای ئەردۆغان ئەوسەدا چلەی خاکی هەرێم داگیرو بەتاڵان دەبرێ لەسایەی ناهەڵوێستی حزبە سیاسیەکوردیەکان و سیاسەتی نادیموکراتیانەی پارتی دیموکراتی کوردستانی _عێراق .
لەم قۆناغەی ئێستادا گەلی کورد لەهەرێمی کوردستاندا بەهۆی ناداد پەروەری نا دەستوری و نا یەک بونی ، بەخێرای ڕێژەی دانیشتوانی کەمدەبێتەوە ، بەوهۆیەوە زێدی خۆیان جێدەهێڵن و لەکۆتایشدا قەوارەی هەرێم بێ ناسنامەدەمێنێتەوە ، گەلی کورد لە ناو خۆو دەرەوەی وڵات ئەبێ چاوەر وانی پارچەکانی تری کوردستانبێ تاکوو هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ ئازادی بە گوڕتر بکەن تاکوو خەونی سەربەخۆی و شەهیدانی کوردستان بهێنەدی ، لەمرۆ بەدواوەش سەرۆکی هەرێمی کوردستان ” نێچیرڤان بارزانی ” مافی ئەوەی نامێنێ بە هیچ میدیاکارێکی ئازاد بڵێ بێدەنگ بن