مەخەدەشە: بڕیاری داخستنی پادێ بێڕێزییە بە ئێزدییەکان و دەبێت بریارەکە هەڵوەشێتەوە

52
0
هاوبەشی :

مەخەدەشە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و داخستنی پادێی وەک بێڕێزی بەرامبەر بە ئێزدییەکان ناودێرکرد و رایگەیاند، “داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە دەست لە هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەڵبگرێت. هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەڵای گەورە بەسەر گەلانی عێراقدا دەهێنێت.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر داخستنی پادێ و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک تەیب ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق پەیماننامەیەکی ٢٦ خاڵی واژۆکردووە و ئەوەخراوەتەڕوو، کە یەک لەو بڕیارانەش لەسەر قەدەغەکردنی ئیرادەی سیاسی ئێزدیان بوو و بڕیاری دادگای فیدڕالی عێراقیش وەک بریاری دەوڵەتی تورک ناودێر دەکەن.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی مەخەدەشەدا بریارەکەی عێراق لە ساڵیادی فەرماندا وەک بەردەوامبوونی فەرمان هەڵسەنگێندراوە و لەوبارەوە هاتووە، “پادێ لەو رۆژەوەی دامەزراوە تائێستا بە گوێرەی یاساکانی عێراق جوڵاوەتەوە. تائێستا بە دەیان کۆنگرە و کۆنفرانسی سازکردووە، بەشداری لە هەڵبژاردندا کردووە. لە هەڵبژاردندا سەرباری ئەوەی سەرکەوتووە بە هۆی گەمەی دەوڵەتی تورک و پەدەکەوە نەیانهێست بچێتە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە”.

‘ئەمە بڕیاری دەوڵەتی تورکە’

مەخەدەشە لە راگەیەندراوەکەیدا بڕیارەکەی وەک ئەنجامی دیداری عێراق و دەوڵەتی تورک هەڵسەنگاند و وتی، “ئێمە وەک بەڕێوەبەرانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و دامەزراوە سیاسیەکانی داخستنی پادێ وەک ئەنجامی دیدارەکانی دەوڵەتی تورک و عێراق دەبینین. ئەو بڕیارە بە بێ دەوڵەتی تورک نەدراوە. ئەوەش بڕگەیەکی پەیامنامە ٢٦ خاڵیەکەی بوو. لە بڕگەکانی ئەو رێککەوتنەدا چەند بڕیارێک لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی جێگیرکرابوون”.

هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک عێراق پارچە دەکات

مەخەدەشە داوای لە حکومەتی عێراق کرد هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا ڕابگرێت و هۆشداری دا: ” هاوکاری عێراق لەگەڵ دەوڵەتی تورک کێشەی گەورە بۆ عێراق دروست دەکات و گەلی عێراق پارچە دەکات. پێویستە عێراق دەستبەجێ هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕابگرێت و لایەنگری گەلەکەی بکات.”

‘ئەمە بێڕێزییە’

مەخەدەشە بڕیاری داخستنی (پادێ) بە بێڕێزی بە کۆمەڵگای ئێزدی هەڵسەنگاند و وتی: ” ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕابگرێت. هاوکاری له گەڵ دەوڵەتی تورک کێشەیەکی گەورە بەسەر گەلی عێراق دا دەهێنێت و عێراق دابەش دەکات، پێویستە عێراق دەستبەجێ واز لەو هاوکارییانەی بهێنێت و خۆی لەگەڵ گەلەکەیدا یەکبخاتەوە. لە کاتێکدا دەبوو لە ساڵیادی فەرمانەکەی شەنگالدا کۆمەڵکوژیی ئێزیدیەکان بە جینۆساید بناسێنی کەچی دژی ئێزدییەکان و حزبەکەیان بڕیار دەدات. ئەمە بێڕێزیکردنە بە کۆمەڵگەی ئێزدیمان.”

بانگەوازی لە گەل کرا

ئەنجوومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد و وتی: “جارێکی دیکە داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە هەموو توانای خۆیانەوە خاوەنداری لە پارت و دامەزراوەکانیان بکەن و بێڕێزییەکانی حکومەتی عێراق بە کۆمەڵگای ئێزیدی قبوڵ نەکەن.”

هەروەها مەخەدەشە داوای لەدادگای فیدراڵی عێراقی کرد و وتی: “دەبێت دەوڵەتی عێراق و دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارەکەیان هەڵبوەشێنێتەوە و جارێکی تر بە بڕیارەکانی دەوڵەتی تورک، مامەڵە لە گەڵ کۆمەڵگای ئێزیدی دا نەکەن.”

هاوبەشی :