لەندەن ” لەبەردەم ئەمنیستی دژی بریاری سێدارە بۆ پەخشان عزیزی چالاکی بەرێوەچوو

78
0
هاوبەشی :

سێشەمە بەرواری ۳٠ حوزەیران کاتژمێر ۱ ی دوای نیوەرۆی لەبەردەم ڕێکخراوی ئەمینیستی ئینەرناشنال لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ، لەسەر بانگەوازی پەژاک چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆشەرمەزارکردنی بریاری دەرکردنی لە سێدارەدانی ژنە چالاکوانی کورد ” پەخشان حەزیزی بەرێوەبرد .

دەستپێکی چالاکی خولەکێک بێدنگی بۆ شەهیدانی رێگای ئازادی کورد و کوردستان و مرۆڤایەتی بەرێوەچوو.
دواتر داخوانی پەژاک بە زمانی ئینگلیزی خوێنرایەوە دژی کۆماری ئیسلامی ئیران و هەروەها دژی لەسێدارەدانی ئازادی خوازان لە ئێران .
هەروەها لە چالاکیەکەدا داخوانی هەریەک لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان _ رێکخستنەکانی بەریتانیا ، و ئەنجومەنی جڤاکی ئازاد لە بەریتانیا بە کوردی و ئینگلیزی بۆ ئامادەبوان داخوانی بەرێوەچوو.
دوای دوکاتژمێر لە چالاکیەکەدا لفلێت بە نوسراوی ئینگلیزی بەسەرهاولاتیانداو نامەی تایبەت درا بە ئەمنیستی و ، هەروەها بەدروشمی ” ژن ژیان ئازادی ، بژی بەرخۆدانی گەلی کورد نابۆ سێدارە شەهید نامرن ، بژی ڕێبەرئاپۆ کۆتای بەچالاکیەکە هات .

هاوبەشی :