ئیسڕائیل بۆ ئەردۆگان: ئەردۆغان شوێن پێی سەدام حوسێن دەگرێت، با بیر بێت لە (عێراق) چی ڕوویدا و (سـەدام) چۆن كۆتایی هات

40
0
هاوبەشی :

 

لە ستێرك تیڤی وەرگیراوە

ئیسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە لێدوانەکانى ئەردۆغان لە تۆری كۆمەڵایەتی “ئێكس” پەیامێكی بڵاو كردەوە.

ئیسرائیل كاتس لە بەرامبەر لێدوانەکانى ئەردۆغان سەبارەت بە چوونە ناو خاكی وڵاتەكەیەوە، بە وێنەیەكی سەدام حسێن سەرۆكی ڕژێمی بەعس وەڵامی ئەو لێدوانەى ئەردۆغان دەداتەوە، وتی، ئەردۆغان شوێن پێی سەدام حوسێن دەگرێت و هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ئیسرائیل دەکات، با بیری بێت لەوێ (عێراق) چی ڕوویدا و (سـەدام) چۆن كۆتایی هات،

پێشتر ئەردۆغان لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندبوو، وەك چۆن چووینە قەرەباغ و لیبیا، دەتوانین هەمان شت لەگەڵ ئیسرائیل بكەین، هیچ شتێك ڕێگر نییە لەبەردەمماندا و پێویستە لە ڕووی سەربازییەوە بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بنێین.

ئیسرائیل كاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وێنەیەكی ساتی دەستگیركردنی سەدام حسێن و ئەردۆغانیشی لەگەڵ پەیامەكەیدا بڵاوكردووەتەوە.

هاوبەشی :