فەرمانداری هەپەگە: بارزانیەکان باجی تاوانەکانیان دەدەن

39
0
هاوبەشی :

فەرمانداری هەپەگە پڵنگ زەردەشت وتی: “بنەماڵەی بارزانی کە لە هەموو سەردەمێکدا بوون بە هۆکاری زیان گەیاندن بە گەلەکەمان، لە پێگەی لێپرسینەوەدان و بەرپرسیاری هەموو کارەکانیانن. تاوانەکانیان زۆرن و چیتر گەلەکەمان ناچار نیە هەڵگری تاوانەکانیان بێت.”

هەڵسەنگاندی فەرمانداری هەپەگە

شەڕی داگیرکاریی و لکاندنی باشووری کوردستان بەتورکیاوە بە رێگای ئەو چەتانەی کە لە ناوچەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێنراون، لە سێ مانگی ڕابردوودا گەیشتە مەترسیدارترین ئاستی خۆی. ئەو ستاتۆیەی گەلی باشووری کوردستان کە بە قوربانیدانی دەیان هەزار شەهید و بەدیلی گەورەوە بەدەست هاتووە، بەهۆی خیانەتەکانی بارزانییەکان ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بووەتەوە. بە دزەکردنی سیخوڕەکانی میت بۆ ناو هەموو دامودەزگا و پێکهاتەکانی کوردستان، بەتایبەتی بادینان کەوتووتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک. پڵنگ زەردەشت، یەکێک لە فەرماندەکانی (هەپەگە) بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا باسی پشت پەردەی خیانەتەکان بە گەلی کورد و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

پڵنگ زەردەشت روونی کردەوە کە دەوڵەتی تورک ڕەۆڵی بەڵێندەری لاوەکی کارا دەبینێت لە دەستێوەردانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەمەبەستی دەربازبوون لەو قەیرانە سیستماتیکییەی زلهێزە هەژموونخوازە جیهانییەکان ئەزموونی دەکەن و ڕایگەیاند: “ئامانجی ستراتیژی ئەوان داگیرکردنی کوردستان و لکاندنی و کۆمەڵکوژیی ناوچەکەیە. ئەم سیاسەتانە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای دەستێوەردانی زلهێزە هەژموونە جیهانییەکان لە ناوچەکەدا دەستی پێکردووە. تا قەیران و شەڕ لە ناوچەکەدا قووڵتر بێت، سیاسەتی کۆمەڵکوژی زیاتر پەرەی پێدەدرێت. هەر لەبەر ئەمەشە کە تیمی نیمچە سەربازی تاوانکار دروست دەکەن و لە هەموو شوێنێک بەردەوامی بە ئاژاوە و ململانێیەکان دەدەن. بۆیە پێویستە سیاسەت و تێکۆشان لە دژی ئەم پیلانانە لە ئاست جیهاندا بڵاو بێتەوە.

زەردەشت ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی داگیرکاریی و دابرینی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەنجام نادرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “هەموو شتێک بە ئاگاداری ئەمریکا و ناتۆ دەکرێت، لە ئەنجامدا سوپای تورک سوپایەکی ناتۆیە. پەدەکە داگیرکەران هەڵدەبژێرێت و پاساو بۆ داگیرکارییەکانیان دێنێتەوە. لەم چوارچێوەیەشدا هێرشەکان بۆ سەر سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕوودەدەن. سوپای تورک بازگەی کۆنترۆڵکردنی ناسنامەی هاووڵاتیانی داناوە لە دەوروبەری هەندێک لە شارەکان بەتایبەتی لە هەرێمی بادینان و خۆیان لە هەموو دامەزراوەکاندا جێگیر کردووە. هەرکەسێک خزمەتیان نەکات لەناو دەچێت. بە وتنەی”من تەنیا دژی پەکەکە دەجەنگم”، درۆیەکی گەورە بۆ فریودانی گەل دەکات. بۆ ئەوەی کوردستان بۆ هەمیشە داگیر بکات و بیخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، بە هەموو توانایەکیەوە هەوڵی هێرش و کۆمەڵکوژیی دەدات. بە تایبەت گەلەکەمان لە باشوور پێویستە ئەم ڕاستییە ببینێت و بەو پێیە نزیک بێتەوە. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، بە شێوەیەکی جەماوەری، پێویست بە کاردانەوەیەکی کاریگەر هەیە.

