تەڤگەری ئازادی کوردستان: قەدەغەکردنمان بڕیارێکی تەواو سیاسیە
ئەمڕۆ سێشەمە لە سلێمنی هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا (تارا حسێن) ڕایگەیاند :بڕیاری قەدەغەکردنمان دەستی دەرەکی و خیانەتکاریی ناوخۆیی تێدایە
تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی كوردستان لەبارەی بریاری دادگا عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەیان بێدەنگی شكاند و لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی دا، وتی:
بڕیاری قەدەغەکردنمان دەستی دەرەکی و خیانەتکاریی ناوخۆیی تیدایە كەمەبەستی لە پەدەكەیە و لە ئاخاوتنەكەیدا جەختی لەوە كردەوە و وتی ئێمە هێزێكی مەدەنی و دیموكراتین
بەڕێزی لە هۆكاری ئەم بڕیارە نا دەستوریەی گەڕانەوە بۆ ئەوكاتەی ئەردۆغان سەردانی عێراقی كرد داوای كرد ئەو هێزانەی لە پەكەكە نزیكن قەدەغەبكرێن یان دابخرێن
ئێستا ئێمە دەبینین بڕیارەكانی سەرۆكی توركیا ئەردۆغان لە عێراق بەناوی ئەنجومەنی دادوەریەوە دەردەكرێن و و بڕیاری قەدەغەكردنی ئێمە بە نایاسایی دەردەكەن.
ئەم. لێدوانەی بەڕێز تارا دوای ئەوە دێت كە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی) هەروەها بڕیاردراوە بارەگاكانیان دادەخرێت و دەست بەسەر كەلوپەل و داراییاندا دەگیرێت، ئەمەش بە بیانوی ئەوەی كە دادگا نایاساییانە دەڵێت ئەم سێ حزبە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.