هەروەها زەردەشت ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەو کە یەکگرتوویی لە دەوڵەتی عێراقدا نییە، توانای داڕشتنی سیاسەتێکی دروستی نییە وتی: “تا ڕادەیەکی دیاریکراو دەوڵەتی عێراق ڕێگەی بە هێرشەکان داوە. پەدەکە لە ئێستادا لە هەموو بوارێکەوە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی گەریلا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان پووچەڵ بکاتەوە. دەستی بەسەر دەمامکی دژە گازە کیمیاییەکاندا گرت کە نەگاتە دەستی گەریلاکان. بە هەماهەنگیەوە لە هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تەنانەت لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکانیشەوە هاوکاری کردووە. پەدەکە هەر جار دەرفەتی بۆ ڕەخسابێت، هێرشی کردووتە سەر تەڤگەری ئازادیی کوردستان. هەندێک جار بە چەک و هەندێک جار بە سیاسەت و هەندێک جار لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە ئەو کارەی کردووە.

ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی پەکەکە بۆ دەرهێنانی پەدەکە لە هێڵی هاوکاری وخیانەت زۆر ماندوو بوون. لەو سەردەمەدا هەلومەرجی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بۆ ئەمە گونجاو بوو. بەڵام پەدەکە بەرژەوەندی تاکەسی لە پێش بەرژەوەندی نەتەوەییدا دانا. بەساڵانە لەسەر دەستکەوتەکانی پەکەکە دەژین. پەدەکە و بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی لە دۆخێکی لێپرسینەوەدان و بەرپرسیارن لە هەموو ئەو شکستانەی بووەتە هۆی لەدەستدانی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. گوناهەکانیان زۆرن و ئیتر پێویست ناکات گەلەکەمان ئەم گوناهانە قبووڵ بکات.”

پڵنگ زەردەشت فەرماندەی هەپەگە لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، گەلی کورد لە هەموو شوێنێک بەرەنگاری هێرشەکان دەبێتەوە و وتی: “ئەم تێکۆشانە پێویستی بە فراوانکردن هەیە. چونکە هێرشی ئێستای سەر کوردستان نەک هەر داهاتووی گەلی کورد دیاری دەکات، بەڵکو داهاتووی هەموو گەلانی ناوچەکەش دیاری دەکات. بەم مانایە ئەرکی هەموو کەسێکە بە ئەرکی مێژوویی و بەرپرسیارێتی گەورەی خۆیان هەستن. ئەو کارو چالاکی و گردبوونەوانەی گەلەکەمان لە ئەوروپا کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد بەڕێوە دەچێت، زۆر گرنگە و بووە هۆی ئەوەی لە ڕووی سیاسییەوە دۆستەکانمان لە ئەوروپا پێشکەوتن دروست بکەن. ئەوان دەرفەتیان هەیە خۆیان بگەیەننە هەر کەس و لایەنێک لە جیهاندا. گەیاندنی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە گەلانی جیهان زۆر گرنگە. پێمان وایە لە پرۆسەکانی داهاتودا زیاتر لەم بوارانەدا تێکۆشان بکرێت.

ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بۆ ئەوەی ببینە شایانی بەرپرسیارێتییە شۆڕشگێڕییەکانی سەردەم و بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی ڕێبەراتیمان، شەهیدان، هەڤاڵانی زیندانمان و گەلەکەمان بەبێ وەستان بەردەوامین لە تێکۆشانەکانمان و هەروەها ئەرکی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بەبنەما دەگرین. لەسەر ئەو بنەمایە بە ڕێزدارییەوە سڵاو ئاراستەی گەلەکەمان و هاوڕیانمان دەکەین کە لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا لە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.”

هاوبەشی :